کۆمپانیای BMW پاش 20 ساڵ دواجار لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا نەوەی دووهەمی زنجیرەی 8ی بەرهەمەکانی خۆی خستە روو. ئەم ئۆتۆمبێلە بووە جێگرەوەیەک بۆ زنجیرەی 6 و ئەگەرچی زۆر گرانباییه بەڵام بەڕای زۆر کەس، جوانترین بەرهەمی ئێستای کۆمپانیای BMWیە. زنجیرەی 8 لە چەندین ستایلدا پێشکەش کراوە بۆ نموونه: وەشانی دوو دەرگا، چوار دەرگا و کارنۆتیبل (ئەوەی وا سەقفەکەی ئەکرێتەوە). سەرەڕای ئەم جیاوازیانه لە ستایلدا، زنجیرەی 8 بەکۆمەڵێک بزوێنەری جۆراوجۆرەوە لە بەردەستە. هەر وەکو باقی بەرهەمەکانی BMW، بەهێزترین و خێراترین ئەندامی ئەم بنەماڵەیەش به پیتی M دیاری ئەکرێت. وزەی BMW- M8 هەمان بزوێنەری بەناوبانگە کە قەبارەکەی 4.4 لیترە کە ئەتوانێ 600 ئەسپەهێز وزە و 750 نیۆتۆن مەتر زەبر بەرهەم بهێنێت. ئەم کۆمپانیایه بڕیاری داوە جگه لە وەشانی M، وەشانی پێشکەوتووتریش بەرهەم بهێنێت بە پاشناوی Competition. ئەم وەشانه لە بواری هێز و خێرایی و سیستەمی ئەگزۆزەوە لە ئاستێکی بەرزتردایە. بۆ نموونه وزەی ئەم بزوێنەرە 25 ئەسپە هێز لە وەشانی ئاسایی (M) زیاترە و گەیشتۆته ژمارەی 625. بەڵام رادەی زەبرەکەی هەر 750 نیۆتۆن مەترە. ئەم ئۆتۆمبێلە ئەتوانێ لە ماوەی 3.2 چرکەدا خێراییەکەی بگەیەنێته 100 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا. نرخی BMW-M8ی کامپیتەیشن (Competition) 236,745 دۆلارە.
سەرچاوە: motor1
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure