هۆکارگەلێکی زۆر بۆ لەناوچوونی ئیمپراتۆریەتەکان بوونیان هەیه، بۆ نموونە: هێرشی وڵاتانی بیانی، پانتایی زۆر، گەندەڵی، قەیرانی ئابووری و... . بەڵام توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە "ئیمپراتۆریەتی ئاکادیان" لەو ئیمپراتۆریەتە دەگمەنانەبووە کە به هۆکارێکی چاوەڕواننەکراو لەناوچووە؛ تەپوتۆز. ئاکادیان کۆمەڵێک قەوم بوون کە لە نێوان 2500 بۆ 2300 ساڵ بەر لە زایین (چاخی زیو) لە ناوچەی میزۆپۆتامیادا ژیاون. ئەم ئیمپراتۆریەته حوکمڕانی ناوچەیەکی پانوبەرینی کردووە، هەر لە کرماشانەوە تا نزیک شام و دەریای ناوەڕاست. پایتەختی ئەم ئیمپراتۆریەتە شاری "ئاکاد" لە ناوچەی مێزۆپۆتامیا بووە بەڵام نەکاو لەناوچوون. شرۆڤه و لێکدانەوەی جیئۆکیمیایی لەسەر 6 نموونه فوسیلی "پرایت" کە مێژووەکەیان ئەگەڕێتەوە بۆ 4100 ساڵ لەمەوبەر، کۆمەڵێک ڕەهەندی نوێیان بۆ دۆزینەوەی نهێنییەکانی لەناوچوونی ئەم شارستانیتە ئاشکرا کردووە. ئەم بەڵگە مێژووە ئەوەمان بۆ ڕوون ئەکاتەوە کە چۆناوچۆن گۆڕانی کەشوهەوا ئەتوانێ شارستایتە بەهێز و گەشەسەندووەکان لەناو ببات. "تیسۆشی ویتناب" پسپۆڕی ژاپۆنی بواری جۆگرافیا و مامۆستای زانکۆی هۆکایدۆ ئەڵێ: گەرچی پێدەچی هۆکاری فەرمی لەناچوونی شارستانیەتی ئاکادیان، هێرشی وڵاته بیانییەکان بۆ ناوچەی میزۆپۆتامیا بێت، بەڵام بەپێی زانیاری ناو فوسیلەکان کە لەڕاستیدا پەنجەرەیەکن بەرەو نهێنییەکانی زەوی، گۆڕانی کەشوهەوا دورێکی گرنگیان لە لەناوچوونی ئەم شارستانیەتەدا هەبووە. توێژینەوە مەیدانییەکان لەسەر فوسیلەکانی "تەل لیلان" (ناوچەیەک لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کە پایتەختی ئاکادیان بووە) ئەوەمان پێ نیشان ئەدەن کە ئەم شارستانیەته لەکۆتایی تەمەنی خۆیدا لەگەڵ کۆمەڵێک تۆفانی بەهێز و هەروەها وشکبوونی هەوا لە وەرزی زستاندا ڕووبەڕوو بۆتەوە، زانایان باس لەوە ئەکەن کە پاش لەناوچوونی "ئاکادیان" سەدان ساڵی پێچووە تا ئەم ناوچەیه ببێتەوە شوێنیکی گونجاو بۆ نیشتەجێ بوون.
سەرچاوە: sciencealert
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure