داهێنانێكی نوێ ڕاده‌ی زهایمه‌ر لای ئه‌وانه‌ی توشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون كه‌مده‌كاته‌وه. وه‌ك ئاشكرایه ساڵانه له دنیادا هه‌زاران كه‌س به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ندا دوچاری نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه "زهایمه‌ر" ده‌بن. بۆ كۆتاییهێنان به‌و نه‌خۆشیه‌و له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه زانستیيه‌كاندا ژماره‌یه‌ك له لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌و بواره گه‌شتنه داهێنانێك ئه‌ویش دروستكردنی ئامێرێكه كه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه ئه‌دات لای ئه‌وانه‌ی كه توشبوون كه خۆی له به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی پرۆتیندا ده‌بینێت له‌ناو شانه‌كانی مۆخدا. ساڵانێكه زانایانی و پزیشكانی پسپۆری ئه‌و بواره گه‌شتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی پرۆتینێكی دیاریكراو له ده‌ماغدا ده‌بێته هۆكاری توشبوون به نه‌خۆشی زیهایمه‌ر. ئه‌مه زیادبوونه‌ش له‌ناو خانه‌ی مۆخدا ده‌بێته هۆی ڕاگرتنی ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندیيه سروشتیيه‌كان. به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی Medical News Today بڵاویكردوه‌ته‌وه، زانایان له‌دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی پراكتیكی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له توشبوانی ئه‌و نه‌خۆشیه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامێرێكه‌وه كه‌شه‌پۆلی دیاریكراوی كاروموكناتیسی كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و خانانه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و هۆرمۆنانه كارده‌كات و پرۆسه‌ی زیهایمه‌ر وه‌ك نه‌خۆشیه‌كه بوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه. زانایان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مكاره‌یان له‌رێگه‌ی هه‌شت كه‌سی توشبوو به‌و نه‌ۆخۆشیه‌وه ئه‌نجامداوه به‌پێی ئاستی جیاجیای ڕاده‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه له‌و كه‌سانه‌دا، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامێره نوێیه ڕۆژانه دووجار له ماڵدا بۆهه‌ر جارێكیش ماوه‌ی سه‌عاتێكی ویستووه‌و نه‌خۆشه‌كه ماوه‌ی ته‌نیا دوو مانگی پێویست بووه. له كۆتایی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه له گۆڤاری زیهایمه‌ری زانستی تایبه‌ت به Journal of Alzheimer's Disease دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، زانایان له‌وه تێگه‌یشتن له‌و هه‌شت كه‌سه توشبووه‌دا حه‌وت كه‌سیان له‌ڕێگه‌ی شانه‌كانی مۆخه‌وه به‌و چاره‌سه‌ره ئاستی بیركه‌وتنه‌وه‌یان باشتربووه‌و له كۆتاییدا ئه‌و سه‌لمێنراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه زیادبوونی پرۆتینی "تاو وامیلیود"په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشی له‌ده‌ستدانی هۆشه‌وه هه‌یه. به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی كه‌لوپه‌لی پزیشكی "د.گاری ئارینداش" سه‌باره‌ت به‌و ئامێره‌ی دایانهێناوه‌و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌ۆخۆشیه‌و له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا كه له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان ئه‌نجامدراوه‌و ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی خایانودوه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه لێكدانه‌وه‌ی ورد‌و نزیك له به‌رده‌وامی چاكبونه‌وه‌و دوای چاره‌سه‌ر ده‌ریخستوه كه چاره‌سه‌ره‌كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه هه‌بووه وه‌ك پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی Medical News Today نوسیویه‌تی. له‌و چاره‌سه‌ره‌دا كه تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو نه‌خۆشه‌كان كراوه به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی لایه‌نه سه‌لبیه‌كانی ئه‌و چاره‌سه‌ره ده‌ركه‌وتووه هیچ نه‌خۆشیه‌كی تر یان خوێنبه‌ربونی هه‌ناوی به‌هۆی ئه‌و چاره‌سه‌ره‌وه ڕووینه‌داوه. بڕیاریشه تاقیكردنه‌وه‌ی تر به به‌شداری 150 نه‌خۆش له‌ماوه‌ی 17 مانگدا ئه‌نجامبدرێت. ئه‌م دامه‌زراوه پزیشكیه چاوه‌ڕوانی مۆڵه‌تی ئیداره‌ی خواردن و ده‌رمانی ئه‌مریكی FDA ده‌كات تا ساڵی 2021 تا بتوانێ ئه‌و ئامێره به‌رهه‌مبهێنێت. خاك - شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure