کۆتایی هاوین و دەسپێکی پاییز و زستان بەواتای ماڵاوایی کردن لە گژوگیا نییه. کۆمەڵێک گژوگیا هەن کە لە وەرزی سەرماشدا ئەتوانن باخچه و ناوماڵەکان بڕازێننەوە. لە درێژەدا لەگەڵ چەند جۆری گوڵ ئاشنا ئەبین کە لە سەرماشدا ئەتوانن گەشە بکەن و لەناو نەچن. 1- ئانمۆنی ژاپۆنی
بەپێی گوتەی کارناسان ئەم گیایه بەشێوەیەکی هێرشبەرانه ئەژیت و لە شوێنێکی سنوورداردا کە خاک ئیزنی گەشەکردنی هیچ گیایەک نادا، "ئانمۆن"ـی ژاپۆنی بژاردەیەکی گونجاوە. 2- بنەوەشەی زستانی
هەر وەک لە ناوەکەیەوە دەرئەکەوێت ئەم گوڵە لە سەرماشدا گەشە ئەکات. بەڵام ئەبێ سەرنجی کاتی چاندنەکەی بدەن. بنەوشە بەر لەوەی پلەکانی گەرما بگەنه 5 دەرەجەی سەنتیگراد و کەمتر، ئەبێ ماوەیەک لەناو خاکدا بمێنێتەوە. 3- فۆشیا
ئەم گوڵە زۆر خۆڕاگرە و رەنگاڵەییەکی زۆر به باخچەکەتان ئەبەخشێت. ئەتوانی فۆشیا هەم لەناو باخچە و هەم لەناو ئینجانەدا بچێنیت. 4- گەڵا-زێوین
ئەم گیایه کە وەک گیایەکی تۆز لێنیشتوو دەرئەکەوێت ئەتوانێ لە تەنیشت باقی گژوگیاکانەوە سیمایەکی جوان بە باخچەکەتان ببەخشێت. 5- بیووتیبری
لەخۆوە نییه کە ناوی ئەم گیایە وشەی "Beauty" تێدایه. بیووتیبری ئاسیایی لەبەرانبەر سەرمادا خۆڕاگرە.
سەرچاوە: countryliving
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure