توێژینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر 11000 مێرمنداڵی ئه‌وروپی ئه‌نجامدرا، ده‌ریخستووه كه 4,4%یان وابه‌سته‌ی ئینته‌رنێتن. وابه‌سته‌بوون به‌وه ده‌وترێت كه كه‌سێك خۆی په‌راوێزبخات و كاتێكی كه‌متر دا‌نێت بۆ چالاكی له‌گه‌ڵ دۆستان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی. زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیانبه‌خشه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ده‌بێته هۆی دابه‌زینی توانای مێشكی بچووك، كۆرتێكسی پێشه‌وه، كۆرتێكسی ته‌واوكه‌ری مێشك و به‌شی سنوری، له هه‌ردوو بواری ده‌روونی و توانای ئه‌نجامی كاردا. وابه‌سته‌یی به ئینته‌رنێت جۆرێكه له OCD به‌شێك له لێكۆڵه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه وابه‌سته‌بوون به ئینته‌رنێت، جۆرێكه له نه‌خۆشی ده‌روونی OCD، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی چاودێری خانه‌كانی هه‌سته‌وه‌ری مێشك كرداری زۆری ئه‌نجامده‌دات.. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت پێشی پێبگیرێت و له‌م بواره‌دا ره‌نگه پشتگوێخستنی بهڕۆژكردنهوهی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێشنیارێكی باش بێت. لێكۆڵه‌رانی چینی به‌مزووانه به‌و ئاكامه گه‌یشتوون كه وابه‌سته‌بوون به ئینته‌رنێت له درێژماوه‌دا ده‌توانێت زیان به‌مێشك بگه‌یه‌نێت. كه‌ڵك وه‌رگرتن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر تۆ وابه‌سته‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بیت، مێشكت به شێوه‌یه‌كی خۆكرده سیگنال ده‌نێرێت و بڕیارده‌دات له‌سه‌ر چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وتكردنی تۆ كه به‌م هه‌ڵسوكه‌وته نائاگایانه‌یه ده‌وترێت هه‌ڵسوكه‌وتی ناچاری. لێره‌دا ده‌توانیت جیاوازی مێشكێكی ساغ (ئالقه سپییه‌كه‌ی سه‌رو) و مێشكێكی ناچار (ئالقه سپییه‌كه‌ی خوارو) ببینیت. خاك – س/ illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure