ئەكادیمیای زانستی شاهانەی سویدی ڕایگەیاند، سێ پسپۆری ئەمریكی بە ناوەكانی (ئەبهیجیت بانیرجی و مایكل كریمەر و ژنە ئەمریكی فەرەنسی ئیستیر دوفلوی) خەڵاتی ئەم وەرزەی نۆبڵیان بۆ ساڵی 2019 بەدەستهێنا. ئەكادیمیەكە وتی: براوانی خەڵاتەكە ڕێبازێكی نوێیان داهێناوە كە بڕوایانوایە پەسندترین شێوازە بۆ نەهێشتنی هەژاری لەسەر ئاستی جیهان. ڕۆژى وەرزی خەڵاتی نۆبل بۆ ئابووری كۆتایی پێهات، ئەو خەڵاتەی كە لە ماوەی نیو سەدەی دامەزرانیدا بێجگە لە یەك وەزر لەلایەن پیاوانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو. خەڵاتی ئابووری نوێترین خەڵاتی نۆبڵە، بە فەرمی بە ((خەڵاتی بانكی سویدی بۆ زانستە ئابوورییەكان لە یادی ئەلفرید نۆبڵ) ناسراوە، ساڵی 1968 دامەزراوە، هەروەها یادی تێپەڕبوونی 300 ساڵیشە بەسەر دامەزراندنی بانكی سویدا. خاك - ئاژانسەکان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure