کۆمپانیای تیۆنیگی ئاڵپینا لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی تۆکیۆ پەردەی لە قەمەرەی B3 ی مۆدێل 2020 لادا کە بزوێنەری BMW M3 ی لەسەر جێگیرکراوە کە ئەتوانێ 462 ئەسپەهێز وزه و 700 نیۆتۆن مەتر زەبر بەرهەم بهێنێت. ئاڵپینا مانگی رابردوو بەخستە ڕووی مۆدیلی شاسی بەرزی B3 لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی فرانکفۆرت و هەروەها مۆدێلی تۆرینگ، بڕیاڕێکی سەرسوڕهێنەریدا. ئێستاش وەشانی قەمەرەی ئاڵپینا B3 ی مۆدێل 2020 بۆ بەشداری لە پێاشانگای تۆکیۆ ئامادە کراوە و ئەم کۆمپانیای ئۆتۆمبێلسازییه بەتەمایه بەم کارە کەلێنی نێوان M340i xDrive و مۆدێلی داهاتووی BMW M3ـی کامپیتەیشن پڕ بکاتەوە. تایەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە 20 ئینچە و لە ماوەی 3/8چرکەدا خێراییەکەی لە سفرەوە ئەگاته 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێردا و بۆ ئەوەی بگاته خێرایی 200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا پێویستی تەنها به 13/4 چرکەیه. ئەوپەڕی خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە 303 کیلۆمەترە و ئەم تایبەتمەندییه ئەم ئۆتۆمبێلەی کردووە بە یەکێک لە خێراترین ئۆتۆمبێلەکانی جیهان. BMW B3 خاوەنی کێسی گێڕێکی 8 دانەیی ZF ە و هەروەها سیستەمی xDrive یشی لەسەر جێگیر کراوە بۆ ئەوەی بتوانێ بەباشی لەگەڵ بەرزبوونەوەی وزە ڕووبەڕوو ببێتەوە. تیۆنیگ بە کۆمپانیانە دەگوترێ کە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیا گەورەکان وەردەگرن و بە تەکنەلۆجیایەکی پێشکەوتووتر، وزە و زەبر و کوالیتی ڕوخساری ئۆتۆمبێلەکە به جۆرێکی تایبەت بەرز ئەکەنەوە.
سەرچاوە: motor1
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure