سەنتەری زمان بۆ پێشمەرگە دەکرێتەوە ڕۆژى 14/10/2019 به ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و كونسوڵی وڵاتانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیاو جێگری كونسوڵی هۆڵه‌نداو ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رو پله‌دارانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زمان بۆ پێشمه‌رگه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی وه‌زاره‌ت له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا, وه‌زیری پێشمه‌رگه له وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره زۆر پێویست و به‌سووده‌و هه‌نگاوێكه له‌و چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دامه‌زراوه، بۆ ئه‌مه‌ش سوپاسی وڵاتانی ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیاو هۆڵه‌ندا ده‌كه‌ین له هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زمان، هیواشی خواست جگه له زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی زمانه‌كانی دیكه‌ش له سه‌نته‌ره‌كه بكرێته‌وه. وتیشی: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی، بۆ ئه‌مه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم به هه‌موو توانایه‌كییه‌وه پشتگیری له‌و هه‌نگاوه ده‌كات كه به هاوكاری هاوپه‌یمانان ده‌ستمان پێكردووه. له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره هاوشان ده‌بێت له كارئاسانی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی چاكسازی به‌وه‌ی به‌شداربووانی جگه له‌زمانی دایك زمانی دووه‌م و سێیه‌م فێرده‌بن. هاوكات روونیشیكرده‌وه به فێربوونی زمانه جیهانییه‌كان هێزی پێشمه‌رگه پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی گفتوگۆكان و مه‌شق و راهێنانه‌كان له‌گه‌ڵ راوێژكارانی هاوپه‌یمانان ساناترو باشتر بەڕێوەدەچێت. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌ریه‌كه له كونسوڵی ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیا به‌و بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌كیان پێشكه‌شكردو تیایدا ئاماژه‌یان به گرنگی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زمان كرد. له‌وباره‌یه‌وه ستیڤن فه‌یگن كونسوڵی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر خۆشحاڵی خۆی به كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زمان بۆ پێشمه‌رگه ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌و سه‌نته‌ره بتوانێ خزمه‌ت به ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه بكات له‌پێناو فێربوونی زمانی دووه‌م و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی سه‌ربازی وڵاتان. هاوكات جیمس ئۆرنتن كونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی زمان پردێكه له‌نێوان گه‌لان بۆیه كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زمان بۆ پێشمه‌رگه‌و له‌بواری سه‌ربازی گرنگی خۆی هه‌یه، ئێمه‌ش پشتگیری و پشتیوانی له‌و سه‌نته‌ره ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، باربارا فۆلف كونسوڵی ئه‌ڵمانیای فیدرال له هه‌رێم وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی زمانی ئه‌ڵمانی یه‌كێكه له‌و زمانانه‌ی له سه‌نته‌ره‌كه ده‌خوێنرێ، خۆشحاڵن به كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زمان بۆ پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستیپێكردووه. سه‌نته‌ری زمان بۆ پێشمه‌رگه، بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌و سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، له قۆناغی یه‌كه‌م هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانیای تێدا ده‌خوێنرێ، ساڵانه‌ش چوار خول له‌و سه‌نته‌ره ده‌كرێته‌وه، له‌كاتی ئێستا خولی یه‌كه‌می فێربونی زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانیا بۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكردووه. خاك - راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure