BMW پەردەی لەسەر نوێترین بەرهەمی خۆی واتە BMW M8 ی گرەن كووپ لادا. ئەم بەرهەمە لەسەرەتاكانی ساڵی نوێدا ڕەوانەی بازاڕەكانی ئەمریكا ئەكرێت. ئەم ئۆتۆمبێلە سپۆرتە، چوار دەرگای هەیە و خاوەنی بزوێنەرێكە بەقەبارەی 4.4 لیتر و ئەتوانێ 600 ئەسپەهێز وزە و 750 نیۆتۆنمەتر زەبر(هێز) بەرهەم بهێنێت. ئەم وزە زەبەلاحە لە لایەن كێسی گێڕێكی 8 دانەیی ئۆتۆماتی سنەپ ترۆنیكەوە بۆ هەر چوار تایەكە ئەگوازرێتەوە. خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە لە ماوەی 3.1 چركردا لە سفرەوە ئەگاتە 100 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا، ئەگەر داوای پەكەیجی M Driver بكەن ئەتوانن ئەوپەڕی خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە بگەیەننە 305 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا. 600 ئەسپە هێز پێداویستیتان دابین ناكات ئەتوانن مۆدێلی "Competition" هەڵبژێرن. ئەم مۆدێلە ئەتوانێ 617 ئەسپەهێز وزە بەرهەم بهێنێت بەڵام زەبرەكەی هەمان ژمارەی 750یە، بەڵام ئەتوانێ خێرایی ئۆتۆمبێلە كە لەماوەی 3 چركەدا بگەیەنێتە 100 كیلۆمەتر. ئەم ئۆتۆمبێلە ڕوخسارێكی تووڕەی هەیە و خاوەنی سیستەمی ستۆپی سرامیكی كاربۆنیە. وەشانی ستانداردیBMW نرخەكەی 130هەزار دۆلارە و مۆدێلی Competitonنرخەكەی 143هەزار دۆلارە. 955 دۆلاریش پارەی هەناردەكردنێتی بۆ كڕیاری ئۆتۆمبێلەكە.
www.carscoops.com
خاک_پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure