فڕۆكەكانی X-plan بەستێنی تاقیكاری رێكخراوەی ناسان بۆ بەراورد كردنی تەكنەلۆجیا نوێیەكانە. ئامانجی ئەم ڕێكخراوەیە لە تاقیكاری بزوێنەری ئەلەكتریكی، دەستنیشان كردنی خاڵە بەهێز و لاوازەكانی ئەم بزوێنەرە و دابەشكردنی بیرۆكەی بەرهەمهێنانی ئەم تەكنەلۆجیایە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی كە لەو بوارەدا چالاكن. پرۆژەی تاقیكاری ئەم فڕۆكە ئەلەكتریكییە كە ناوی X-57Mod llـە، بە تاقیكاری لەسەر زەوی دەست پێ ئەكات، پاشان جۆڕی هەڵفڕین فڕۆكەكە بەراورد ئەكرێت. ئەگەر ئەم تاقیكارییە سەركەوتوو بێت X-plan ئەبێتە یەكەم فڕۆكەی ئەكەلتریكی جیهان، پاشان سەرەی تاقیكاری مۆدێلەكانی Mod lll و Mod lVـە كە جۆری باڵەكانیان جیاوازە لە مۆدێلی پێش خۆیان. ئەم ڕێكخراوە هیوادارە دوای ڕاوێژ لەگەڵ چالاكانی پیشە ئاسمانییەكان، كۆمەڵێك ستاندارد بۆ فڕۆكە ئەلەكتریكییەكان بۆ نموونە "تەكسی باڵندە" دابین بكات. ناسا پێشتر بە بودجەیەكی 400 ملیۆن دۆلار فڕۆكەیەكی X-planـی تاقی كردۆتەوە كە بزوێنەری" تۆربۆ فەن F404"ـی لەسەر جێگیر كرابوو و بە پێچەوانەی كۆنكۆرد دەنگێكی بەرهەم ئەهێنا كە هاوشێوەی دەنگی بزوێنەری مێرسێدیس بێنز بوو.
www.engadget.com
خاک_پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure