7/11/2019 10:40 PM

چین جەنگی دژ بە یاریە ئەلیکترۆنیەکان ڕاگەیاند


بۆ پارێزگاری له‌ منداڵه‌كان حكومه‌تی چین جه‌نگی دژی ئەو یاریه‌ ئه‌لیكترۆنیانە ڕاگەیاند کە بە شێوەی ئۆنلاین لەسەر ئینتەرنێت ئەنجامدەدرێن ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی سه‌پاندی كۆمه‌ڵێك ڕێسا بۆ رێكخستنی دنیای یاریه‌ ئینته‌رنێتیه‌كان له‌ پێناو به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئالوده‌بون بەم جۆرە یاریانە.

به‌پێی ڕێسا نوێیه‌كان بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌ نێوان سه‌عات ١٠ی شه‌و هه‌تا ٨ی به‌یانی یاریه‌كان بكات و منداڵانی ئه‌م ته‌مه‌نه‌ ته‌نها بۆیان هه‌یه‌ ڕۆژانه‌ ٩٠ خوله‌ك یاریبكه‌ن له‌ هه‌فته‌دا، و ئه‌م ماوه‌یه‌ زیاد ده‌بێی بۆ ٣ سه‌عات له‌ ڕۆژانی پشووی فه‌رمی و ڕۆژانه‌ی كۆتایی هه‌فته‌.

هاوكات سنورداركردنی توانای منداڵان له‌ناو یاریه‌كاندا بۆ كڕینی كه‌ره‌سته‌ و چه‌كی جۆراوجۆر ئه‌مه‌ش به‌ شێوه‌یه‌ك دەبێت منداڵانی ته‌مه‌ن ٨ بۆ ١٦ ساڵ ته‌نها بۆیان هه‌یه‌ بڕی ٢٩ دۆلار خه‌رجبكه‌ن مانگانه‌، و منداڵانی ته‌مه‌ن ١٦ بۆ ١٨ ساڵ بڕی ٥٧ دۆلار خه‌رجبكه‌ن مانگانه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌م ڕێسا نوێیانه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م یاریه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان و به‌پێی وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت ئه‌م ڕێنمایە نوێیانه‌ بۆ پارێزگاریكردنی ته‌ندروستی مێشك و جه‌سته‌ و ژیانی منداڵه‌كانه‌.

وڵاتی چین یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین پێکهێنەرەکانی بازاڕی یاریه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان و كه‌ چاره‌كی داهاتی یاریه‌كان له‌ ته‌واوی جیهاندا بۆ چینه‌ و داهاتی ساڵانه‌ی کە دەستی دەکەوێت لەم بوارە نزیكه‌ی ٣٣ ملیار دۆلاره‌.


خاك: زاموا زاهیر 
سه‌رچاوه‌: skynews




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved