ترس و نیگەرانی دوو هۆكارن بۆ پاشخستنی مرۆڤ و ئەبنە لەمپەرێك بۆ پێشكەون. هەموومان لانیكەم یەكجار لە ژیاندا ئەوەمان ئەزموون كردووە كە بیری نیگەتیڤ و ئازاردەر بێتە ناو مێشكمانەوە و دەستبەردارمان نەبن. ترس بەگشتی وزە دەروونیەكان لەناو ئەبات و ورە و تاقەتمان لێ ئەسێنێت. هەر بۆیە پێویستە هیوا و ئاوات لە دڵی خۆماندا ڕابگرین بۆ ئەوەی واتایەك بۆ ژیان دەستەبەر بكەین. بۆ ئەم مەبەستە هەندێك ڕێكار هەن كە ئەتوانن یارمەتیتان بدەن. 1-دەست لە خۆشگوزارانی و ئاسوودەبوون هەڵگرن مەبەست ئەوەی نییە لەكانگەی بەرد ئیش بكەن و فشار بخەنە سەر خۆتان. مەبەست ئەوەیە لەوە مەترسن كە خۆتان بخەنە زەحمەتەوە. لە شكستەكان مەترسن و سەرلەنوێ و بەشێوازێكیتر هەوڵ بدەن. 2-هەڵە بەشێك لە بوونی مرۆڤە گەر ئەو ئاراستەیەی هەڵتان بژارد بە ئەنجام نەگەیشت هەر لەوێدا مەوەستنەوە و لۆمەی خۆتان مەكەن. هەڵە و شكست بەشێكن لە ڕێگای سەركەوتن، وەك ئەزموون و وانەیەك لێوەی فێربن. 3-سەیری ئاسۆیەكی بەرز بكەن واز بێنن لەو ئامانجە بچووكانەی كە هیچ ژێرخانێكی گەورە و ئاسۆیەكی بەرزیان لەپشتەوە نییە. ئاڕاستەی سەركەوتن لەوێناكردنی ئەم ئاسۆیەوە دەست پێ ئەكات. ئەبێ ئامانجی چەندین ساڵی داهاتوو هەر ئێستا لە پێش چاوتان بێت. 4-شاد بن بەپێچەوانەی بیرۆكەی باو، شاد بوون كارێكی ئاسان نییە. بیر و هزری نیگەتیڤ زۆر بەهێزن و ئەتوانیً شادی لەتوكوت بكات. كەوابوو دەستەبەر كردنی شادمانی هەمیشەیی سەركەوتنێكی مەزنە.
topachievement
خاک_پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure