تووره‌ج ئه‌سڵانی خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتنی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ئازادی" ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرت و خه‌ڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به خۆڕاگری خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌روه‌ها منداڵانی ڕۆژئاوا كرد. فیلمی سینه‌مایی "14ی تیرمه" (14ی Tîrmeh) له ده‌رهێنانی "هاشم ئایدێمیر" Hashim Aydemir، له به‌رهه‌مهێنانی "مه‌مه‌د حیسامه‌دین یوورك" Mehmet Husamettin Yurek له كۆمپانیای "یاپیم 13" Yapim 13 و له به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی تووره‌ج ئه‌سڵانی سینه‌ماكاری ناودار و نێوده‌وڵه‌تی كورد، به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و توركیا، له نوێترین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكێی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ئازادی" Freedom له ویلایه‌تی كاڕۆلینای باشوور له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایش كرا و تووره‌ج ئه‌سڵانی خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتن و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌ی به‌ده‌ستهێنا. تووره‌ج ئه‌سڵانی دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتنی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ئازادی" ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به نه‌ته‌وه‌ی ئاشتی خوازیی كوردستان و به تایبه‌ت خۆڕاگری قاره‌مانه‌ی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌روه‌ها منداڵانی ڕۆژئاوا پێشكه‌ش كرد. فیلمی سینه‌مایی "14ی تیرمه" له یه‌كه‌مین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكێی فیلمه بڵنده‌كانی "سینه‌مای كوردی" له پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "دهۆك" له هه‌رێمی كوردستان نمایش كرا و خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه به هۆی وێنه‌گرتنی به‌رچاو و ستایلی وێنه‌یی به‌رجه‌سته، به تووره‌ج ئه‌سڵانی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌م فیلمه سینه‌ماییه به‌خشرا و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌كته‌رانی ئه‌م فیلمه‌ش به هاوبه‌شیی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ریی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵیان به‌ده‌ستهێنا. "14ی تیرمه" تا ئێستا له 17 فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له ئاستی جیهان به‌شداریی كردووه، له‌وانه: نمایشی تایبه‌ت له به‌شی "سینه‌مای جیهان" له بیست و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كامێڕائیمه‌یج" CAMERIMAGE فێستیڤاڵی پسپۆڕانه‌ی وێنه‌گرانی سینه‌مای جیهان له وڵاتی پۆڵه‌ندا، فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "لاپاز" La Paz له وڵاتی بۆلیوی، فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ئاڵتێڕناتیڤ" Alternative له شاری تۆڕێنتۆ له وڵاتی كه‌نه‌دا، فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ئێسكاندیناڤیا" SCANDINAVIAN له وڵاتی فینله‌ندا، فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ڕێۆدۆژانیرۆ" له وڵاتی بڕازیل، فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "دنیای كۆمه‌ڵایه‌تی" Social World له وڵاتی ئیتالیا، فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "میلان" له وڵاتی ئیتالیا، فێستیڤاڵی فیلمی كوردی "تگێن" Tagen له هامبوورگ، فێستیڤاڵی فیلمی كوردی "به‌ڕڵین" و فێستیڤاڵی فه‌رهه‌نگی كوردی "نۆرمبێرگ" له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، فێستیڤاڵی فیلمی كوردی "له‌نده‌ن" له وڵاتی به‌ریتانیا، فێستیڤاڵی فیلمی كوردی "ئه‌سته‌نبووڵ" له توركیا و ... . ئه‌م فیلمه به به‌شداری له‌م ڕووداوه سینه‌مایانه چه‌ندین خه‌ڵاتیشی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه: خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتن بۆ تووره‌ج ئه‌سڵانی و باشترین ئه‌كته‌ری پیاو له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كرالا" Kerala له وڵاتی هیندستان، خه‌ڵاتی تایبه‌تی داهێنان له سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "سلێمانی" له هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان بۆ فیلمی یه‌كه‌م له خه‌ڵاته‌كانی وێنه‌گران له وڵاتی كه‌نه‌دا، خه‌ڵاتی باشترین فیلم، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ، خه‌ڵاتی باشترین دیزاینی ده‌نگ بۆ به‌همه‌ن ئه‌رده‌ڵان و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتن بۆ تووره‌ج ئه‌سڵانی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "پێنج قاڕه" له وڵاتی وینزۆئێلا و ... . فیلمی سینه‌مایی "14ی تیرمه" بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له 145 هۆڵی سینه‌مایی له وڵاتانی جۆراوجۆری ئه‌ورووپا چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان و له لایه‌ن هۆگرانی هونه‌ریی سینه‌مایی پێشوازیی لێكرا. خاك - مه‌نسوور جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure