سەرکەوتن چییه؟ سەرکەتوویی بابەتێکە فرەڕەهەندە و هەرکەس وەڵامێکی بۆ ئەم پرسیارە هەیه. ئۆتۆمبێلێکی باش و خانوویەتی مۆدێرن بە سەرەکیترین دەرکەوتەی ئەم سەرکەوتنه دێتە ئەژمار. بەڵام لەڕاستیدا سەرکەوتوویی بابەتێکی زەینیه و ڕێژەیەکی زۆرکەم لە مرۆڤەکان بەپێی پرۆگرامێکی تایبەت بەشوێن ئەم سەرکەوتنەوەن. دەیەی دووهەمی ژیانی مرۆڤ کاتێکی زۆر هەستیارە و ئەبێ بەخێرایی دەست پێ بکەین بۆ ئەوەی داهاتوویەکی گەش چاوەڕێمان بکات. ١-هەر لە ئێستاوە لەسەرتەندروستی دەروونیی خۆتان کار بکەن ژیان هەرچی بەرەو پێش بڕوات سەرقاڵی زیاتر بۆ مرۆڤ بەرهەم ئەهێنێت. لە لایەکیترەوە مرۆڤ بەردەوام کارکردن لەسەر بواری دەروونی خۆی دوا ئەخات و لای وایه لەهەرکات و ساتێکدا ئەتوانێ ئەم بابەته دەستەبەر بکات. بەڵام ئەم بیرۆکەیه هەڵەیه و ئەبێ بەخێرایی پرۆگرامێکی تۆکمە بۆ ئەم بابەتە دابڕێژن. ٢-کاتەکانتان لەگەل کەسانێک تێپەڕ بکەن کە لە ئێوە بەتەمەنترن ئەو کەسانەی کە ڕێک لە ئاستی ئێوەدان هیچیان لێوە فێر نابن. بەڵام کەسانی بەتەمەنتر خاوەن ئەزموونن و ئەو ئەزموونانه ئەتوانێ یارمەتیدەری ڕێگای پڕ هەوراز و نشێوی ژیانتان بێت. ئەزموونی کەسانێک کە ١٠ یان ٢٠ ساڵ لە ئێوە بەتەمەنترن دارایی و سامانێک بەبایەخە بۆ ئێوە. ٣-ئەو هاوڕێیانە وەلا بنێن کە هیچ ڕۆڵێکیان لە ژیانی ئێوەدا نییه لەوانەیه ئەم قسەیه هەندیک بێبەزەییانە بێت بەڵام لەڕاستیدا پەیوەندی هاوڕێیەتی جۆرێک سەرمایەگوزارییه. کەوابوو به شێوەیەکی عاقڵانه سەرمایەگوزاری بکەن. ٤-خوێندنەوەی کتێب و وەرزش کردن لە یاد مەکەن و تا ئەو جێگایەی ئەتوانن پارە و داهات پاشەکەوت بکەن، چونکە لە داهاتوودا ئیشتان بەم پاشەکەوتانه ئەبێت.
سەرچاوە: businessinsider
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure