لەم سەردەمەدا كە گیرۆدە بوون بە تەكنەلۆجیا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاد ئەكات، دایك و باوكەكان كەمتر ئەتوانن كات و چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەم دەسكردە زەبەلاحەی مرۆڤ بۆ مناڵەكانیان سنووردار بكەنەوە. بەڵام هەندێك لە بەڕێوەبەرانی بەرچاوی تەكنەلۆجیای جیهانی یاسا و ڕێسای تایبەتیان بۆ بەكارهێنانی ئەم ئامرازانە لە لایەن خێزانەكانیانەوە هێناوەتە ئاراوە و لە درێژەدا ئاماژە بە هەندێكیان ئەكەین. 1-بیل گەیتس-دامەزرێنەری مایكرۆسۆفت گەیتس و مێلیندای هاوسەری، تا تەمەنی ١٤ ساڵی ئیزنیان نەداوە مناڵەكانیان مۆبایلیان هەبێت. تەنانەت ئەو كاتەی مناڵەكانیان بوون بە خاوەنی مۆبایل، بەشێوەیەكی سنووردار كەڵیكیان لێ وەرئەگرت. گەیتس هەوڵی داوە ئەم ئامرازانە تەنها ئامراز بن و نەبن بە ئامانج و سەرجەم ژیانی مناڵەكانی داگیر بكات. 2-ستیو جابز-دامەزرێنەری كۆمپانیای ئاپڵ بەوتەی نووسەری ژیاننامەی جابز، ئەم بەڕێوەبەرە كۆچكردووە حەزی لەوە بوو كە نانی ئێوارە لەگەڵ خێزانەكەیدا بخوات و لەگەڵ مناڵ و هاوسەرەكەی تەنها باسی مێژوو و بابەتی لەم چەشنەوە بكات. دەشڵێ لە ماڵی جابز هەرگیز هیچ كەس بە بەردەوامی كۆمپیتەر و مۆبایلی بەكار نەدەهێنا. 3-ئیڤان شپیگێڵ- بەڕیوەبەری سناپ چات ئیڤان و هاوسەرەكەی كە كاری مۆدێل دەكات، كاتی بەكارهێنانی مۆبایل و كۆمپیتەر بۆ مناڵەكەیان بەم شێوەیە دانابوو، یەك كاتژمێر و نیو لە هەفتەیەكدا سنووردار كردووە. شپیگێڵ سەردەمی مناڵی خۆی بەبێ سەیر كردنی تەلەفیزیۆن تێپەڕ كردووە و زیاتر سەرقاڵی خوێندنەوەی كتێب بووە. شپیگێڵ ئەڵێ چۆنایەتی بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا گرینگە نەك چەندایەتی بەكارهێنان.
www.businessinsider.com
خاک_پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure