23/10/2019 10:49 PM

كچه‌ كوردێك گه‌یشته‌ ئۆلۆمپیادى تۆكیۆ

یاریزانێكى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى ئێران، له‌ پاڵه‌وانێتى جیهان له‌ یارى ساندا مه‌دالیاى ئاڵتونى برده‌وه‌و به‌شدارى ئۆلۆمپیادى تۆكیۆ ده‌كات.

مریەم هاشمی، کە کچە وەرزشوانێکی کرماشانییە، لە پاڵاوتنه‌كانى  هەڵبژاردەی ئێران لە کێشی 75 کیلۆگرامدا توانى پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت، بۆ بەشداریکردنی لە ڕکابەرییە جیهانییەکانی وۆشۆی 2019 هەڵبژێردراو پاش به‌شداریكردنى له‌ پاڵه‌وانێتى جیهان كه‌ له‌ وڵاتى چین به‌رێوه‌چوو، توانى پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت و سه‌ركه‌وتن بۆ یارییه‌كانى ئۆلۆمپیادى ساڵى داهاتوو مسۆگه‌ر بكات.

مریەم  لەدایکبووی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەو پێشتر چوار مەدالیای زێڕی لە پاڵەوانێتی جیهاندا بەدەستهێناوە.

خاك - پوكمیدیا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved