16/10/2019 08:50 PM

لیژنە هاوبەشەكان چاودێری خواردن و پێداویستيیەكانی كەمپینی رۆژئاوا دەكەن

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری وردی كۆی ئەو خواردن و پێداویستیانە دەكات كە رۆژانە دەگەیەنرێتە كەمپینی "هەموومان رۆژئاڤاین" كە لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەكەی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی لەسەر فەرمانی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لیژنەیەكی چاودێری ناردووەتە كەمپینی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان لیژنەكە پشكین بۆ هەموو ئەو خواردن و پێداویستیانە دەكات كە لە كەمپینەكەدا كۆدەكرێنەوە, ئامانجی لیژنەكە پشكنین و چاودێریكردنی ئەو خواردن و كۆمەكانەیە كە لە كەمپینەكەدا كۆدەكرێتەوەو بەوردی بەدواداچوون بۆ كوالیتی و رێكەوتی ئەو خواردن و پێداویستیانە دەكات كە لەرێگەی كەمپینەكەوە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكرێت.

گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەئەركی خۆیان زانیوە لیژنەیەك دابینبكەن بۆ چاودێری و دڵنیابوون لە كۆی ئەو خواردن و پێداویستیانەی كە لە كەمپینەكەدا كۆدەكرێتەوە, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئامانجمان لەمكارە رێگریكردنە لە هەموو خواردن و مەوادێكی بەرسەرچوو زیانبەخش و پاراستنی تەندروستی خوشك و براكانمان لە رۆژئاوای كوردستان.

وتشی: بە درێژایی رۆژانی كەمپینەكە لیژنەكانی چاودێری سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری ئەو خواردن و پێداویستیانە دەكات كە لەلایەن هاووڵاتیان و رێكخراو و كۆمپانیاكان و سەرمایەدارانەوە رەوانەی كەمپینەكە دەكرێت.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی










زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved