به‌پێی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له شه‌ش مانگی رابردوودا زیاتر له 15000 منداڵ له نه‌خۆشخانه داخڵ كراون و هه‌روه‌ها زیاتر له 6000 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ی مناڵبوون له‌دایكبوون. به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 84 هه‌زارو 682 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانییان كردووه، له‌و ژماره‌یه 7461 نه‌خۆش له‌و نه‌خۆشخانه‌یه داخڵبوون و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه. هاوكات له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 466 برینداری رووداوی هاتوچۆو 566 برینداری شه‌ڕو پێكدادان و برینداری چهقۆو 483 حاڵه‌تی كه‌وتن و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌و 44 برینداری فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و 487 بریداری رووداوی جیاجیا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه تۆماركراوه. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 5 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی تۆماركراوه كه چواریان به فیشه‌ك و یه‌ك كه‌سیان به هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. له شه‌ش مانگدا زیاتر له 15000 منداڵ له نه‌خۆشخانه داخڵكراون به‌پێی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا 15 هه‌زار و 283 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی مناڵانی فێركاری له شاری سلێمانی داخڵكراون، هه‌روه‌ها 13 هه‌زارو 119 نه‌خۆش سه‌ردانی به‌شی راوێژكاری به‌یانیان كردووه. له‌و ژماره‌یه 4253 منداڵ توشی هه‌وكردنی گه‌ده‌و سكچوون بوون و 7408 منداڵ توشی هه‌وكردنی قوڕگ و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌و ره‌بۆ بوون و هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا گیانله‌ده‌ستدانی 42 منداڵ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه تۆماركراوه. به‌پێی ئاماره‌كه له شه‌ش مانگی رابردوودا له نه‌خۆشخانه‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی مناڵانی فێركاری 3589 تیشك گیراوه‌و هه‌روه‌ها 2509 سۆنارو 1026 ئیكۆو 107 نازوور كراوه. ئه‌مساڵ زیاتر له 6000 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ی مناڵبوون له‌دایكبوون به‌پێی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا 6279 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ی مناڵبوونی سلێمانی له‌دایكبوون. به‌پێی ئاماره‌كه ئه‌و منداڵانه‌ی له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له نه‌خۆشخانه‌ی مناڵبوونی سلێمانی له‌دایكبوون 3145 منداڵیان له ڕه‌گه‌زی نێر‌و 3134 منداڵیان له ڕه‌گه‌زی مێ بوون. خاك - راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure