دوو رێكخراوی مه‌ده‌نی فه‌ره‌نسا سكاڵایان دژی كۆمپانیای سامسۆنگی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی زیره‌ك تۆمار كرد‌و به‌وه تۆمه‌تباریان كرد كه له كارگهكانیدا مافی مرۆڤی پێشێل كردووه. سكاڵاكه به‌و جۆره‌یه كه سامسۆنگ به‌ڵێنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ نه‌كردووه، كه پێشتر‌و له ساڵی 2012دا به‌ڵێنی داوه، رێز له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌موو كه‌س دهگرنو به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ن كاری زۆرهملێو كاركردن به منداڵان له كۆمپانیاكه‌یاندا روو بدات. ئه‌و دوو رێكخراوه ده‌ڵێن: دوای به‌دواداچوون ده‌ركه‌وتووه سامسۆنگ له چین‌و كۆریای باشوور كار به كه‌سانێك ده‌كات كه ته‌مه‌نیان له 16 ساڵ كه‌متره‌و سه‌عاتی كاری زیاتریشیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن. له ئوسترالیاش كۆمپانیایه‌ك بڕیاری دا سامسۆنگ بباته به‌رده‌م دادگا به هۆی ریكلامهكانییهوه كه تیایاندا درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كات. ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ڵێ: سامسۆنگ له ریكلامهكانیدا وای پیشان ده‌دات كه مۆبایله‌كانی له ئاوی ده‌ریاو له ناو مهلهوانگهكانیشدا كار دهكاتو هیچی لێ نایه‌ت، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و مۆبایلانه له ئاوی سوێر‌و ئاوی مه‌له‌وانگه‌كاندا خراپ ده‌بن.
أ.ف.پ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure