ئامادەكردنی: زاهیر سدیق پتر لەهەشتا ساڵە، لەو رۆژگارەوە كە مەلیكی شەترەنجەكەی بەریتاینای بلیمەت لە شەترەنجی سیاسەتدا لەم عیراقە پڕ لەسیاسەتی عرقی و تەرد و كوشتنەدا، كە لەسەر دەریای نەوتە، وەك مەلیكێكی بچكۆلانەی بندەستی سیاسەتی ئینگلیز دەسەڵاتی گرتە دەست و ئەم بەشەی كوردستان كە مێژووەكەی لەئومەی عەرەبی كۆنتر و رەسەنترە بە زۆر و زۆرداری خزێنرایە بندەستی ئەو مەلیكۆڵەیەوە و بۆ ناخۆشی و بندەستەیی خەڵكەكەی، بەڵام بەخۆشی عەرەب و بەرژەوەندی ئینگلیز شكایەوە و كوردستانی باشوور بە كەركوكەوە بوون بە بەشێك لە عیراقی تازە، ئیدی لەو رۆژەیشەوە كار و كەسابەتی ئێمەی كوردیش یان شەڕ و شۆڕشە یان ئەشكەنجە و عەزاب و زیندان و ئاوارەییە. بە گشتی ئەوەی پێی دەگوترێ كوردستانی باشوور حاڵی وەك حاڵی سەدان ساڵەی كوردستانی باكوور و رۆژهەڵات و رۆژئاواییە هەر شەڕ و شۆڕش و ئاوارەیی و كوشتن و ئیعدامە. دووژمنی چوار سەری مل ئەستووریش تا دێت گێپەڕەی ملی ئەستوور دەبێ و تەوری ئەو غەرب و مەربەش هەر ملی باریكی میللەتانی بن دەستە دەبڕێتەوە. لە ناو ئەم بەشەی كوردستانیشدا لەهەمووی بەدبەخت تر كەركوكە گەرم و نەوتاوییەكەی كوردستانە كە پتر لە هەشتا ساڵە ئیسراحەت و ئارامی لەبەر بڕاوە و وەك چۆن گەرماكە دایمە لەسەر سەری حازرە دوژمنی دڵ پڕ لەقین و جیەانی چاوچنۆكیش چەشنی گورگی برسی دەمیان داچەقاندووە. هەشتا ساڵە دووژمنانی ئەم كوردە بندەستەیە خەریكی ئەم بەیتو بالۆرەیەن و كەركوكیان بە بارمت گرتووە و دەڵێن مافی كورد دەدەین. كەركوك مێژوویەكە لەخوێن و شەڕ و گیان فیدایی، مێژوویەكە لە بەرخودان و ململانێی لە پێناوی وەرگرتنەوەی شارێك كە مێژووی هەزاران ساڵەی سەلماندوویەتی شارێكی كوردییە، بەڵام داگیركەرانی خاكی كورد بەیارمەتی وڵاتانی زلەێز كەركوكیان لە خەڵكی رەسەنی خۆی سەندوەتەوە. قسەكردن لە بارەی ئەم شارەوە زۆری دەوێت، چون زۆری بەسەرهێنراوە، ئەوەندی ستەم لێكراوە، بە جۆرێك كاولكراوە بە ئاسانی ناچێتەوە سەر شێوە و رەنگ و رووی ئەسڵی خۆی. تەرحیل و تەبعیس و تەعریب چیرۆكێكی هێندە درێژن هەزاران لاپەڕە پڕدەكەنەوە. چیرۆكی شارێك كە خاوەنی كەلتوورێكی دەوڵەمەند بووە لە رابردوودا، بەڵام دەسەڵاتداران و ئیمبراتۆڕەكانی عوسمانلی تا دەگاتە سەردەمی مەلیك و دوای مەلیكیش كۆماری دێوەزمەی كوردان تا رۆژگاری بەعس و بەئەمڕۆشەوە ئەو شارەیان تاڵان كرد، نەك هەر كەلتووری شارەكەیان سڕییەوە، جوگرافیا و مێژوو و هەموو وەجودی ئەو شارەیان سڕییەوە بەناوەكەشییەوە كە مێژوویەكی كۆنی هەیە. هەرچی هاتووەتە ئەم شارەوە گورزی خۆی وەشاندووە و مودەتێك دیكتاتۆرانە و خوێنمژانە حوكمی كردووە و ئاقیبەت بەزۆری دیكتاتۆرێكی دیكە یانژی بەزۆرە ملێی داگیركەرێكی تر شارەكەی چۆڵ كردووە، هەر دەوڵەتێكی داگیركەر كە هاتووە دا‌و دەزگای خۆی لەسەر ئەم خاكە دامەزراندووە و كۆمەڵێك لێی سوودمەند بوون، تەنێ كورد نەبێ بەشی هەر نەهاتی و بەدبەختی بووە، و هەمیشە ماڵ بەكۆڵ لەدەست ئەم دیكتاتۆر و ئەو داگیركەر هەڵهاتووە، بۆ كورد عەجەم و تورك و ئینگلیز وەكو یەك بوون، كەس بۆ كورد نەبووە. هێشتاش كورد فریوخواردووی پەیمانی ئەم دگیركەر و ئەو داگیركەرە. هاوڕێیان ئەم كتێبەی ئێستێ لەبەر دیدەی ئێوەی ئازیزدایە، پێشتر وەكو بەرنامەیەكی حەوت هەڵقەیی لە تەلەفزیۆنی خاك پێشكەش كراوە، رەنج و ماندووبوونی هونەرمەند و میدیاكار زاهیر سدیقە، پاشان لەدووتوێی سێ پاشكۆی تایبەتدا لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ بڵاوبووەتەوە. م. فاتیح عه‌بدوڵڵا: به پێی زۆربه‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، دروستبوونی شاری كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زاین، له‌نێوان چوار هه‌زار و پێنج سه‌د بۆ سێ هه‌زار و پێنج سه‌دی پێش زاینی، ئه‌وه‌ی كه به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م شاره‌ی داناوه به پێی بۆچوونی زۆربه‌ی ئاسارناس و مێژوونووسه‌كان گۆتییه‌كان یه‌كه‌مین گه‌لن كه به‌ردی بناغه‌ی كه‌ركوكیان داناوه، دیاره وه‌ك ده‌زانین گۆتییهكانیش یه‌ك له‌خێڵه كوردییه‌كانی كوردستانی كۆنه و له‌كۆندا خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت بوون، شاری كه‌ركوك له‌و كاته‌دا یه‌كه‌مین ناوێك كه ئاماژه‌ی بۆ كرابێ، ناوی ئارابخا بووه و پایته‌ختی گۆتییه‌كان بووه. گوتیه‌كان كه‌ركوكیان بنیاد ناوه م. پشكۆ حه‌مه تاهیر ئاغجه‌له‌ری: سه‌باره‌ت به بنیادنانی شاری كه‌ركوك، دیاره مێژووی بنیادنانی ئه‌م شاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژوویه‌كی یه‌كجار كۆن، به چوار هه‌زار و پێنج سه‌د بۆ سێ هه‌زار و پێنج سه‌د پێش زاینی داده‌نرێ، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش به سه‌رده‌مێكی نادیار و ئاڵۆز داده‌نرێ، بۆچوونه‌كان سه‌باره‌ت به بنیادنانی شاری كه‌ركوك، دیاره بۆچوونی جیاواز هه‌یه، هه‌ندێك پێیان وایه گوتییه‌كان له ساڵی 2371ی پێش زاینی ئه‌م شاره‌یان بنیاد ناوه، گوتییه‌كان به باپیره گه‌وره‌ی كورد داده‌نرێن، یاخود به یه‌كێ له‌نه‌ته‌وه كۆنه‌كانی كورد داده‌نرێن، نووسه‌رانیش پشتگیری ئه‌و بۆچوونه ده‌كه‌ن، یه‌ك له‌وانه د. شاكر ختبات، یه‌كێك له‌و نووسه‌رانه‌ی كه ده‌ڵێت شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن گوتییهكانهوه دروستكراوه، هه‌رچی بۆچوونی دووه‌مه پێی وایه شاری كه‌ركوك به‌ر له 2700ی پێش زاین له لایه‌ن ئاشوورییه‌كانه‌وه دروستكراوه به سه‌ركردایه‌تی سهرناپاڵ بنیاد نراوه. عه‌بدولره‌زاق حه‌سه‌نی به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه سریانییه‌كان ده‌ڵێت: یه‌كێك له سه‌ركرده‌ی ئاشووریه‌كان، له‌و سه‌ركرده‌یه‌ی سهرناپاڵ، به ناوی ئهرباقهوه لێی توڕه ده‌بێ، له ئه‌نجامی توڕه‌بووندا ئه‌ویش وه‌ك سزادانێك شوێنێكی بۆ دیاری ده‌كات ئه‌و شوێنه‌ش ناوچه‌ی كه‌ركوكه، پێی ده‌ڵێ ده‌بێ قه‌ڵایه‌ك بنیاد بنێیت، چونكه سه‌ره‌تا دروستكردنی كه‌ركوك له شێوه‌ی قهڵادابووه، ئیتر له پاش ئه‌وه‌ی دروستی ده‌كات هێزێكی خۆی ده‌باته ئه‌وێ و به‌م شێوه‌یه ئه‌مه ده‌كه‌نه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئاشوورییه‌كان بنیادی شاری كه‌ركوكیان ناوه. به‌ڵام عه‌بدولره‌قیب یوسف پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێت ئاشوورییه‌كان كه‌ركوكیان بنیاد نه‌ناوه، به‌ڵكو تازه‌گه‌ریان تێدا كردووه، هه‌رچی بۆچوونی سێیه‌مه پێیان وایه لوبلوبییهكان كه یه‌كێكن له نه‌ته‌وه كۆنه‌كانی كورد، شاری كه‌ركوكیان بنیاد ناوه. مێژوونووسی گه‌وره‌ی كورد د. كه‌مال مه‌زهه‌ر یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانه‌ی كه پێی وایه لوبلوبییهكان شاری كه‌ركوكیان بنیادناوه. بۆچوونی چواره‌م پێیانوایه نه‌بوخوزنه‌سر كه ئه‌ویش له ئاشوورییهكانه شاری كه‌ركوكی بنیاد ناوه، ئه‌مه‌ش چ كاتێك؟ دوای كه‌وتنی پایته‌ختی ناوچه‌كه‌ی خۆیان كه نه‌ینه‌وا بووه، هاتوون ئه‌م شاره‌یان بنیاد ناوه بۆ پاراستنی به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی له هێزی میدییه‌كان وه‌كو قه‌ڵایه‌كی سه‌ربازیی شاری كه‌ركوكیان بنیاد ناوه. هه‌رچی بۆچوونی پێنجه‌مه پێیان وایه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی فارسه‌وه ئه‌م شاره بنیاد نراوه، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه لاوازه و زیاتر شێوازێكی ئه‌فسانه‌یی هه‌یه، له گێڕانه‌وه ئه‌فسانه‌ییه‌كانی فارس‌دا وا باسه ده‌كه‌ن شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی فارسه‌وه بنیاد نراوه، له‌م هه‌موو بۆچوونه جیاوازه‌دا ته‌نیا به‌ڵگه ئاسهوارناسییهكان، سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه شاری كه‌ركوك به ده‌ستی گوتییه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار دروستكراوه و له‌لایه‌ن ئاشوورییه‌كان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و كاته‌شه‌وه وه‌كو پایته‌ختی نێوه‌ندی گوتییه‌كان سه‌یركراوه، كه ئه‌و كاته به عه‌ره‌فه، یان ئارابخا یان به‌هه‌ر ناوێكی دیكهبێ ناوبراوه و ناسراوه. كه‌ركوك پایته‌ختی ویلایه‌تی شاره‌زوور بوو د. جه‌بار قادر: ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ زۆر نه‌چێته ورده‌كارییه‌كانی مێژووه‌وه ئه‌وه‌یه كه‌ركوك یه‌كێك له‌و شاره كۆنانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه، شارێكه به درێژایی چوار بۆ پێنج هه‌زار ساڵ ژیانی تێدا هه‌بووه، ناوی جیاوازی هه‌بووه له مێژوودا، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ناوه‌ی دوایی له سه‌ده‌كانی نێوه‌راستدا له كۆتایی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا به سه‌ریدا بڕاوه، دوای ئه‌وه ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ مێژوو باس بكرێ، ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و سه‌رده‌مه مێژووییه ئێمه ده‌یزانین له باره‌ی كه‌ركوكه‌وه، ئه‌وه‌یه ئه‌و شاره به‌شێك بووه له جیهانی كوردی، یان به‌شێك بووه له‌و ناوچه‌یه‌ی ئێمه ئێستا تێیدا ده‌ژین، و پێی ده‌وترێ كوردستان، هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵات و ئیمپراتۆرییه‌تانه‌ی له ناوچه‌كه بووه و هه‌موو كوردستانی له ژێر ده‌ستدابووه، كه‌ركوك به‌شێك بووه له‌وه، بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بچێته ناو ورده‌كارییه‌كانه‌وه، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می میرنشینه‌كاندا كه‌ركوك یان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی بابان بووه، یان به‌شێك بووه له‌میرنشینی ئه‌رده‌ڵان، یه‌كێكه له‌و پارێزگا گرنگانه‌ی كوردستان، كه له‌مێژوودا زۆر باسی لێوه‌كراوه، شاره‌زووره، له رۆژهه‌ڵاتدا باوه پێی ده‌ڵێن مێژووی ئیسلامی زۆرجار باسی شاره‌زوور كراوه، جا كه‌ركوك پایته‌ختی ویلایه‌تی شاره‌زوور بووه، تاوه‌كو كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌یش له عیراق مه‌تحه‌د پاشا حوكمی ئه‌كرد، ئه‌و كاته عیراق ویلایه‌تێك بووه، له دواییدا عیراق دروست كرا و گۆڕانكاری ئیداری دروست بوو، له‌و كاته‌دا كه‌ركوك بووه به سه‌نجه‌قێك و موسڵیش بووه به ویلایه‌تێك، ئه‌و ویلایه‌ته‌ی كه هه‌موو كه‌س به‌كێشه‌كانی ده‌زانێ، كێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵه، له دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه له نێوان عیراقی تازه دروست بوو و به‌ریتانیای مه‌زن وه‌كو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له عیراقدا له‌گه‌ڵ توركیایشدا، له سه‌ره‌تاوه توركیای عوسمانی و دوایی ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ توركیای كه‌مالی تاوه‌كو له كۆتایی ساڵی (1925) دا بڕیاردرا. ئه‌گه‌ر زۆر به كورتی و به‌دوو رسته ئه‌و باسه ببڕمه‌وه هه‌موو ئه‌و مێژووه‌ی ده‌رباره‌ی كه‌ركوك ئێمه ده‌یزانین به‌شێك بووه له كوردستان، به‌شێك بووه له مێژووی كوردستان، به‌شێك بووه له مێژووی ئه‌و گروپ و ئهتنیكانهی كه له دواییدا به‌شداریان كردووه له دروستبوونی گه‌لێكدا به‌نێوی گه‌لی كورده‌وه له سه‌ده‌ی پێنجی زاینییه‌وه. بووه بهراستییهكی مێژوویی له ناوچه‌كه‌دا، چونكه له پێشتردا ناوی تر هه‌بووه، ئه‌مه‌ش شتێك نییه تایبه‌ت بێت به كورد، شتێكه تایبه‌ت به هه‌موو دنیا هه‌تا سه‌ده‌ی (ده) یش كه‌س باسی فه‌ره‌نسای نه ده‌كرد، باسی وڵاتی دیكه ده‌كرا، تاوه‌كو سه‌ده‌ی دوانزه‌ش كه‌س باسی ئینگلیزی نه‌ده‌كرد، باسی كۆمه‌ڵێك گروپ ده‌كرا، باسی ئه‌و عه‌شیره‌ته جێرمانییانه ده‌كرا كه چووبوونه ئینگلته‌را یان چووبوونه دوورگه‌ی به‌ریتانی. ناوه جیاوازه‌كانی كه‌ركوك م. پشكۆ حه‌مه تاهیر ئاغجه‌له‌ری: ئێمه پێش ئه‌وه‌ی باسی ناوه جیاوازه‌كانی كه‌ركوك بكه‌ین، ده‌بێ باسی هۆكاری ناوه جیاوازه‌كان بكه‌ین، كه‌ركوك له‌و شارانه‌یه هه‌ر داگیركه‌رێك هاتووه و ناوێكی لێناوه. ئه‌مه‌ش بۆخۆی جێگای پرسیاره، ئه‌م ناوه زۆرنانهی كه‌ركوك بۆ؟ نزیكه‌ی چل‌و پێنج بۆ په‌نجا ناوی هه‌بووه ئه‌وه‌نده‌ی من له سه‌رچاوه‌كاندا به‌رده‌ستم كه‌وتوون، من پێموایه ئه‌م ناوه زۆرانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرنگی ئه‌و شاره له روانگه‌ی ئابووری و له روانگه‌ی سه‌ربازی و له روانگه‌ی سیاسییه‌وه بۆ داگیركه‌رانی ئه‌و كاته كه‌ركوكیان داگیركردووه، هه‌ر یه‌كه و ناوێكیان لێ ناوه، دیاره ئه‌مه‌ش بۆ دووحاڵه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌مینیان بۆ شێواندنی مێژووی ئه‌و شاره، دووه‌میان بۆ گۆڕاندنی ناسنامه‌ی شاره‌كه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌یه‌كی خۆیانی پێبده‌ن، بۆیه ئه‌و ناو جیاوازانه‌یان لێناوه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كۆنترین ناو كه به شاری كه‌ركوك گوتراوه به عه‌ره‌فه یان ئهرفا ئه‌م ناوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوارهه‌زار و پێنج سه‌د ساڵ. دوای ئه‌وه ناوی ئارابخا یان ئه‌رابخا، یان ئه‌ربه‌خ له لایه‌ن سه‌رجۆنی ئهكهدییهوه به شاری كه‌ركوك گوتراوه، جگه له‌م ناوه‌ش، چه‌ند نێوێكی تری هه‌یه وه‌كو كهرخۆ، دیمۆتۆ كه‌رخی، شیرواخۆ، كهنكههار، ئاماندیا، كاركیرهك، كارككارشا، كهرخا، منس، كوڕكوڕا، كڕخوا، گوڕگوڕ، كۆن كۆن، كه‌رخ، سلوق، قه‌ڵای شیلوا شوب، گركین، كه‌رخی، كركمان، كهركین، كاری كۆك، كوڕه باجهنمی،.. ئه‌مانه ناوی جودا جودان كه له لایه‌ن داگیركه‌رانی شاری كه‌ركوكه‌وه به كه‌ركوك گوتراوه، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جار ناوی كه‌ركوك وه‌ك ناو كه به كارهاتووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی نۆیه‌می كۆچی، به‌رانبه‌ر به سه‌ده‌ی پانزه‌یه‌می زاینی، كه له لایه‌ن قهرهقوینلوهكانهوه بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م ناوه به‌كارهاتووه و له‌یه‌كه‌م پهرتوكیشدا هاتووه، كه ئه‌و په‌رتووكه فارسییهیه به ناوی زهفهرنامهوه نووسراوه له ساڵی 1393ی زاینی، باسی هێرشی ته‌یموری له‌نگ ده‌كات بۆ شاری كه‌ركوك، ئه‌و ناوه بۆ یه‌كه‌م جار له‌و كتێبه‌وه هاتووه، سه‌باره‌ت به ناوه‌كه‌ش وه‌كو نێوی كه‌ركوك هه‌ندێك ده‌ڵێن وشه‌یه‌كی ئارییه و به مانای قه‌ڵا دێت، به‌ڵام به‌هۆی پاشگره‌وه گۆڕانی به سه‌رهاتووه و به شێوازی كه‌ركوك چه‌سپیوه، هه‌ندێك ده‌ڵێن وشه‌ی كه‌ركوك له كاری كۆكه‌وه هاتووه، به‌ڵام بهمرووری زه‌مه‌ن گۆڕانی به سه‌ردا هاتووه و ئاكام وشه‌ی كه‌ركوك چه‌سپیوه. ئێمه پێش ئه‌وه‌ی باسی كوردستانییه‌تی كه‌ركوك بكه‌ین له رووی پێكهاته‌ی ره‌گه‌زیی ئه‌م شاره بكۆڵینه‌وه دیاره شاری كه‌ركوك له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیا جیا روویان تێكردووه، به پێی گۆڕانكارییه مێژووییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه دانیشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌م شاره كورده له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خێزانی بچووكی مه‌سیحی، جا ئه‌وانه چ سریانی بن، یاخود ئاشووری بن، یان ئه‌رمه‌نی بن، یان نه‌ستوری، ئه‌مانه پاڵنه‌ری ئابووری پاڵی پێوه‌ناون له‌و شاره دا جێگیربن، كه‌واته ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی كۆن ناوی تورك و ناوی عه‌ره‌بیش نا‌بینیت له‌و شاره جێگیر بووبن، تاوه‌كو نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌میش هیچ به‌ڵگه‌نامه و سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی وه‌هامان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه كه هه‌ژماری كه‌ركوك مان به ته‌واوه‌تی بخاته به‌رده‌ست، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌م به‌دواوه، ده‌بینین له رێگه‌ی نووسراوی چه‌ند گهڕیدهیهكهوه، یاخود چه‌ند رۆژهه‌ڵات ناسێكهوه كه سه‌ردانی شاری كه‌ركوكیان كردووه، یاخود گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌رچاوه توركییه‌كان یان چوونه‌ته ده‌وڵه‌تی عوسمانی، باسیان له ژماره‌ی شاری كه‌ركوك كردووه، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه بزانین ناتوانین به‌شێوازێكی ته‌واو وه‌كو بنه‌مایه‌كی زانستی پشت به‌و سه‌رچاوانه ببه‌ستین، بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی كردوویانه سه‌رژمێرییه‌كی گشتی نه‌بووه، ئه‌مه خاڵی یه‌كه‌مه، خاڵی دووه‌م ئه‌و گه‌ڕیده‌یه‌ی یان ئه‌و رۆژههڵاتناسهی هاتووه‌ته شاری كه‌ركوك له چه‌ند رۆژێك زیاتر نه‌ماوه‌ته‌وه، یان زۆر زۆر مابێته‌وه پانزه بۆ بیست شه‌و ماوه‌ته‌وه، ئێ ناكرێ له ماوه‌ی ئه‌و پانزه بۆ بیست شه‌وه‌دا سه‌رژمێری هه‌موو شاره‌كه‌ی كردبێ، له هه‌موو روویه‌كه‌وه سه‌رژمێری كردبێ و چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی تێدایه، ئه‌وه كاتی ده‌وێت، خاڵی سێیه‌میان ئه‌وه‌یه سه‌رژمێرییه‌كانی به شێوازی بازاڕی كراوه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه سهرژمێرییهكهی كردووه چووه‌ته نێو بازاڕه‌وه و سه‌یری بازاڕی كردووه و له‌وێوه بڕیاری له سه‌ر پێكهاته‌ی ره‌گه‌زی، یان ژماره‌ی شاره‌كه كردووه. وه‌كو وتم له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه سه‌رژمێرییه‌كان زیاتر ده‌ركه‌وتوون، بۆ نموونه یه‌كێك له‌وانه یوسپ یوسفه كه‌سێكی روسییه و به چیرنیك ناسراوه، له گه‌شتێكیدا بۆ ناوچه‌كانی كوردستان له نێوان ساڵانی 1872بۆ 1873دا سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كردووه، ژماره‌ی دانیشتوانی شاری كه‌ركوك به دوانزه بۆ پانزه هه‌زار كه‌س داناوه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه كوردن، چل خێزانی تێدایه كورد نه‌بوون، ئه‌وانه‌ش مه‌سیحین یاخود ئه‌رمه‌نی بوون. هه‌رچی بارۆن ئیدواد نۆدایه له باره‌ی سه‌رژمێری كه‌ركوكه‌وه ده‌ڵێت»به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له توركیا به‌رچاوم كه‌وتوون دانیشتوانی كه‌ركوك له حه‌ڤده هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س پێكدێن له‌و ژماره‌یه‌ش چوار هه‌زار و پێنج سه‌دیان سه‌ربازی ده‌وڵه‌تن، لێره‌دا مه‌به‌ستی سه‌ربازی ده‌وڵه‌ت ئه‌و توركانهن، یان ئه‌و توركمانانه له كه‌ركوك ژیاون، وه‌كو لایه‌نی سه‌ربازی هێنراون بۆ شاره‌كه، واته تا ئه‌و كاته‌ش به خه‌ڵكی كه‌ركوك هه‌ژمار نه‌كراون، بۆیه من لێره‌دا ره‌خنه‌یه‌كم له پاره‌ته سیاسییه‌كان هه‌یه كه زۆر جار له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و یان له راگه‌یاندنه‌كان به گشتی باس له عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن یان توركی ره‌سه‌ن ده‌كه‌ن له شاری كه‌ركوكدا، من پێم وایه ئه‌گه‌ر بۆ سه‌رچاوه مێژوویه‌كان بگه‌ڕێینه‌وه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ده‌كرێت بڵێین له‌وێدا ژیاون، له چاو مێژووی كه‌ركوك مێژووی توركمان و عه‌ره‌ب، وه‌كو دوێنێ وایه. كه هاتوونه ته شاری كه‌ركوكه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌یری توركمانه‌كان بكه‌یت هاتنیان بۆ كه‌ركوك ده‌بینین له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌وه به‌ره به‌ره له‌و شاره‌دا ده‌ركه‌وتوون، راسته ئه‌مه‌ش بۆچوونی جیاوازی له سه‌ره و هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌و توركمانانه‌ی كه له‌وێن له‌سه‌رده‌می سه‌لجوقییه‌كانه‌وه هاتوون، گوایه سه‌لجوقییه‌كان له ئه‌نادۆڵه‌وه هێناویانن بۆ كه‌ركوك و نیشته‌جێیان كردوون، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن ئه‌مانه نه‌وه‌ی ئه‌و سه‌د هه‌زار دیله‌ن كه ته‌یموری له‌نگ كاتی خۆی هێناوێتی له كه‌ركوكدا جێگیری كردوون، هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن سوڵتان سه‌لیم و سوڵتان سلێمان هێناویانن بۆ كه‌ركوك، بۆچوونی چواره‌م پێی وایه نه‌وه‌ی ئازه‌رییه‌كانی مهراغهن شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی له كه‌ركوك كۆی كردوون، هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن ئه‌مانه سه‌ربازی ئازهرییهكانن و له‌وانه‌وه هاتوونه‌ته ناوچه‌كه‌وه بۆچوونی شه‌شه‌م پێی وایه خه‌لیفه موعته‌سه‌م بیلا وه‌كو هێزێكی سه‌ربازی هێناونی له ناوچه‌كه‌دا جێگیری كردوون. بۆچوونێكی دیكه له سه‌ر سه‌رژمێری كه‌ركوك قاموس و ئیعلامی شه‌مسه‌دین سامییه، له ساڵی 1896دا نووسیوێتی، ده‌ڵێت: ژماره‌ی دانیشتوانی كه‌ركوك (30) هه‌زار كه‌سن، له‌و سی هه‌زار كه‌سه سێ له سه‌ر چواری كوردن و ئه‌وانه‌ی دیكه توركمان و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ن كه حه‌وت سه‌د و شه‌ست جوله‌كه و چوار سه‌د و شه‌ست كلدانی تێدا ژیاون. وه‌ك ئه‌و نووسه‌ره روسییه «چیرنیك» باسی ده‌كات، باسی هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی تورك ناكات كه له‌وێدا ژیاون، به‌ڵام له فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی شه‌مسه‌دین سامیدا بۆ یه‌كه‌م جار تورك و عه‌ره‌ب به‌ده‌رده‌كه‌ون، كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی سه‌ره‌تاكانی ته‌عریب كردن و ته‌تریك كردنی شاری كه‌ركوكه كه له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا بووه داده‌نرێ. له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه راسته‌وخۆ پاشا‌كان داده‌نران د. جه‌بار قادر: تا سه‌ده‌ی نۆزده‌ش كه ده‌گوترا ده‌وڵه‌تی عوسمانی، مه‌رج نییه تورك بووبێ، ته‌نانه‌ت به پێچه‌وانه‌وه تورك ته‌نیا بۆ جوتیار به‌كار ده‌هێنرا، وه‌كو وشه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه به‌كار ده‌هێنرا، واته كابرا ده‌یگوت من عوسمانیم، به‌ڵام كه ده‌یگوت تورك مه‌به‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خه‌ڵكی گوندن، وهرزێرن، ئه‌مه به تایبه‌تی له ئه‌نادۆڵ، به‌ڵام له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا پرۆسه‌یه‌ك هه‌یه له‌ساڵی 1850 ه‌وه ده‌ستپێ كرد، كاتێك میرنشینه كوردییه‌كان له نێو ده‌چن، چونكه ده‌زانین میرنشینه كوردییه‌كان له سه‌ره‌تای داگیركاری عوسمانییه‌وه بۆ كوردستان ئه‌و میرنشینانه له ئارادابوون، جا لێره‌وه ئه‌و سیاسه‌ته ده‌ستی پێكرد كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی گۆڕانكاری له خۆیدا بكات، گۆڕانكارییه‌كه نه‌ك وه‌كو ریفۆرمێكی ریشه‌یی بێ و ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن دروست بكات، به‌ڵكه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستیدا ماوه له ده‌ستی نه‌چێ. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كوردستانه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ت یه‌كسه‌ر سیاسه‌ته‌كه‌ی گۆڕی، له سیاسه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ست نه‌خاته كاروباری میرنشینه‌كانه‌وه گۆڕی، بڕیاریدا ئه‌و میرنشینانه بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه و ئیتر به‌و شێوه‌یه پرۆسه‌یه‌ك ده‌ستپێده‌كات هه‌موو میرنشینه‌كان یه‌ك به دوای یه‌ك تا ساڵی 1850 بۆ 1851 هه‌موویان لهنێودهبا، راسته‌وخۆ له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه پاشا‌كان داده‌نران، هه‌ندێكجار هه‌ر له‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه بۆ خۆیان حوكمیان ده‌كرد ده‌بوونه‌وه به قائیممه‌قام و موته‌سه‌ریفی سنجق، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و میرنشینانه نه‌یانده‌توانی به‌رنگاری ده‌وڵه‌تی عوسمانی ببنهوهه، چونكه له نێوانی خۆیاندا زۆر ناته‌واو بوون، هاوسه‌نگی نه‌بوو له نێوان هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هێزی ئه‌واندا، بۆیه هه‌ر كه‌سێك له‌وانه له نێو سنووره‌كانی خۆیاندا. باسی ئه‌مه بۆ ده‌كه‌م؟ باسی ئه‌مه ده‌كه‌م وه‌كو پاشخانێكی مێژوویی كه له كوردستاندا ده‌ستی پێكرد، من ناوم لێناپرۆسهی به عوسمانی بوون، ئا لێره‌وه ناوچه‌كه راسته‌وخۆ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی دا بووه و پاشا‌كان له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه دێن، له زۆر شاری كوردستاندا سه‌ربازگه‌ی عوسمانی په‌یدا بووه، له‌وانه قشڵه‌ی كه‌ركوك بوو بۆ ئه‌و كاره دروستكرا، كه‌ركوك بۆ خۆی بوو به ناوه‌ندێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستی سه‌ربازی، كاربه‌ده‌ستی ئیداریش تێیدا بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه، لێره‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ست پێده‌كات. وه‌كو ده‌بینین له ساڵی 1873دا باسی كه‌س ناكرێ له كورد زیاتر، له‌ساڵی 1895دا باسی ئه‌وه ده‌كرێ چاره‌كێكی دانیشتوانی كه‌ركوك كورد نییه، مه‌سه‌له‌یه‌كی تر هه‌یه زۆرجار له بیردهكرێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌ربازانی عوسمانی و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت له كه‌ركوكدا وه‌كو به‌شێك له دانیشتوانی شار حساب نه‌كراون له هیچ سهرژمێرییهكدا، چونكه ئه‌وانه خه‌ڵكانێكی بێگانه بوون و سه‌رده‌می سه‌ربازییان ته‌واو بووه و رۆیشتوونه‌ته‌وه، كاتی كارمهندێتی و مهئمورییهتیان ته‌واو بووه و رۆیشتوونه‌ته‌وه، گه‌رچی هه‌ندێكیان به‌هۆی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به هۆی ژن و ژنخوازییه‌وه ئه‌رزی وه‌رگرتووه له‌وێ ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان گه‌ڕاونه‌ته‌وه. هه‌ندێك دیارده هه‌یه له مێژوودا زۆر تیشكی خراوه‌ته سه‌ر ئه‌مانه هه‌رچی رێگه‌ی فێڵ و فه‌ره‌ج هه‌یه به‌كاریان هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی باشترین ئه‌و ئه‌رزانه‌ی كه‌ركوك وه‌ربگرن. كه‌ركوك خه‌ونی شێخ مه‌حمودیش بوو م. فاتیح عه‌بدوڵڵا: له ساڵی 1921 كه یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی عیراقی دروست بوو، كه‌ركوك و ویلایه‌تی موسڵ هێشتا یه‌كلایی نه‌كرابووه بۆیه ئه‌و ماوه‌یه له حه‌ڤده تا بیست و پێنج ده‌توانین بڵێن ده‌سه‌ڵاتی راسته‌وخۆ ئینگلیزه‌كان به سه‌ر كه‌ركوك دا هه‌بووه، تاراده‌یه‌ك خۆیان به‌رێوه‌یان بردووه ئه‌گه‌رچی ئێمه لێره‌دا شۆڕشی شێخ مه‌حمودمان هه‌یه كه له هه‌مان كاتدا له ساڵی 1919دا به‌رپابووه، له ئه‌نجامی شۆڕشه‌كه‌دا ئینگلیز دان به ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی شێخ مه‌حمود دا ده‌نێن، به‌ڵام ئه‌وان له نیازی شێخ مه‌حمود حاڵی بوو بوون، كه له به‌رنامه‌یدا هه‌بووه كه‌ركوكیش بخاته سه‌ر ئه‌و یه‌كه‌مین حكومه‌ته كوردییه‌ی كه ده‌یه‌وێت، دیاره ئه‌وان پێشتر سیاسه‌تی خۆیان وابووه مه‌سه‌له‌ی ویلایه‌تی موسڵ بخرێته سه‌ر عیراق، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی شێخ مه‌حمودیان بۆ هه‌زم نه‌كراوه، ئه‌وه بوو گیرا و دوورخرایه‌وه بۆ هیندستان و پاشان جارێكی تر گه‌ڕانیانه‌وه، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی فشاری شۆڕشگێڕانی كورد، شێخ مه‌حمود كابینه‌ی دووه‌می حكومه‌ته‌كه‌ی دروست ده‌كاته‌وه و جارێكی تری ته‌ماحی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه‌ركوك به‌شێك بێت له حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه بوو توانی به‌شێكی نزیكی ناوچه‌ی كه‌ركوك تاوه‌كو چه‌مچه‌ماڵیشی بخاته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی كه‌ركوك بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه. به كورتی له بڕیارێكی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان له ژماره 37 له جنیف له ساڵی 1925، ویلایه‌تی موسڵ كه كه‌ركوكیش به‌شێك بوو له‌و ویلایه‌ته خرایه سه‌ر ده‌وڵه‌تی تازه دروستكراوی عیراق كه ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بییه، به‌ڵام دیاره ئه‌وه به مه‌رج بوو، وه‌ختێ مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ دانرا به‌شی زۆری مافه‌كانی كورد بوون به مه‌ره‌كه‌بی سه‌ركاغه‌ز، هه‌ر بۆیه كاتێ مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ له 24 سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد و ئاڵای عیراقی له سه‌ر قه‌ڵای شاره‌كه هه‌ڵكردووه له وتارێكیدا ده‌ڵێت « ئێمه هه‌وڵێكی زۆرمان دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته دروست بكه‌ین و پێویسته ئێمه هه‌موومان عیراقیانه بیر بكه‌ینه‌وه.» فه‌یسه‌ڵ به‌مه‌ش گیانێكی عه‌ره‌بییانه‌ی به حكومه‌ته‌كه‌یدا و سه‌ره‌تای نییه‌ته خراپه‌كانی له‌وێوه ده‌ركه‌وت، ئه‌مه تا ئێره قۆناغێكی كاره‌ساتباری كه‌ركوكه، به‌ڵام له 25 به دواوه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بوو به به‌شێك له عیراق تاوه‌كو شۆڕشی چوارده‌ی ته‌مووزی ساڵی 1958 كه‌ركوك وه‌كو لیوایه‌ك كه ئه‌توانین بڵێین له ساڵی 1919دا بوو به لیوایه‌كی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی عیراقی عه‌ره‌بی دیاره ئه‌گه‌ر ئاماژه به دوو خاڵی سه‌ره‌كی بكه‌ین لێره‌دا قۆناغی كاره‌ساتباری كه‌ركوكه ئه‌وه‌یه له ساڵی 1927 به هۆی دروستبوونی كۆمپانیای نه‌وه‌ته‌وه كه زیاتر له بیست و حه‌وت هه‌زار نفووسی عه‌ره‌ب دێته ئه‌و سنووره‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بووه بۆ كه‌ركوك، له ساڵی 1937 یشدا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی دیكه‌ی به عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك له‌و قۆناغه مێژووییه‌دا دروستكردنی پرۆژه‌ی ئاودێری حه‌ویجه بوو كه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مه‌ترسیداری به سه‌ر پێكهاته‌ی دانیشتوانی كه‌ركوكدا هێنا و رێژه‌ی عه‌ره‌ب زیاتر كرا، به شۆڕشی په‌نجاو هه‌شت و روخانی مهلهكییهت دیسانه‌وه كه‌ركوك له چه‌ند قۆناغێكدا تووشی كاره‌ساتی ناخۆش و گه‌وره بووه، له په‌نجاو هه‌شت تا ساڵی 63 سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسم بوو كاره‌ساتێكی خوێناوی تێدا روویدا، كه به روداوه‌كه‌ی چوارده‌ی ته‌موزی په‌نجاو نۆ به ناوبانگه، ئه‌وه‌ی كه ته‌به‌قچه‌لی به‌رپرسی فیرقه‌ی دووی ئه‌و كاته‌ی كه‌ركوك بووه و ئاژاوه‌یه‌كی له نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوكدا دروست كرد. دوای ساڵی شه‌ست و سێش كاتێ به‌عسییه‌كان دێنه سه‌ر حوكم دیسانه‌وه كه‌ركوك تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره و ناخۆش ده‌بێ، ئه‌توانین بڵێن له ساڵی 1976 گه‌وره‌ترین كاره‌سات به سه‌ر كه‌ركوكدا دێت، ئه‌ویش تێكدانی كارگێڕی كه‌ركوك بووه، كه چوار قه‌زای گه‌وره‌ی كوردی لێ ده‌كرێته‌وه، ئه‌وانیش بریتی بوون له دوزخورماتوو و چه‌مچه‌ماڵ و كفری و كه‌لار، ئه‌مه‌ش مێژووییه‌كی كاره‌ساتباری كه‌ركوك بووه. رهحیماوایان كرد بهئهندهلوس د. جه‌بار قادر: وه‌كو راستییه‌ك كه زۆر كه‌م ئاماژه‌ی پێده‌درێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتێك ده‌وڵه‌تی عیراق دروست بوو، كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تر بوون به شێك له عیراق، له كه‌ركوكدا ته‌نیا دوو گه‌ڕه‌كی لێ بوو كه ده‌توانی ناوی عه‌ره‌بی لێبنێی، كه هه‌ر به‌ته‌نه‌كه و شتی وا ماڵه‌كانیان دروستكراوه، ته‌نانه‌ت كه پاشای عیراق هاتبوو بۆ كه‌ركوك سه‌یری كردبوو زۆری به‌لاوه گران بووه و وتویه‌تی ئه‌مه چییه؟ وتویانه ئه‌وانه هه‌موویان عه‌ره‌بی كۆچه‌ریین هاتوونه‌ته ئێره. وتبووی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یان بۆ تێكبده‌ن و گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌یان بۆ دروست بكه‌ن. گه‌ڕه‌كێكی تریان بۆ دروست كردن و ناویان نا حاجی دێكان، گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ش هه‌بوو لای مه‌یدانی ماست فرۆشه‌كان، له‌وێش كۆمه‌ڵێك عه‌ره‌ب هه‌بوون، به بۆنه‌ی بازرگانییه‌وه هاتبوون، واته ته‌نیا دوو گه‌ڕه‌كی بچووك كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌یان هه‌زار كه‌س نه‌بووه، به‌ڵام كه سهام حسێن رووخا سی و شه‌ش گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌بی له كه‌ركوكدا هه‌بوون. له دووگهڕهكهوه بوو به‌سی و شه‌ش. هه‌مووشی به ناوه‌كانی وحده و حورییه و قادسییه و عروبه، ته‌نانه‌ت ره‌حیماوا كرابووه ئه‌نده‌لووس. به رهحیماوادا ئه‌نده‌لوسیان بیركهوتبووهوه كه له ده‌ستیان چووه. ئه‌وه‌ی كه هه‌یه مێژوویه‌كی تر دیاره ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی به هۆی دوژمنایه‌تی عه‌شیره‌تییه‌وه له دیجله‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ ئه‌م به‌ر، دیارده‌یه‌ك هه‌یه له جه‌زیره و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی رۆژئاوای عیراق، ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك له‌و عه‌شیره‌تانه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا، له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا هاتووتنهته ناو ئه‌و خاكه‌ی پێی ده‌وترێ عیراق. كه‌چی ئه‌مڕۆ له هه‌موو عیراقییه‌ك خۆیان زیاتر به عیراقی ده‌زانن، جا ئه‌مانه هه‌ندێكیان دۆژمنایهتییان هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه كۆمه‌ڵێكیان له ژێر فشاری شه‌مه‌ر ناچار بوون له دیجله بپه‌ڕنه‌وه، كه له دیجله په‌ڕیونه‌ته‌وه ئه‌و كاته له سنووره‌كانی كوردستان نزیكبوونه‌ته‌وه و تاوه‌كو سییه‌كانیش له ناوچه‌ی حه‌ویجه‌دا ته‌نانه‌ت ته‌نیا وه‌كو كۆچه‌ر، وه‌كو به دوو به‌دوای ران و مه‌ڕوماڵات و بهزهكانیاندا هاتوون و هه‌ندێك ده‌واریان هه‌ڵداوه، تاوه‌كو ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌رچووه، ئه‌ویش له كاتی گروپێكی توندڕه‌وی عه‌ره‌بییدا بوو كه گرێدراوی نادییه‌كی عه‌ره‌بی بوون، عروبه بوون، ئه‌و نادییه ناوی نادی موسه‌نا بوو له به‌غدا. ئه‌مان له‌كاتی یاسین هاشمی ده‌ستیان كرد به‌دروستكردنی پرۆژه‌یه‌ك له حه‌ویجه بۆ نیشته‌جێكردنی ئه‌و عه‌شیره‌تانه، مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه بوو گوایه ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی عه‌شیره‌تی كۆتایی پێبێت و ئه‌م كۆچه‌رییه وه‌ك دیارده‌یه‌ك له نێو ببرێ و ئه‌و خه‌ڵكانه هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نیشته‌جێ بكرێن، به‌ڵام ئه‌و پرۆژه‌یه به داخه‌وه مه‌به‌ستێكی تری به دواوه‌وه بوو. كه مه‌به‌ستی زۆركردنی ژماره‌ی عه‌ره‌ب بوو، جا له‌وه زیاتر وه‌كو تر عه‌ره‌ب كه هاتبێ یان كه‌سێك هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ژیان ناچاری كردووه، یان پۆلیس بووه و گوێزراوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك، یان مامۆستایه‌ك بووه هاتووه له كه‌ركوك وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه، تاوه‌كو كه‌ركوك بووه به ناوه‌ندی فرقه‌ی دووی سوپای عیراقی، به بۆنه‌ی ئه‌مه‌یشه‌وه كۆمه‌ڵێك عه‌ره‌بی زۆر رووده‌كه‌نه كه‌ركوك، له كاتی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی ئابووری ده‌ست به فرۆشتنی ده‌كرێت له ساڵی 1934 ه‌وه كه‌ركوك ده‌بێ به ناوچه‌یه‌ك كه زۆر خه‌ڵك راده‌كێشێ، ئه‌وه‌ی كه دانیشتوان دوورده‌خاته‌وه و دانیشتوان راوده‌نێ، ژماره‌ی ئه‌وانه كه له ماوه‌ی ده ساڵدا له (1947 بۆ 1957) هاتوون، نزیكه‌ی سی و نۆهه‌زار كه‌س بوون كه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك بوون و هاتوونه‌ته ئه‌وێ. ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌رژمێرییه‌كانی كه‌ركوك بكه‌یت، ئه‌وانه‌ی له پارێزگای كه‌ركوك له دایكبوون و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك له دایكبوون، رێژه‌یه‌كی زۆر زۆر به‌رز ده‌بینی، هه‌ڵبه‌ته ئێستا زۆر زۆرتره، له نیوه زیاتره، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ش نزیكه‌ی بیست له سه‌دی دانیشتوانی كه‌ركوك له ده‌روه‌ی پارێزگای كه‌ركوك، له ده‌ره‌وی ئه‌و پارێزگایهنهش كه نزیكی كه‌ركوكن له دایكبوونه، جا ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه بوون كه هاتبوون، بۆ نموونه هه‌ندێك له براده‌رانی توركمان ئه‌وه‌یان پێناخۆشه پێیان بڵێن به‌شێك له‌وان له توركیاوه هاتوون، تاوه‌كو ساڵی په‌نجاوحه‌وت، واته نزیكه‌ی چل ساڵ دوای روخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هێشتا ههزاروپێنج سه‌د كه‌س هه‌بوون له كه‌ركوكدا به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رژمێرییه له توركیا له دایكبوون. ئه‌مه مانای وایه له‌و چه‌ند ساڵه‌شدا چه‌ند ههزارێكیش كۆچی دواییان كردووه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێ، به‌لای منه‌وه بۆ خۆم نهژماره، نه دوورودرێژی هه‌بوونی مرۆڤێك له ناوچه‌یه‌كدا بكرێت به پێوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مافی هه‌بێ یان نه‌بێ، ژماره‌ی چه‌نده باببێ، ده‌بێ به گوێره‌ی پرانسیپه‌كانی مافی مرۆڤ ئه‌و خه‌ڵكانه مافی ئیداری و مافی رۆشنبیرییان هه‌بێ، وه ئه‌وه‌ش كێ هه‌زار ساڵه لێره ده‌ژی و كێ سه‌د ساڵه لێره ده‌ژی، به‌ڵام نابێ مه‌سه‌له‌كان والێبكرێ بۆ نموونه خه‌ڵكانێك سه‌د ساڵ مێژوویان لێره هه‌یه ئه‌وان خۆیان به خاوه‌ن ماڵ بزانن و خه‌ڵكانێكی تریش سێ و چوار هه‌زار ساڵه لێره‌ن په‌راوێز بخرێن. ئێمه ده‌زانین عه‌ره‌ب له كوێوه هاتووه، عه‌ره‌بی عیراق هه‌مووی له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه هاتوون، ئه‌وانه‌ی له كه‌ركوكن هه‌مووی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه هاتوون، ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌گه‌ز توركه، ئه‌وانه هه‌مووی له نێوه‌ڕاستی ئاسیاوه هاتوون، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بڵێت كورد له جێگه‌یه‌كی تره‌وه هاتووه. جه‌مال عه‌بدولناسریش وتی كه‌ركوك شاری كوردانه م. پشكۆ حه‌مه تاهیر ئاغجه‌له‌ری: یه‌ك ده‌نگییه‌كی گه‌وره هه‌یه له نێوان نووسرانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی و كوردی له سه‌ر كوردستانییه‌تی شاری كه‌ركوك، راسته هه‌ندێك نووسینی نا زانستی، یان له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نازانستی نووسراوه كه له ژێر فشاری داگیركه‌رانی شاری كه‌ركوكدا بووه، یاخود داگیركه‌رانی كوردستاندا بووه، یان هۆكاری ره‌گه‌زپه‌رستی و شۆڤێنێتی وای كردووه كه هه‌ندێك كات ناسنامه‌ی ئه‌م شاره بگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌م شاره شارێكی توركمانییه، یاخود شارێكی عه‌ره‌بییه، لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و نووسه‌رانه‌ی باسی كوردستانێتی كه‌ركوكیان سه‌لماندووه، بیانكه‌م به چه‌ند گروپێكه‌وه و رایه‌ك یان دوو بۆچوونی جیاواز له‌و گروپانه بهێنمه‌وه، كه كوردستانییه‌تی شاری كه‌ركوك ده‌سه‌لمێنن، گروپی یه‌كه‌م بۆچوونی ئه‌وروپییه‌كان یان رۆژههڵاتناسهكانهن له‌وانه ژان ئوناره نووسه‌رێكی فه‌ره‌نسییه له ساڵی 1774هاتووه‌ته كوردستان له باره‌ی كوردستانییه‌تی كه‌ركوكه‌وه به فارسی ده‌ڵێ» كه‌ركوك پایته‌خت ویلایه‌ت شهرهزوور هه‌ست، و جز كوردستان من باشت، واته كه‌ركوك پایته‌ختی ویلایه‌تی شاره‌زووره و به‌شێكه له‌كوردستان.». ئه‌م كه‌سایه‌تییه فه‌ره‌نسییه كوردستانییه‌تی كه‌ركوكی سه‌لماندووه. و ئاده‌م سۆن كاتێك هاتووه سنووری جوگرافیای كوردستانی دیاری كردووه نه‌یتوانیوه خۆی له‌وه لابدات كه شاری كه‌ركوك به‌شێكه له رهسهناتیهتی ناوچه كوردییه‌كان ئه‌ویش كه‌ركوكی وه‌كو به‌شێك له كوردستان دیاری كردووه، له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌میش كاتێك كه لیژنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان بۆ چاره‌سه‌ری ویلایه‌تی موسڵ دێت ده‌بینین دوو پێشنیار ده‌كات بۆ كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان، پێشنیاری دووه‌م ده‌ڵێت» ئه‌گه‌ر له حه‌مرین بترازێت نێوچهیهكی عه‌ره‌بی به‌دی ناكرێت، ناوچه‌یه‌كی كوردییه و وشه‌ی عیراقیش بۆ ئه‌وان شتێكی تازه‌یه.». ده‌بینین لیژنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانیش ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پشت‌راست كردوه‌ته‌وه كه كه‌ركوك شارێكی كوردستانییه و له حه‌مرین به‌م دیودا هه‌مووی ناوچه‌ی كورده، بۆیه ئێمه ده‌كرێت لێره‌دا ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان به ته‌واوه‌تی وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌ڵگه‌دار زیندووی بكه‌ینه‌وه بۆ كوردستانییه‌تی شاری كه‌ركوك. هه‌رچی گروپی نووسه‌ره ئیسلامی و عه‌ره‌به‌كانه دیسانه‌وه بۆچوونی شه‌مسه‌دین سامی ده‌هێنمه‌وه له لاپه‌ڕه سێ هه‌زار وهه‌شت سه‌د و چل‌و شه‌شی قاموسی ئیعلامدا ده‌ڵێت» كه‌ركوك یه‌كێكه له شاره‌كانی كوردستان، سه‌ر به‌ویلایه‌تی موسڵه و سێ چاره‌كی ئه‌و شاره كوردن.». هیلال ناجی ده‌ڵێت «ئه‌و ناوچانه‌ی له كه‌ركوك نه‌وتیان لێ ده‌رده‌هێنرێ هه‌موویان ناوچه‌ی كوردن تا ساڵی 1963 یش جگه له گوندی كوردان گوندی دیكه نه‌بووه كه نه‌وتی لێ ده‌ربهێنرێ.». مه‌به‌ستی له ناوچه‌كانی كه‌ركوكه، له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب بۆ نموونه جه‌مال عه‌بدولناسر له قسه‌كانیدا كاتێك مام جه‌لال چووه‌ته لای ئه‌ویش كوردستانییه‌تی كه‌ركوكی له قسه‌كانیدا سه‌لماندووه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا سه‌رۆكی رابردووی عیراق سه‌دام حسێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی زۆر دیكتاتۆر بووه، نه‌یتوانیوه ئه‌م راستییه پشتگوێ بخات. ورده ورده كه‌ركوكیان له كورد سه‌نده‌وه م. فاتیح عه‌بدوڵڵا: ئه‌گه‌ر ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان وه‌ربگرین به پێی ئه‌و ئاماره بێ كورد له سه‌دا شه‌ست و پێنجی ئه‌و كاته‌ی كه‌ركوكی پێكهێناوه، رێژه‌ی توركمان له سه‌دا نۆزدهبووه، رێژه‌ی عه‌ره‌بیش له سه‌دا هه‌ژده بووه، ئه‌مه ئه‌توانین بڵێین ساڵی بیست و چوار بۆ بیست و پێنجه، كورد به‌ره‌و كه‌می رۆیشتووه، توركمان به شێوازێك به‌رزونزمی كردووه، به‌ڵام عه‌ره‌ب هه‌میشه له بهرزبوونهوهدابووه تاوه‌كو روخانی رژێمی به‌عس، ئه‌گه‌ر ئاماژه به سه‌رژمێرییه‌كی حكومه‌تی عیراقی خۆی بكه‌ین كه سه‌رژمێرییه‌كی لاوه‌كییه ساڵی سی كردوویه‌تی ده‌بینین كورد له شه‌ست و سێوه دابه‌زیوه بۆ په‌نجاو یه‌ك، توركمان له نۆزده‌وه بووه به بیست و یه‌ك، عه‌ره‌ب رێژه‌كه‌ی له هه‌ژده‌وه بۆ بیست به‌رزبووه‌ته‌وه، رێژه‌كه له سه‌دا دوو زیادی كردووه. سه‌رژمێرییه‌كی تری فه‌رمی كه ساڵی 1947 ئه‌نجامدراوه ئه‌م سه‌رژمێرییه لایه‌نی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رناخات و زیاتر گرنگی به باری ئاینی ده‌دات، بۆیه له‌وێشدا رێژه‌ی كورد له سه‌دا په‌نجاو سێ بووه، به‌ڵام رێژه‌ی كورد و عه‌ره‌ب به شێوه‌یه‌كی وا ده‌رنه‌كه‌وتووه. چاكترین سه‌رژمێریی كه جێگای بایه‌خی سه‌ركردایه‌تی كورد و حكومه‌تی عیراقیش بێت، ئه‌توانین بڵێین سه‌رژمێری ساڵی 1957ه له‌و سه‌رژمێرییه‌ی په‌نجاوحه‌وتدا كورد له په‌نجاو سێیه‌وه كه‌م ده‌كات بۆ چل و هه‌شت، سه‌یر ده‌كه‌یت توركمان ده‌بێته بیست و یه‌ك، عه‌ره‌ب به‌رێژه‌یه‌كی سه‌یر زیادی كردووه بوه‌ته بیست و هه‌شت. رێژه‌ی زیادبوونی عه‌ره‌ب له هه‌موو ده‌ساڵ جارێكدا به ئاشكرا هه‌ڵده‌كشێ به‌ره‌و به‌رزی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئاماری په‌نجاوحه‌وتدا كۆمه‌ڵێك ته‌زویرات و ساخته‌كاری گه‌وره‌ی تێدا كراوه، یه‌ك له‌و ناونووسانهی له كاتی سه‌رژمێرییه‌كه‌دا هه‌ستا به كاری فروفێڵ ئه‌ویش ره‌مزی خوار ناوێكی توركمان بوو، چه‌ندین ماڵی كوردی به توركمان نووسی بوو، ئه‌و ماڵانه‌ی نه‌خوێنده‌وار بوون، به‌ڵام ئه‌و كاته شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری هه‌ستی به‌وه كردوو و داوایان كرد له دادگای ئه‌و وه‌خته ئه‌و ده‌نگانه هه‌ڵوه‌شێته‌وه و بخرێنه‌وه سه‌ر لیستی ده‌نگی كورد. له دوای پهنجاوحهوتهوه له‌ساڵی شه‌ست و پێنج سه‌رژمێرییه‌كی دیكه كرا، ده‌بوو له شه‌ست و حه‌وت بكرێ به هۆی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی كوردستان و باری نا ئارامی سیاسی كوردستان له شه‌ست و پێنج ئه‌نجام درا، دیاره له‌و سه‌رژمێرییه‌ی شه‌ست و پێنجیش رێژه‌ی كورد داده‌به‌زێ بۆ سه‌دا سی و شه‌ش، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له نێوان چل‌و هه‌شته‌وه بۆ سی و شه‌ش، توركمان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، ته‌قریبه‌ن دابه‌زیوه، بوه‌ته نۆزده، به‌ڵام عه‌ره‌ب به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری پێوه دیاربووه، كه به‌ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كرێت بوه‌ته له سه‌دا سی و نۆ، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی به‌رزه و ورده ورده به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێ، دوای ئه‌وه‌ش سه‌رژمێری ساڵی 1977 كرا ئه‌م سه‌رژمێرییه ده‌بینین باری نه تهوهیی پێكهاته‌ی دانیشتوانی كه‌ركوك به تایبه‌تی كورد تووشی دابڕان و داڕوخانێكی گه‌وره بووه، چونكه له ساڵی75 بۆ 76 چوار قه‌زای كوردی كه بریتی بوون له كفری و كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ و دووزخورماتوو له پارێزگای كه‌ركوك دابڕێنراون، و سێ قه‌زا بۆ كه‌ركوك ماوه‌ته‌وه، قه‌زای مه‌ركه‌زی كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ حه‌ویجه و دووبس، به مه‌ش رێژه‌ی كورد بۆ ئاستێكی خراپ داده‌به‌زێ كه هه‌موومان ده‌زانین جیاوازییه‌كی وای نییه له‌گه‌ڵ پێشووتردا، به‌ڵام عه‌ره‌بی پێبهرزكراوهتهوه، به‌وه‌ش كورد له سی و شه‌ش دا ده‌مێنێته‌وه، توركمان دابه‌زیوه بۆ شانزه، به‌ڵام رێژه‌ی عه‌ره‌ب له شاری كه‌ركوكدا به‌رزده‌بێته‌وه بۆ چل و چوار و له‌ده‌یا چوار. ئه‌مه واده‌كات عه‌ره‌بی هاورده به هه‌موو رێگه‌كانی به عه‌ره‌ب كردنه‌وه، وای كرد پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ركوكی به ته‌واوه‌تی شێواند، وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا به پێی قاموسوئیعلام سێ له سه‌ر چواری كه‌ركوك كوردبووه، گه‌یشته ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌و رێژهكهمهوه بتوانێ ببێته زۆرینه. د.جه‌بار قادر: كه باسی پێكهاته‌كان ده‌كرێ زیاتر له سه‌ده‌ی نۆزده‌وه ده‌ستپێده‌كات، گهڕیدهمان هه‌یه، كلیمانێكی فه‌ره‌نسیمان هه‌یه هاتووه‌ته ناوچه‌كه، كابرایه‌كی روسمان هه‌یه كه بۆ خۆی ئه‌ندازیار بووه هاتووه سه‌یری ئه‌وه بكات تا چه‌ند ئه‌توانرێ له دیجله و فورات و له رووباره‌كانی دیكه‌دا ده‌توانرێ كه‌شتیوانی بكرێت، جا به‌و بۆنه‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دورودرێژی چێرنیكا هه‌یه باسی ساڵی 1872 ده‌كات، ئه‌ڵێت دانیشتوانی كه‌ركوك نزیكه‌ی دوانزه هه‌زار بۆ پانزه هه‌زار كه‌س ده‌بن، چل خێزانی كریستیانی لێ ده‌رچێ ئه‌وانی تر هه‌مووی كوردن. باسی هیچ گروپێكی تر ناكات، ئه‌مه له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده بووه. هه‌موو كه‌س قاموسی ئیعلامی شه‌مسه‌دین سامی بیستووه كه له‌وێدا به هه‌مان شێوه ده‌ڵێ سێ له سه‌ر چواری دانیشتوانی كه‌ركوك كوردن، یه‌ك له سه‌ر چواره‌كه‌ی تری هه‌موو كه‌مینه‌كانی دیكه‌ن، بهكلدانییهوه، به موسه‌وییه‌وه، به توركه‌وه به‌عه‌ره‌به‌وه، هه‌موویان یه‌ك له سه‌ر چواری شاره‌كه پێكدێنن، بێگومان جگه له‌وه‌ش زۆر قسه‌ی جیاواز كراوه، ئه‌و كابرایه‌كی به‌ره‌گه‌ز ئه‌لبانییه، به‌ڵام له دواییدا بووه به یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانی ئه‌ده‌بی نوێی توركی و ئه‌و كتێبه‌ی كه نووسیوێتی جۆره ئینسكلۆپیدیایهكه باسی هه‌موو شاره‌كانی تێدایه، به‌ڵگه‌یه‌كه ئه‌وه‌نده گرنگه له كاتی خۆیدا وه‌زاره‌تی مه‌عاریفی ده‌وڵه‌تی عوسمانی چاپی كردووه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له توركیا كرابه پیتی لاتینی ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌موو شاره كوردییه‌كان شتی نووسیوه و باسی كوردی كردووه، به‌داخه‌وه له توركیا ته‌قریبه‌ن قه‌ده‌غه كرا. دوای ئه‌وه وه‌كو وتم هه‌تاوه‌كو نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده باسی پێكهاته‌ی ئه‌تنیكی ناكرێ، زیاتر باسی ئاین و ئاینزاكان ده‌كرێ، به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌وه هه‌میشه باس له‌وه كراوه كورد زۆرینه‌ی دانیشتوانی پێكهێناوه، سێ له سه‌ر چواری دانیشتوانی شاری كه‌ركوك بووه، له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌دا زۆر له‌وه زیاتریشی وتووه، ئه‌گه‌ر جگه له كورد هه‌بووبێ له‌ناو شاره‌كه‌دان، به‌ڵام له دیهاته‌كانی كه‌ركوكدا، له سه‌دا نه‌ودو پێنجی كورد بوون و هیچ گومان له‌وه‌دا نییه، ئه‌گه‌ر له دواییدا له ساڵی 1921 سه‌رژمێرییه‌كی سه‌رپێی كراوه، له ساڵی 1930 دا بۆ نموونه مێژوونووسی گه‌وره‌ی كورد محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی بیرخه‌ره‌وه‌یه‌كی داوه به مه‌لیك، له‌وێدا باسی ده‌كات، ئه‌وه‌ش دووربینی ئه‌و كه‌سه رۆشنبیرانه و ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی خوێندنه‌وه و له‌یه‌كدانه‌وه‌ی مێژووی كورد بوونه، ئه‌و له‌وێدا باسی ده‌كات چۆن حكومه‌تی عیراقی سیاسه‌تێكی زۆر نامرۆڤانه له كه‌ركوك به‌رێوه ده‌بات به قازانجی هه‌موو گروپه‌كانی تره به‌ڵام به زیانی كوردبووه. سه‌رژمێرییه‌كان جێی باوه‌ڕنه‌بوون م. پشكۆ حه‌مه تاهیر ئاغجه‌له‌ری: پێش ئه‌وه‌ی باسی كوردستانێتی كه‌ركوك بكه‌ین، ئه‌گه‌ر له رێگای پێكهاته‌ی ره‌گه‌زیی ئه‌م شاره بكۆڵینه‌وه دیاره شاری كه‌ركوك له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا بووه. دیاره شاری كه‌ركوك له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیا جیا روویان تێكردووه، به پێی گۆڕانكارییه مێژووییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن دانیشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌م شاره كورده له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمه‌ڵێك له‌خێزانی بچووكی مه‌سیحی، جا ئه‌وانه چ سریانی بن، یاخود ئاشووری بن، یاخود ئه‌رمه‌نی بن، یان نه‌ستۆری، ئه‌مانه پاڵنه‌ری ئابووری پاڵی پێوه‌ناون له‌و شاره دا جێگیربن، كه‌واته ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی كۆن ناوی تورك و ناوی عه‌ره‌بیش نا‌بینیت له‌و شاردا جێگیر بووبن، تاوه‌كو نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌میش هیچ به‌ڵگه‌نامه و سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی وه‌هامان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه هه‌ژماری كه‌ركوكمان به ته‌واوه‌تی بخاته به‌ر ده‌ست، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌م به دواوه، ده‌بینین له رێگه‌ی نووسراوی چه‌ند گهڕیدهیهكهوه، یاخود چه‌ند رۆژههڵاتناسێكهوه كه سه‌ردانی شاری كه‌ركوكیان كردووه، یاخود گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌رچاوه توركییه‌كان یان چوونه‌ته ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌بینین باسیان له ژماره‌ی شاری كه‌ركوك كردووه، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه بزانین ناتوانین به‌شێوازێكی ته‌واو وه‌كو بنه‌مایه‌كی زانستی پشت به‌و سه‌رچاوانه ببه‌ستین، بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سهرژمێرییهكهی كه كردوویانه سه‌رژمێرییه‌كی گشتی نه‌بووه، ئه‌مه خاڵی یه‌كه‌مه، خاڵی دووه‌م ئه‌و گه‌ڕیده‌یه‌ی یان ئه‌و رۆژههڵاتناسهی كه هاتووه‌ته شاری كه‌ركوك له چه‌ند رۆژێك زیاتر نه‌ماوه‌ته‌وه، یان زۆر زۆر مابێته‌وه پانزه بۆ بیست شه‌و ماوه‌ته‌وه، ئێ ناكرێ له ماوه‌ی ئه‌و پانزه بۆ بیست شه‌وه‌دا سه‌رژمێری هه‌موو شاره‌كه‌ی كردبێ، له هه‌موو روویه‌كه‌وه سه‌رژمێری كردبێ و چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی تێدایه، ئه‌وه كاتی ده‌وێت، خاڵی سێیه‌میان ئه‌وه‌یه سه‌رژمێرییه‌كان به شێوازی بازاڕی كردووه، چووه‌ته نێو بازاڕه‌وه و سه‌یری بازاڕی كردووه و له‌وێوه بڕیاری له سه‌ر پێكهاته‌ی ره‌گه‌زیی، یان ژماره‌ی شاره‌كه كردووه. هه‌ریه‌كه له توركمانه‌كان و ئینگلیزه‌كانیش بۆخۆیان، بۆ كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان ره‌خنه‌یان هه‌بووه له سه‌ر ئه‌و سه‌رژمێریانه‌ی كردوویانه بۆ نموونه ئینگلیزه‌كان ده‌یانوت سه‌رژمێری توركه‌كان راست نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی‌یان نه‌بووه بۆ هه‌ژماركردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، دووه‌م ئه‌یانوت ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ده‌یخه‌نه به‌رده‌ست هیچ رێكه‌وتێكی پێوه نییه، رۆژی دیاری كراوی نییه له‌كه‌یدا كردوویانه، سێیه‌م ده‌یانوت ئه‌وه‌ی كه عوسمانییه‌كان كردوویانه زیاتر بۆ لایه‌نی سه‌ربازی بووه. له لایه‌كی تره‌وه ده‌یانوت ئه‌مان زیاتر بۆ سه‌ندنی باجی گومرك ئه‌م سهرژمێریانهیان كردووه و له‌و كاته‌دا به‌شێكی زۆر له كورده‌كان خۆیان ده‌شارده‌وه له ترسی ئه‌و باج و گومركهی ده‌خرایه سه‌ریان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌مه راستییه‌كی تێدایه ئینگلیزه‌كان ره‌خنه‌یان ده‌گرت، به‌ڵام توركه‌كانیش ره‌خنه‌یان هه‌بوو له سه‌رژمێری ئینگلیزه‌كان و ده‌یانوت ئه‌مان پشت ده‌به‌ستن به چه‌ند گه‌ریده‌یه‌ك هاتوون بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك یان ماوه‌ی پانزه رۆژ له شاره‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه و ئه‌و سهرژمێرییهیان كردووه، بۆیه ده‌بینین سه‌رژمێری هه‌ردووكیان كهمو كوڕی تێدایه و نه‌یانتوانیوه خۆیان له‌و راستییه لابده‌ن كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه له كوردی ره‌سه‌ن پێكدێ، دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان دروست بوو بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ دوای گه‌ڕانی به ناوچه‌كه‌كانی ویلایه‌تی موسڵدا و كاتێك ئه‌وانیش له رووی سه‌رژمێرییه‌وه پێشكه‌شی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانیان كرد. راپۆرتێكیان پێشكه‌ش كرد، دواتر به به‌ڵگه‌نامه‌ش ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ست ده‌بینین رێژه‌ی عه‌ره‌بیان به‌سی و پێنج هه‌زار و شه‌سه‌دو په‌نجا كه‌س داناوه، كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته له سه‌دا بیست و هه‌شتی خه‌ڵكی شاره‌كه، هه‌رچی رێژه‌ی كورده به‌چل و حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س داده‌نراوه، كه ده‌كاته له سه‌دا چل و دوو و نیوی شاری كه‌ركوك، رێژه‌ی توركمان به بیست و شه‌ش هه‌زار و سه‌د كه‌س دانراوه، كه ده‌كاته له سه‌دا بیست و سی شاره‌كه، هه‌رچی مه‌سیحییه‌كانه به‌دوو هه‌زار و چوار سه‌د كه‌س دانراوه، كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته له سه‌دا دووی دانیشتوانی شاره‌كه. له سه‌رده‌می به‌عسدا دۆخه‌كه خراپتر بوو د. جه‌بار قادر: من هه‌میشه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و راپۆرته پڕ له زانیارییه‌ی محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی كه پێشكه‌شی مه‌لیكی عیراقی كردووه، له‌وێدا ره‌خنه‌ی توند له ده‌سه‌ڵاتی عیراق ده‌گرێت، ره‌خنه له شه‌خسی ئه‌و ده‌گرێ كه ئه‌وان چۆن رێگه‌یان داوه سیاسه‌تێك دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد به قازانجی هه‌موو گروپه‌كانی تر بشكێته‌وه، بۆ نموونه قوتابخانه‌ی كوردی‌یان نه‌ده‌كرده‌وه، ده‌یانوت مامۆستامان ده‌ست ناكه‌وێت، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خوێندنگاكان توركی بوون، له‌لایه‌كی تره‌وه كارمه‌ندی كوردیان دانه‌ده‌مه‌زراند، له كۆمپانیای نه‌وتی عیراقدا ته‌نانه‌ت سووتاندنی پووشهكانی ده‌وروبه‌ری بیرهكانیشیان به كورد ره‌وا نه‌بینی. واته سیاسه‌تێكی زۆر دارێژراو هه‌بوو. من گومانم له‌وه‌دا نییه دارێژه‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ئینگلیزه‌كان بوو، چونكه ئینگلیزه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون، دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كورد له باشووری كوردستاندا له هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆن، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش گومانی تێدا نییه ده‌ست له كه‌كوك هه‌ڵناگرێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان به یه‌كجاری ده‌ستیان له‌و پرۆژه‌یه هه‌ڵگرت كه قه‌واره‌یه‌ك بۆ كورد دامه‌زرێنن و كه‌وتنه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌توانن ببنه بنه‌مایه‌ك و زه‌مینه خۆش بكه‌ن بۆ دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له ده‌ستی كوردی ده‌ربهێنن، چ ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌وتی تێدا بوو، چ ئه‌و ناوچانه‌ی كشتوكاڵی بوون. من پێم وایه ئه‌مه رێك ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌ریتانیایه، به‌ڵام ئه‌وان تا لێره بوون، تا له عیراق بوون به شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێیان ده‌كرد، به‌ڵام توندره‌وی شۆڤێنی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی له كاتی به‌عسدا به شێوه‌یه‌كی زۆر نامرۆڤانه و وه‌حشیگه‌رانه، مه‌سه‌له‌كه‌ی جێبه‌جێكرد، تا گه‌یشته ئاستی سیاسه‌تی پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی نه‌ژادی و راماڵینی كورد، ئه‌گه‌ر تۆ سه‌یری بكه‌یت، بۆ نموونه ژماره‌كان چۆن به شێوه‌یه‌كی دراماتیكی گۆڕانكارییان به سه‌ردا هاتووه، ژماره‌ی كورد دێته خواره‌وه یان و رێژه‌ی كورد زۆر داده‌به‌زێ. كلدانییه‌كان خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركوكن د. نوری تاڵه‌بانی: به پێی سه‌رژمێری ساڵی په‌نجاوحه‌وت گوایه دانیشتوانی شاری كه‌ركوك نیسبه‌تی توركمان له كه‌ركوك له كورد زیاتر بووه، من ئه‌وه به راست نازانم، چونكه من خۆم ئاگادارم و له بیریشمه كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و سه‌رژمێرییه به‌شی زۆری كورده‌كانی شاری كه‌ركوك نه‌خوێنده‌وار بوون، ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه بوون، به‌شی زۆریان مامۆستای توركمان بوون و كه فۆرمه‌كان پڕده‌كرانه‌وه، ئه‌وان به كه‌یفی خۆیان پڕده‌كرانه‌وه و هه‌ندێك دیكۆمێتیش هه‌یه ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات، چونكه پاش ئه‌وه هه‌ندێك سكاڵا پێشكه‌ش كرا، به ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌و سه‌رژمێرییه. به‌هه‌ر حاڵ من ئه‌مه به كێشه نازانم، به‌نیسبه‌ت ئه‌و كه‌مایه‌تییانه‌ی له كه‌ركوك ده‌ژیان ئاسووری و ئه‌رمه‌نه‌كان له پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م هاتنه كه‌ركوك، چونكه ئاسوورییه‌كان به‌شی زۆریان له به‌عقوبه نیشته‌جێ كرابوون له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه، پاشان كه شه‌ریكه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك (ئای پی سی ) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد به‌شێك له‌و ئاسوورییانه له كه‌ركوك له نزیكی گه‌ڕه‌كی شاترلو نیشته‌جێكران و خانوویان بۆ دروستكرا، پاشان له گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه، ئیتر له‌وێ مانه‌وه. به‌ڵام كلدانییه‌كان خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركوكن، به‌شی زۆریشیان له قه‌ڵای كه‌ركوك داده‌نیشتن، بنه‌ماڵه‌ی ناوداریشیان هه‌بوو، به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی هندی به‌رێوبه‌ری ده‌زگای ئاو و كاره‌بای كه‌ركوك، بۆ نموونه فه‌ره‌ج هندی له‌و بنه‌ماڵه‌یه بوو، هه‌روه‌ها به‌رێوبه‌ری دواناوه‌ندی كه‌ركوك مامۆستا جه‌بار تۆما، كه مامۆستای خۆشم بوو هه‌ر له‌و بنه‌ماڵه‌یه بوو، له كه‌ركوك كێشه له‌نێو كورد و توركمان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه نه‌بوو، عه‌ره‌ب زۆركه‌م بوو، مه‌سه‌له‌ی نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌ب له ناوچه‌ی حه‌ویجه‌دا له كۆتایی چله‌كاندا ده‌ستی پێكرد، هه‌رچه‌ند راگه‌یاندنی نیشته‌جێكردنیان له سه‌رده‌می حوكمی یاسین هاشمی بوو له ساڵی سی و شه‌شه‌وه ده‌ستی پێكرد. به‌ڵام پرۆژه‌ی ئاوی حه‌ویجه له چل وحه‌وت و چل و هه‌شت به دواوه كۆتایی پێهات. د. جه‌بارقادر: شێوازی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته جیاواز بوو، له سه‌رده‌می پاشایه‌تییه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته له به‌رانبه‌ر كه‌ركوك ده‌ستی پێكرد، هه‌ڵبه‌ته به شێوازێك كورد ده‌ركردنی تێدا نه‌بووه و ماڵ‌وێران كردنی تێدا نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌بوو كه پێكهاته‌كانی تر سه‌نگیان زیاتر ده‌كرا. له هه‌موو شته‌كاندا، بۆ نموونه ئه‌و رۆڵه‌ی ئه‌مڕۆ توركمان وه‌كو كه‌مینه‌یه‌ك داوێتی به خۆی، ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌یت رۆڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژمارهكهیدا ناگونجێ، به راستی رۆڵه‌كه زۆر گه‌وره‌تر كراوه له‌وه‌ی كه ژماره‌كه هه‌یه. جا ئه‌وه مێژوویه‌كی هه‌یه گرێدراوی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه حكومه‌تی عیراق هه‌میشه به‌كاری ده‌هێنا، سیاسه‌تی باڵانس را‌گرتن و هاوسه‌نگی نێوان پێكهاته‌كان و كردنی هه‌ندێك له‌و پێكهاتانه به‌وه‌ی وه‌كو فاكتۆرێكی راگرتنی ئه‌و هاوسه‌نگییه. ته‌به‌قچه‌لی رۆڵی خراپی بینی د. نوری تاڵه‌بانی: له‌پاش ناونیشانكردن و ناولێنانی جه‌نه‌راڵ ته‌به‌قچه‌لی به سه‌رۆكی فیرقه‌ی دووی له‌شكری عیراقی له كه‌ركوك پرۆسه‌ی سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردن هێواش هێواش ده‌ستی پێكرد، چونكه ته‌به‌قچه‌لی خۆی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی سوونه‌ی توندڕه‌و بوو، خێزانه‌كه‌ی توركمانی ته‌له‌عفه‌ر بوو، كه هاته كه‌ركوك په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ گروپه توندڕه‌وه‌كانی توركمان په‌یدا كرد و هانی ده‌دان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه دروست بكه‌ن، له سه‌ر پێشنیازی ته‌به‌قچه‌لی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ركوك كه كورد بوو لابرا و توركمانێك دانرا، به‌و جۆره مایه‌وه و ته‌نیا له ساڵی په‌نجاونۆدا بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له سه‌رده‌می داود جه‌نابی شه‌هید شێخ مارف به‌رزنجی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت كرایه سه‌رۆكی شاره‌وانی. به بۆچوونی من مه‌سه‌له‌ی كێشه حكومه‌تی به‌غدا دروستی كردووه، به‌تایبه‌تی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگریی و له ده‌زگای ئاسایشی به‌غداش هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا كێشه له نێو كورد و توركماندا دروستبكه‌ن، هه‌ڵبه‌ته ده‌ستی دهركهیشی له‌پشته‌وه هه‌بوو، له راستیدا بنه‌ماڵه به ناوبانگه‌كانی كه‌ركوك به‌تایبه‌تی توركمانه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه كورده‌كاندا باش بێت. بنه‌ماڵه ناوداره‌كانی توركمانی كه‌ركوك بریتی بوون له نه‌فتچی و ئاوچی و قیردارهكان و.. ئه‌وانه‌ی كه‌وا هه‌وڵی توندڕه‌ویان ده‌دا به‌شێكی زۆریان ئه‌و قوتابیانه بوون كه له زانكۆكانی توركیا خوێندنیان ته‌واو كردبوو، گه‌ڕابوونه‌وه كه‌ركوك ئه‌و جۆره بیروباوه‌ڕه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه و خه‌ڵكی نه‌فامیش باوه‌ڕیان پێده‌كردن، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و باره ئه‌تنیكیه كه له نێو ئه‌تنیكه‌كانی كه‌ركوكدا هه‌بووه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی جارانیان، من ئه‌وه به كارێكی ئاسایی ده‌زانم ئه‌گه‌ر بێت و هه‌موو لایه‌ك دان به یه‌كتردا بنێین كه ئه‌م ناوچه‌یه، شاری كه‌ركوك به هه‌موو ناوچه‌كانییه‌وه كۆمه‌ڵێك ئه‌تنیك پێكه‌وه ژیاون، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌وا هیچ جۆره ناكۆكییه‌ك له نێوانیاندا هه‌بێ كورد و توركمان و عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن و كلدانی و ئاسووری و ئه‌رمه‌نی. من له‌و باوه‌ڕه‌دام ده‌توانن پێكه‌وه ژیانێكی ئاسووده بۆ نه‌وه‌كانی پاشتر مسۆگه‌ر بكه‌ن. كه‌ركه‌وك مه‌ڵبه‌ندی ویلایه‌تی شاره‌زووربووه د.نوری تاڵه‌بانی: كه‌ركوك له سه‌ره‌تادا مه‌ڵبه‌ندی ویلایه‌تی شاره‌زوور بووه تاوه‌كو ساڵی 1879و پاشان مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و ویلایه‌ته گوێزراوه‌ته‌وه بۆ شاری موسڵ، شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی ئه‌و راستییه‌ی بۆ چه‌سپاندووین له به‌یته شیعرێكدا به زمانی توركی ده‌ڵێ: موسڵ ئۆغلو ویلایه‌ت، نافعه ئه‌فه‌ندی والی، وهیلون له‌كوم ره‌عیه‌ت، چولپاشو ئه‌هالی. واته موسڵ بووبه پایته‌خت ونافیع ئه‌فه‌ندیش كرا به والی، له‌وه ده‌چێ ئه‌م نافیع ئه‌فه‌ندییه والی بووه له كه‌ركوك یان كاربه‌ده‌ستێكی گه‌وره بووه، به‌ڵام زۆر سته‌مكاربووه، ئه‌ڵێ موسڵ بوو به ویلایه‌ت و نافیع ئه‌فه‌ندیش كرا به‌والی ئه‌وجا قورتان به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌ی شاره‌زوور و كه‌ركوك، پێشتر شێخ ره‌زا له قه‌سیده‌یه‌كدا كه باسی ناوچه‌ی كه‌ركوك و ئه‌ماره‌تی بابان ده‌كات و له‌و قه‌سیده‌یه‌دا باسی خۆی ده‌كات كه منداڵی ده‌بستان بووه، ده‌ڵێ: ...له بیرم دێ سوله‌یمانی كه دار و لملكی بابان بوو/ نه مه‌حكومی عه‌جه‌م نه سوخره كێشی ئالی عوسمان بوو/ له‌به‌ر قاپی سه‌را سه‌فیان ده‌به‌ست شێخ و مه‌لا و زاهید/ مه‌تافی كه‌عبه بۆ ئه‌ربابی حاجه‌ت گردی سه‌یوان بوو.... شێخ ره‌زا له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا بۆ یه‌كه‌م جار سه‌فه‌ری ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كات كه ده‌گاته ده‌ڤه‌ری بادینان له‌وێ ده‌چێته گوندی بریفكان، له‌وێ مه‌رقه‌دی شێخ نوره‌دینی بریڤكانی لێبووه كه زۆر دۆستی شێخ عه‌بدولره‌حمانی خاڵسی باوكی بووه له‌وێدا بهقهسیدهیهك به زمانی فارسی باسی ئه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت من له‌ویلایه‌تی شاره‌زووره‌وه هاتووم و ئه‌چم بۆ وڵاتی رۆم. ئه‌وه ده‌لیلی ئه‌وه‌یه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ركه‌وك مه‌ڵبه‌ندی ویلایه‌تی شاره‌زووربووه، به‌لای ئێمه‌ی كورده‌وه ئێشتاش به توركیا ده‌ڵێین وڵاتی رۆم، ئه‌م به‌یت و قه‌سیده‌یه‌ی شێخ ره‌زا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ كه سه‌رده‌مێك كه‌ركوك پایته‌ختی ویلایه‌تی شاره‌زووربووه پاشان له ساڵی 1879دا ئه‌و مه‌ڵبه‌نده له كه‌ركوكه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه بۆ شاری موسڵ ئه‌مه له رووی مێژووییه‌وه كۆمه‌ڵێك دیكۆمێتی دیكه‌ش هه‌یه‌ن یه‌كێك له‌وانه ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه له پشت سه‌رمانه‌وه‌یه له لایه‌ن مێژوونووسێكی فه‌ره‌نسییه‌وه ئاماده‌كرا و له ساڵی 1794 له له‌نده‌ن بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌ركوك كه‌وتووه‌ته ناو جه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه به پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه كوردستان دووبه‌ش بووه، ئه‌و به‌شه‌ی كه سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی عوسمانییه و له‌گه‌ڵ به‌شه بچوكه‌كه‌ی كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی قاجاره‌كان بووه. م.جه‌لال جه‌وهه‌ر: سه‌باره‌ت به‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه ئێستا ده‌یبینن، ئه‌وه هی ئیمپراتۆڕیه‌تی عوسمانییه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1893، سنووری كوردستانی وادهستنیشان كردووه هه‌ر له ناوچه‌ی مه‌نده‌لی و خانه‌قین و تا ده‌گاته كه‌ركوك و به موسڵیشه‌وه ئه‌كه‌وێته ناو نه‌خشه‌ی كوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجی نه‌خشه‌كه بده‌ین، كه نه‌خشه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه ئه‌گه‌ر لێره‌وه ورترببینهوه كوردستان نووسراوه، ئه‌مه‌ش لێره‌دا ویلایه‌تی موسڵه، ئه‌مه ویلایه‌ته‌كانی دیاربه‌كر و حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی دیكه و ویلایه‌تی به‌سرا و ویلایه‌تی به‌غدایه، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین شوێنی موسڵ له‌م نه‌خشه‌یه‌دایه و ئه‌وه‌ش شوێنی كه‌ركوكه به پێی نه‌خشه‌كه، واته هه‌م كه‌وتوه‌ته ناو ویلایه‌تی موسڵه‌وه و هه‌م كه‌وتووه‌ته ناو كوردستانه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی له نه‌خشه‌كه‌دا هاتووه. د. نوری تاڵه‌بانی: سه‌رژمێری ساڵی په‌نجاو حه‌وت ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌خات زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌ی كه‌ركوك كورد بوون و پاشان توركمان و ئه‌وجا عه‌ره‌ب و كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه. فێڵ و فه‌ره‌جی سه‌رژمێرییه‌كان د. جه‌بار قادر: محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی باس له سه‌رژمێرییه‌ك ئه‌كات كه شاره‌وانی كه‌ركوك كردوویه‌تی له ساڵی چل و حه‌وتدا باس له پێكهاته‌ی ئه‌تنیكی ناكرێت، باس له ئاین ده‌كرێت، كێ موسڵمانه و كێ موسڵمان نییه، له ساڵی په‌نجاو حه‌وتدا كه زۆر باسی لێوه ده‌كرێت، په‌نجاو حه‌وت ده‌توانین بڵێین سه‌رژمێرییه‌كه كه‌مترین ره‌خنه‌ی لێ گیراوه، بۆ نموونه ئه‌و پرانسیپهی كراوه، ئه‌وه نییه كێ سه‌ربه‌چی گروپێكی ئه‌تنیكییه، ده‌ڵێ كێ كام زمانه ئه‌وه به زمانی دایكی ده‌زانێ، هه‌ڵبه‌ته له كه‌ركوكیشدا دیارده‌یه‌ك هه‌بووه زمانی توركی زمانی باڵابووه، زمانی كاربه‌ده‌ستانی رابردوو بووه، زمانی بازاڕبووه، زمانی به‌رێوبه‌رایه‌تی بووه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانم بڵێم هه‌موو كه‌ركوكییه‌ك توركی ده‌زانێ یان توركمانی ده‌زانێ، له دواییدا ده‌بێ به به‌شێك له عیراق ئیتر هه‌موو كه‌ركوكییه‌ك عه‌ره‌بیش ده‌زانێ، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریشیان كوردیش ده‌زانن، له‌به‌ر ئه‌وه شتێك هه‌بوو جاران بۆ پێكه‌نین ده‌یانوت سێ مهوجهكان، كه‌ركوكییه‌كان به‌سێ مه‌وجه قسه ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌وه‌ی په‌نجاوحه‌وت بكه‌ین ده‌بینین كۆی پارێزگاكه سه‌دو هه‌شتاو حه‌وت هه‌زار كه‌س بووه وتویانه زمانی دایكمان كوردییه، هه‌شت و سێ هه‌زاریشیان وتویانه زمانی دایكمان توركمانییه، نزیكه‌ی سه‌دو ده هه‌زاریش وتویانه زمانی دایكمان عه‌ره‌بییه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له ناو شاری كه‌ركوكدا پێنج هه‌زار و دوو سه‌د و په‌نجا كه‌س ده‌ڵێن زمانیان دیار نییه، ئه‌م سه‌رژمێرییه یاری زۆری پێكراوه، جارێ یه‌كێك له نوقستانییهكانی ئه‌و سه‌رژمێرییه ئه‌وه‌یه له سه‌دا نه‌وه‌دوو پێنجی ناونووسهكان كورد نه‌بوونه، ته‌نیا پێنج له سه‌دیان كورد بوونه، و زۆرجار ئه‌وانه ته‌نیا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا به زمانه‌كه‌ی خۆیان قسه‌یان كردووه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر توركمان بووبێ به توركمان نووسراوه، ئه‌گه‌ر به عه‌ره‌بی قسه‌ی كردبێ به عه‌ره‌ب نووسراوه، جا ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی ساڵی 1957 وه‌هابوو دوایی زۆر كه‌س چوو سه‌یری ده‌فته‌ره‌كانی كرد و سه‌یریان ده‌كرد ئه‌و به گروپێك نوسوراوه كه سه‌ر به‌و گروپه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه له دادگاكانی كه‌ركوك كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك هه‌بوون ئه‌و كاته چوون دۆزیانكردهوه له دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌و شێوه‌یه ناونووسیان كردووه، من ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وه‌ی ژماره‌كه‌ی كه‌مكراوه‌ته‌وه كورد بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چل وهه‌شت له سه‌دی دانیشتوانی كه‌ركوك كورد بوون. بیست و یه‌ك له سه‌دی پارێزگاكه توركمان بوون، بیست و هه‌شت له سه‌دی پارێزگاكه عه‌ره‌ب بوون، واته عه‌ره‌بی زمان بوونه، مه‌به‌ستم عه‌ره‌بی زمانه. ئه‌وانی تر میلله‌تانی دیكه بوون، به تایبه‌تی خه‌ڵكانێك هه‌بوون كۆمپانیای نه‌وتی عیراقی بۆ نموونه فه‌ره‌نسی لێبووه، هۆڵه‌ندی لێبووه، ئینگلیزی لێبووه، كلدانی هه‌بووه، ئاشووری هه‌بووه. ئه‌مه تا ساڵی 1977 وابووه، ئیتر له دوای ئه‌وه ده‌گۆڕێ، جارێك كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌و قه‌زایانه‌ی سه‌ر به كه‌ركوكن له كه‌ركوك داده‌بڕێن، بۆ نموونه خورماتوو ده‌خرێته سه‌ر تكریت، كفری ده‌خرێته سه‌ر دیاله، چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار ده‌خرێنه سه‌ر سلێمانی، پردێ ده‌خرێته سه‌ر هه‌ولێر، به‌و شێوه‌یه له كه‌ركوكدا ته‌نیا قه‌زای حه‌ویجه ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه له موسڵه‌وه هه‌ندێك ناوچه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای موسڵ ده‌خه‌نه سه‌ر حه‌ویجه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی عه‌ره‌ب له كه‌ركوك زۆرتر بێت، به‌و شێوه‌یه له‌لایه‌كی تره‌وه پارێزگاكه بۆ خۆی له نۆزده هه‌زار و ئه‌وه‌نده كیلۆمه‌تره‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ نیوه كه‌متر، كه ئه‌م شاره چواره‌مین پارێزگایه له‌عیراقدا، به‌ڵام ئێستا پارێزگای ژماره دوانزه‌یه‌م!؟.. له سه‌رده‌می عوسمانییه‌وه ته‌تریك له كه‌ركوك ده‌ستی پێكرد د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی: ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌نیسبه‌ت مێژووی نوێوه، كه عیراقی داگیركرد ویلایه‌تی شاره‌زوور مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی شاری كه‌ركوك بوو، كردییه پایته‌ختی كوردستان، به‌ڵام دوایی له ساڵی 1879 ئه‌وه بوو مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ویلایه‌تی شاره‌زووری به شاری كه‌ركوكه‌وه خسته ژێر حوكمڕانی ویلایه‌تی موسڵ، ئینجا له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانه‌وه ده‌ستیان به جموجۆڵ كرد دژی كه‌ركوكییه‌كان، دژی خه‌ڵكی عه‌شایه‌ری كه‌ركوك، هه‌ستان به گواستنه‌وه‌یان و بهلادانیان له سه‌ر شاری كه‌ركوك، كه‌واته ده‌توانین بڵێین له سه‌رده‌می عوسمانییه‌وه ته‌تریك له كه‌ركوك ده‌ستی پێكرد، ئه‌وه بوو عه‌شیره‌تی هه‌مه‌وه‌ندیان نه‌فی كرد بۆ ئه‌سته‌نبوڵ و سیواس و ئه‌ده‌نه و لیبیا، كه‌واته له مێژووی جیهان یه‌كه‌مین جاره عه‌شیره‌تێك له كیشوه‌رێكه‌وه بۆ كیشوه‌رێكی تر ده‌گوێزرێته‌وه، ئه‌مه به‌رده‌وام بوو تاوه‌كو شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م ده‌ستی پێكرد و حوكمڕانی پاشایه‌تیدا له‌عیراق دامه‌زرا له ساڵی 1921 پاش ئه‌وه‌ش گه‌ڕانی جیۆلۆجی و كنه و پشكنینیان له كوردستان كرد بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ركوك نه‌وتێكی زۆری تێدایه، ئینجا له‌و رۆژه‌وه ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی وه‌ك به‌ریتانیا و دوایی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا زانیان نه‌وتی تێدایه، پاش ئه‌وه‌ی به ناحه‌ق خستیانه سه‌ر عیراق به‌بێ ئه‌وه‌ی بیرورای خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌ربگرن، كه‌ركوك بووه جێگای مه‌ترسی بۆ كورد و بووه جێگای سه‌رنجراكێشان بۆ ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن نفوزی خۆیان له شاری كه‌ركوك و عیراق زۆر بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌و رێژه نه‌وته زۆره‌ی كه له كه‌ركوك دۆزرایه‌وه، ئه‌وه بوو پاش ئه‌وه‌ی رژێمی پاشایه‌تی له‌ساڵی 1921 دامه‌زرا، له ساڵانی ناوه‌ڕاستی سییه‌كان و چله‌كان سیاسه‌تی ته‌عریب له‌كه‌ركوك ده‌ستی پێكرد، له‌حه‌ویجه عه‌ره‌بیان هێنا و دایانمه‌زراندن و زه‌وی كشتوكاڵیان بهسهردابهشكردن، ئینجا ئه‌و حه‌ره‌كه‌یه ته‌عریبی له‌شاری كه‌ركوك ده‌ستی پێكرد به‌شێوه‌یه‌كی هێمن و له سه‌رخۆ تاوه‌كو حزبی به‌عس له ساڵی 1968 جڵه‌وی حوكمڕانی به ده‌سته‌وه گرت، پاش ئه‌وه‌ی كوده‌تای كرد، له‌وێنده‌ری ده‌بینین ته‌عریب به ره‌سمی ده‌ستی پێكرد، له‌كاتێكدا له ساڵی 1970 رێكه‌وتنی یانزه‌ی ئازار ده‌ستی پێكرد له نێوانی پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌عریب به‌رده‌وام بوو، ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه ده‌بینین ته‌عریب گه‌یشتبووه قیمه و رۆژانه خه‌ڵكیان له‌كه‌ركوك ده‌رده‌كرد، رۆژانه گونده‌كانی كوردیان ده‌سڕییه‌وه و خه‌ڵكی عه‌ره‌بیان ده‌هێنا له‌وێ نیشته‌جێیان ده‌كردن، ئیتر ئه‌وه بوو زۆر شوێنیان به فه‌رمی له‌شاری كه‌ركوك كرده‌وه به‌پێی مه‌رسومی كۆماری كه ئه‌وكات ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر سه‌رۆك كومار عیراق بوو، ئینجا له پاش ئه‌وه رۆژ به رۆژ نه‌هامه‌تی كه‌ركوكییه‌كان زیاتر ده‌بوو و نه‌هامه‌تییه‌كی زۆریان بینی، زۆرترین شه‌هیده‌كانی كوردستان له كه‌ركوكییه‌كان بوو، ئه‌نفال له ئه‌وان بوو، كیمیاباران له‌ناوچه‌كانی ئه‌وان ده‌ستی پێكرد گونده‌كانیان هه‌موو لێزه‌وت كرا، خاكیان لێ زه‌وت كرا، ده‌ریان كردن، پهراگهندهیان كردن بۆ شاره‌كانی تری كوردستان به‌تایبه‌تی بۆ هه‌ولێر و بۆ سلێمانی. ئه‌گه‌رچی سیاسه‌تی ته‌عریب رهگو ریشه‌ی كۆنی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته به شێوه‌یه‌كی گشتی و له چوارچێوه سستماتیكێكهیدا بۆ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌وڵه‌تی تازه پێكهاتووی عیراقی ده‌ستنێژی ئینگلیز هه‌رزوو ده‌یزانی بێ كوردستانی باشوور توانای به‌رده‌وام بوون و ژیانی نابێ، فه‌یسه‌ڵه له وتارێكیدا له‌موسڵ خوێندییه‌وه گوتی: حكومه‌تی به‌غدا به‌بێ كوردستانی باشوور و موسڵ رۆژێك ناژی. عیراق ئه‌وه‌شی ئه‌زانی كوردستانی باشوور به زۆر وبێ گوێدانه خواستی دانیشتوانه‌كه‌ی به عیراقه‌وه لكێندراوه، بۆیه هه‌میشه ترسی جیابوونه‌وه و یاخیبوونی ئه‌و وڵاته به زۆر لكێنراوه‌ی له بهرچاودابوو، سڵی له هیچ هۆكارێك بۆ گه‌یشتن بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی نه‌كردوه‌ته‌وه و لێكۆڵینكاری پاش ئه‌و ماوه‌یه و به‌تایبه‌تیش له مێژووی سه‌رژمێری دانیشتوان له عیراقدا ساڵی 1957وه ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌بێته‌وه كه ته‌نیا له ماوه‌ی بیست ساڵی نێوان سهرژمێرییهكهی دانیشتوانی ساڵی 1957 كه به یه‌كه‌مین سه‌رژمێری راست ودروست داده‌نرێ و سه‌رژمێری ساڵی 1977دا كه ئیتر ده‌ستپێكی ته‌عریب كردنی به‌رنامه بۆ داڕێژراوی به‌عس بوو، كۆچكردنی عه‌ره‌ب بۆ پارێزگاكانی كوردستانی باشوور، به‌شێوه‌یه‌ك زیادی كردووه كه هیچ گومانی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه ناهێڵێته‌وه كه له سه‌ر ده‌ستی حكومه‌ته جیاجیا عه‌ره‌بییه‌كانی عیراقدا و به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورد و زۆركردنی ژماره‌ی عه‌ره‌ب له كوردستاندا جێبه‌جێكراوه. به‌و پێیه رێژه‌ی عه‌ره‌ب له پارێزگای موسڵ له ماوه‌ی ساڵانی نێوان 1957بۆ 1977 له سه‌دا په‌نجا و شه‌شه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ له سه‌دا حه‌فتاو چواری سه‌رجه‌می دانیشتوانه‌كه‌ی و رێژه‌ی كوردیش له سه‌دا سی ویه‌كه‌وه دابه‌زیوه بۆ سه‌دا بیست و پێنج، هه‌رچی رێژه‌ی دانیشتوانی عه‌ره‌ب له پارێزگای كه‌ركوك له سه‌دا بیست و هه‌شته‌وه بۆ له سه‌دا چل‌و چوار زیادی كردووه، به‌رانبه‌ر به مه‌ش رێژه‌ی كورد هه‌ر له پارێزگای كه‌ركوك له سه‌دا چل و هه‌شته‌وه دابه‌زیوه بۆ له‌سه‌دا بیست و هه‌شت. ئه‌م رێژانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌م پرۆسێسه له‌خۆڕا نه‌بووه و كارێكی پێشوه‌ختی به‌رنامه بۆ داڕێژراو بووه و كرۆكی سیاسه‌تی حكومه‌ته ناوه‌ندییه جیاجیاكانی عیراق بووه به‌مه‌به‌ستی زۆرتری نیشته‌جێكردنی خێڵه عه‌ره‌به خێوه‌ت نشینه‌كان له ناوچه ئاوه‌دانه‌كانی كوردستاندا و جێلێژكردنی دانیشتوانه كورده‌كانی ئه‌و ناوچانه و ته‌نگ پێهه‌ڵچنینیان بۆ كۆچكردن. د. عه‌بدوڵڵا عهلیائوایی: پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1991 دڕندانه‌تر حكومه‌تی به‌عسی فاشی كه‌وته گیانی خه‌ڵكی بێتاوانی كه‌ركوك بۆ ده‌ركردنیان و بۆ كۆچپێكردنیان به زۆره‌ملێ به تایبه‌تی بۆ شاری سلێمانی و هه‌ولێر ده‌بینین له ناوچه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر ئه‌وان نیشته‌جێبوون له‌وێ جگه له زوڵم و زۆرداری به‌عس، زوڵم و زۆرداری تهبیعهتیش لایه‌نگیریان نه‌بوو له سه‌رماو سۆڵه و له پێوه‌دانی دووپشك و مار به‌دبه‌ختی خه‌ڵكی كه‌ركوكی به‌سته‌زمان بووه. له هه‌ولێریش دابه‌شبوون به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای بنه‌سڵاوه و كۆمه‌ڵگه‌ی داره توو. شه‌رت بێ تا رۆژی حه‌شر خولیامان بێ خاكی كه‌ركوك كوردی شاری كه‌ركوك له زێدی باوباپیرانی خۆیان ده‌رده‌كران و به زۆر ره‌وانه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق ده‌كران، زۆربوون ئه‌و ماڵانه‌ی وه‌ك ئاواره له زێدی خۆیان به زه‌بری هێز ده‌ركران و به‌بێ ماڵ و لانه له ژێر چادر و به ئاواره‌یی ژیانیان ده‌گوزه‌راند، ژیانی ئه‌وان پڕ بوو له چیرۆك و خه‌می ژنان و دایكان و منداڵان و باوكان، پڕبوون له یاده‌وه‌ری جێناوی شارێك، ئه‌و شاره‌ی كه هه‌ر یه‌كێك به شێوه‌یه‌ك وێنه‌ی له هزری خۆی كێشاوه، به‌ڵام هه‌رهه‌موویان وه‌ك یه‌ك ده‌یانوت شه‌رت بێ تا رۆژی حه‌شر خولیامان بێ خاكی كه‌ركوك. له‌زاری كه‌ركوكییه‌كانه‌وه ئاواره‌یه‌ك: دانیشتووی كه‌ركوكم له گه‌ڕه‌كی شۆرجه، پاش ئه‌وه‌ی حكوموتی عیراقی گوشاری لێ كردین ببینه عه‌ره‌ب تاوه‌كو بتوانین له كه‌ركوك دابنیشین، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان به‌لاوه شتێكی محاڵ بوو، نه‌مانده‌توانی ببین به عه‌ره‌ب، نه‌مانتوانی قه‌ومییه‌تی خۆمان بگۆڕین، ئیتر حكومه‌تی عیراقی ته‌رحیلی كردین بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان. من نفوسم كه‌ركوكه و باوك و باپیرم هه‌ر له كه‌ركوك دانیشتووه، ده‌ركردن و تهرحیلكردنی ئه‌و خه‌ڵكه له‌به‌ر نفوس نییه، بڵێن ئه‌وه نفووسی كه‌ركوكه و ئه‌وه كه‌ركوك نییه، نفوسی هه‌ر شوێنێك بێت بۆ ئه‌وان گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه قه‌ومییه‌تی خۆیان بكه‌نه عه‌ره‌ب ئه‌وجا ده‌توانن له‌كه‌ركوك دانیشن، ئه‌گه‌ر نه‌بێته عه‌ره‌ب نابێ له‌كه‌ركوك دانیشێ، كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده پاكبوو پیاوی خراپی تێدا نه‌بوو، به‌عس چوو له جنوب پیاو خراپ و خه‌ڵكی خراپی ده‌هێنا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ده‌هێنا كه ئه‌خلاقییه‌ن ساقت بوون، ئه‌وانه‌ی ده‌هێنایه كه‌ركوك و له شوێنی كورده‌كاندا جێنشینی ده‌كردن. ئاواره‌یه‌ك: ته‌قریبه‌ن له ساڵی1993 (بایه‌عی) مهوادهكهمیان بڕی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردم. گوتیان یان ده‌بێ ببیته عه‌ره‌ب یان بڕۆ لێره مه‌مێنه، رامكرد بۆ حه‌ویجه، سێ ساڵ له‌وێ بووم به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌واد غیزائیم هه‌بێ له گوندی حه‌مران دانیشتم، سێ ساڵ له ماڵی عه‌بدوڵڵا دانیشتم، له كه‌ركوك ده‌ریان كردم مه‌جالی ئه‌وه‌م نه‌بوو ده‌رچم ناچار چوومه ئه‌وێ. له‌وێش نه‌یانهێشت بحه‌سێمه‌وه و ئه‌مرێك هات وتیان ئه‌وه‌ی كورده نابێت لێره بمێنێ، دیسانه‌وه ده‌ریان كردم و هاتمه ناوچه‌ی پیشه‌سازی و له‌وێش دیسانه‌وه ده‌ریانكردم و هاتمه‌وه بۆ ناو شۆرجه، له‌وێش عه‌سابه‌كانی به‌عس هاتنه سه‌رم و ئه‌یانوت تۆ نابێ لێره بیت. ئه‌ی بۆ كوێ بچم؟ بۆ خۆت بۆكوێ ده‌چی بچۆ. ئه‌چوومه ناو هه‌ر خانوویه‌ك به خاوه‌ن خانووه‌كه‌یان ده‌گوت ده‌ریبكه، ده‌یگوت تۆ ده‌بێ ببیت به عه‌ره‌ب نه‌بی به عه‌ره‌ب نابێ لێره دابنیشی. باشه من خاوه‌ن خێڵ و عه‌شیره‌تم، من چۆن واز له عه‌شیره‌تی خۆم بهێنم؟ موالیدی بیستم، هه‌شتا ساڵم ته‌مه‌نه به كوردایه‌تی ژیاوم چۆن ببم به‌عه‌ره‌ب!؟ نابم به‌عه‌ره‌ب. ئه‌مه به‌شێكی زۆر كه‌می ئه‌و مه‌ینه‌تییانه‌یه كه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد بوون دووچاری دانیشتوانی شاری كه‌ركوك بوونه‌ته‌وه، ئه‌وان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد بوون له زێدی باوباپیری خۆیان ده‌ركران. به‌ڵام دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق له نیسانی ساڵی 2003 ئاواره‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و نیشتمانه‌ی كه خه‌ونی هه‌ره گه‌وره‌یان بوو، به‌ڵام ئێستا مه‌ینه‌تییه‌كی تر به رۆكی گرتوون، هه‌رچه‌نده له‌ناو لانكه‌ی له دایكبوونی خۆیاندان، به‌ڵام هێشتاش له شاره‌كه‌ی خۆیاندا هه‌ر ئاواره و بێده‌ره‌تان و سه‌رگه‌ردانن. ئاواره‌یه‌ك: لێره‌ش هیچ جێگایه‌كمان نییه، حاڵمان خراپه هه‌موو گه‌ڕاوینه‌ته‌وه ناو دار و به‌ردو كه‌لاوه، ئه‌گه‌ر ناچاری نه‌بێ لێره ناژین، ئه‌مه شوێنی ژیان نییه، كه‌سیش نایه‌ت به‌لامانه‌وه كه‌س لێمانناپرسێ كورد له‌وه‌ته‌ی هه‌یه ئه‌مه حاڵێتی، من له‌وه‌ته‌ی به بیرم بێ ئه‌مه حاڵ و ژیانمان بووه، هیچ لایه‌ك لێماناپرسێ تاوه‌كو ئێمه‌ش وه‌ك مرۆڤ تۆزێك به خۆشی بژین، كورد هه‌میشه مهغدووربووه. من له ساڵی 1986ه‌وه له كه‌ركوك ده‌ركراوم، رامكرد به‌ره‌و ناوچه رزگاركراوه‌كانی كوردستان تا ساڵی 1988 كه ئه‌نفال ده‌ستی پێكرد ئێمه‌ش رۆیشتین و كه‌وتینه ئێرانه‌وه و سێ بۆ چوار ساڵێك له ئێران بووین و پاشان هاتینه‌وه له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق هاتینه‌وه بۆ كه‌ركوك و له‌به‌ر بێ جێگایی هاتینه ئه‌م سه‌ربازگه‌یه‌وه. دوای ماوه‌یه‌ك به‌م ژیانه رازی بووین و سهریخۆمان كز كرد، شه‌وێك تۆپێك هات و دایی له‌ماڵه‌كه‌مان و منداڵه‌كانم هه‌موو بریندار بوون، من ئه‌و كات له ئیش بووم و هێشتا نه گه‌ڕابوومه‌وه مال، له گونده‌كانی ساڵه‌یی پووشم خڕده‌كرده‌وه، به‌یانییه‌كه‌ی هاتمه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌دا و ئیتر خێرا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه چووم و خۆشبه‌ختانه مابوونه‌وه و كه‌سیان نه‌مرد بوون. منداڵێكی ئاواره: ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌مان، پاسكیله‌كه‌م، موبه‌ریده و سه‌لاجه و سیدییه‌كه‌م و .. هه‌مووی شكا خێزانێك هه‌موو یاده‌وه‌رییه‌كانی ببێته مه‌رگ و ژان، ئه‌مه چ ویژدانێكه چ بیروباوه‌ڕێكه؟ چ هه‌ست و سۆزێكه؟ دایكێك و سێ جگه‌ر گۆشه راپێچی مه‌رگ بكه‌ن، ئه‌مه چ بیروباوه‌ڕێكه خێزانێكی بێ دیفاع له ره‌حیماوای شاری كه‌ركوك، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردن له شه‌وێكی دره‌نگ وه‌ختا به‌كاتیۆشا و گولله هاوه‌ن كوێرانه له‌ناوببه‌ن، ئه‌مه له خانه‌ی چ ههڵوێستێكدایه منداڵێكی فریشته ئاسا چاوه‌ڕوانی دایك و خوشك و براكانی ببێت؟ كچه كه‌ركوكییه‌ك: ناوم شه‌یما ره‌مه‌زانه له دایك بووی ساڵی 1985م ئه‌م روداوه چۆن بوو؟ بۆت باس بكه‌م، ئه‌و رۆژه‌ی حادیسهكه روویدا ئاگامان له هیچ موشكیله‌یه‌ك نه‌بوو سه‌رقاڵی ژن هێنانی خاڵۆم بووین ئێواره دانیشتبووین ماڵی مامم هاتن بۆ ماڵمان تا سه‌عات یانزه چاره‌ك كه‌م له ماڵمان دانیشتبوون و ئه‌وان رۆیشتنه‌وه و ئێمه دانیشتین قسه‌مان ئه‌كرد، من و دایكم و خوشكه گه‌وره‌كه‌م. دایكم وتی من ده‌چمه سه‌ربان نوێژ ده‌كه‌م، ئه‌و ده‌ستنوێژی هه‌ڵگرت و به‌رماڵ و فۆته‌ی هه‌ڵگرت و ئێمه‌ش جێگامان برده سه‌ربان، هێشتا باوكم نه‌هاتبووه منیش ده‌ستنوێژم هه‌ڵگرت و ده‌رگاكه‌م داخست، تینوم بوو ویستم ئاو بخۆمه‌وه ئه‌و ناڵه‌یه ده‌ستی پێكرد، تا نه‌چوومه سه‌ربان نه‌مزانی له ماڵی خۆمانی داوه، كه سه‌ركه‌وتمه سه‌ربان دووكه‌ڵ بوو، چاوم هیچی نه‌ده‌بینی. به‌ربوومه‌وه و كه‌وتمه بان خوشكه‌كه‌م، خوشكه‌كه‌م ناوی شادانه، ئه‌وم دانا و به‌فریای ئه‌وانی تر كه‌وتم، له‌ولاوه ره‌وه‌ندی برام كه‌وت بوو سه‌یرم كرد لایه‌كی سه‌ری نه‌مابوو، ئیتر به ته‌مای ئه‌و نه‌بووم، مردبوو، به‌ره‌و لای دایكم رامكرد، چه‌ند هاوارم كرد دایكم گوێی له ده‌نگم نه‌بوو. پۆلیس و خه‌ڵك هاتن، تا پۆلیس هات ته‌نیا خۆم به دیاریانه‌وه بووم، ئینجا باوكم هاته‌وه، ئێ خۆ ئێمه دوژمنمان نه‌بووه، ئیتر دوای ئه‌و كاره‌ساته ماڵه‌كه‌مان به جێهێشت و هه‌ر چه‌ند ده‌كه‌ین ناتوانین جارێكی تر بچینه‌وه بۆ ئه‌و ماڵه و چاكی بكه‌ینه‌وه، دڵمان به‌رایی نایات. ئه‌وه‌ی ده‌یبینی به شوێن ئه‌و تهنكییه قوپاوهكهمانهوه شوێنی پێسته و به‌زی كه‌س و كارهكهمهن ئه‌وه قژی خوشكه‌كه‌مه. شه‌و سه‌عات دوانزه و نیو ته‌له‌فۆنیان بۆمان كرد له كه‌سابه‌ت بووم، وتیان وه‌ره‌وه ساروخ له ماڵهكهتانی داوه. كه هاتمه‌وه یه‌كسه‌ر چووم بۆ خه‌سته‌خانه، له‌وێ چی ببینم، باوكم هاته پێشم دوایی وتیان وه‌ره براكه‌ت له‌وێیه جگه له‌و برایانه‌م كه له‌گه‌ڵ خۆمدا بوون كه چوومه خسته‌خانه برایه‌كم هه‌یه ته‌مه‌نی چوار ساڵه قاچی بڕابووه‌وه، ده‌موچاوی هه‌مووی وێران بوو، خوێنی لێ ده‌ڕۆیشت. وتیان بۆ به‌یانی نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌كه‌ن، باوكم و خوشكێكم مابوون، دوو برام له‌گه‌ڵ خۆمدا بوون مابوونه‌وه، دایكم و دوو خوشكم و برایكم مردن، هه‌موویان له‌و كاره‌ساته‌دا مردن. منداڵێك: سه‌یری ته‌له‌فزیۆنمان ده‌كرد له‌پڕ ناڵه‌یه‌ك هات و په‌نجه‌ره‌و قاپی گشتی شكا. كچێك: تۆپه و له‌دووره‌وه ده‌یته‌قێنن له هه‌ر ماڵێك بدات خۆت و شانسه، هه‌ر رۆژه‌ی زیڕه له ماڵێك هه‌ڵده‌سێنێ، له ماڵه‌وه ده‌رگای سه‌لاجه و كه‌ره‌سته‌كانی دیكه هه‌مووی شكا، ئه‌م ماڵه ده‌له‌رییه‌وه. كێبڵی كاره‌باكه قرتا، یه‌كپارچه دنیا بووه ئاگر له عه‌زره‌تا سه‌رم نایه كۆشم هه‌مووی ئاگر بوو ده‌هاته‌وه بانسهرمان.. پاش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراق هیچ رژێمێك هێنده‌ی به‌عس حسابی بۆ مه‌ترسی كورد له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پاشهرۆژهكهی نه‌كردووه، له سۆنگه‌ی ئاسایشی ناوخۆیی عیراق و به‌عسه‌وه كورد یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه له سه‌ر ئاستی ناوه‌وه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه به‌عس پلانی جه‌نگێكی بێ بڕانه‌وه‌ی بۆ ته‌فروتوناكردنی هێزی مرۆیی كورد پیادهكردوو و هێشتاش به‌رده‌وام ده‌یكات، به‌عس به شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی و قۆناغ به قۆناغ بۆ ده‌ستنیشان كردنی ژماره‌ی كورد ئه‌ویش به‌سێ رێگه‌ی جیاواز، یه‌كه‌میان ته‌عریب كردن، دووه‌میان راگواستن و سێیه‌میشیان قڕكردن بوو. عه‌ره‌ب خاوه‌ن موڵك نه‌بوون له‌كه‌ركوك م. جه‌لال جه‌وهه‌ر: باشه ئه‌گه‌ر كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه باشه بۆ هیچكام له عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان بستێك زه‌ویان به موڵكییه‌ت نییه، واته موڵكییهتێك نییه له سنووری پارێزگای كه‌ركوك به ناوی عهرهبهوهبێ، جا ئێمه بۆ ده‌عمی ئه‌م بۆچوونه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كمان له‌لایه كاتی خۆی خۆشم كردوومه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌ی خاوه‌ندارێتی له سنووری خانه‌قین و له خاوه‌ندارێتی زه‌وی و زار و ئاوی ناوچه‌ی خانه‌قین و جه‌له‌ولا و زه‌نگئاباد و قه‌ره‌ته‌په ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌كانی ده‌لۆ، جاف ،تاڵه‌بانی، بابانی، زه‌نگه‌نه، گێژ، ئه‌ركه‌وازی، فه‌یلییه‌كان... یه‌ك بنه‌ماڵه‌ی عه‌ره‌ب و یه‌ك عه‌شیره‌تی عه‌ره‌بی تێدا نه‌بووه، خاوه‌ندارێتی له‌كه‌ركوك چۆن بووه؟ خاوه‌ندارێتی زه‌وی و زار و عه‌قارات له كه‌ركوك هی كێ بووه؟ له بنه‌ماڵه توركمانه‌كان هی یه‌عقوبییه‌كان بووه، هی ئاوچییهكان بووه، هی نهفتچییهكان بووه. له‌كورده‌كانی هی بنه‌ماڵه‌كانی به‌گزاده‌ی جاف هی كاكه‌یی بووه، تاڵه‌بانی، داوده، بنه‌ماڵه‌ی شێخ ئه‌حمه‌دی خانه‌قا، ساڵهییهكان، شوان، جه‌باری، شێخان، شێخ بزێنی، شێخانی به‌رزنجه، هه‌موو ئه‌و بنه‌ماڵانه له سنووری پارێزگای كه‌ركوك خاوه‌نداربوون و موڵكیان هه‌بووه، بێگومان ئه‌مانه هه‌مووی له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ن كه پێی ئه‌وترێ ئه‌رشیفی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراقی له‌وێ ده‌رمهێناوه، ئه‌مانه قابیلی موناقه‌شه نییه، ئه‌م ژمارانه هی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراقییه، بۆنموونه: ته‌نیا به‌گزاده‌كانی جاف له سنووری سلێمانی و كه‌ركوك پێنج سه‌د و سی و نۆ هه‌زار و سێ سه‌د و سی‌و نۆ دۆنمیان زه‌ویان هه‌بووه، كاكه‌ییه‌كان سه‌دونه‌وه‌د و یه‌ك هه‌زاریان هه‌بووه، تاڵه‌بانییه‌كان ته‌نیا له كه‌ركوك و دیاله سه‌دوسی و حه‌وت هه‌زاریان هه‌بووه، بابانییه‌كانی سنووری كه‌ركوك و دیاله هه‌شتاو یه‌ك هه‌زار و سێ سه‌د و په‌نجاو هه‌شت دۆنم زه‌ویان هه‌بووه، سه‌یده‌كانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا ته‌نیا له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری چل و دوو هه‌زار و سێ سه‌د و په‌نجاو یه‌ك دۆنم زه‌ویان هه‌بووه، و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا پێی ده‌وترێ حه‌ویجه و ریاز و عه‌باسی و به‌شار هی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قابوون بهموڵكییهت. د. نوری تاڵه‌بانی: پشكی زۆری خێڵه‌كانی كه‌ركوك كورد بوون له ناوچه‌ی دووز و داقوق، وه‌كو داوده، كاكه‌یی، تاڵه‌بانی، به‌یاتیش كه به‌شێكیان خۆیان به توركمان ده‌زانی و ئێستا خۆیان به عه‌ره‌ب له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن، ئه‌وان له‌ناوچه‌كانی چیاكانی حه‌مرینه‌وه تاوه‌كو دێته سنووری قه‌زای دوبز ده‌ژیان، سلێمان به‌گی به‌یات خۆی به كورد ده‌زانی و خزمایه‌تیشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ خێڵه كورده‌كاندا، بۆ نموونه خێزانی جه‌میل به‌گی بابان له كفری خوشكی سلێمان به‌گی به‌یات بوو، به‌شێكیان خۆیان به كورد ده‌زانی و به‌شێكیشیان خۆیان به توركمان ده‌زانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا به‌شی زۆریان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نزیك بوونه‌ته‌وه له خێڵه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌ی خوارووی چیای حه‌مرین خۆیان به عه‌ره‌ب ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م، له قه‌زای كفری به‌شێكی زۆری دانیشتوانی ئه‌و قه‌زایه له خێڵی جافن، هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی و دهلۆشی لێیه له‌گه‌ڵ خێڵه‌كانی دیكه‌دا، خێڵی جاف له چله‌كاندا كوێستان و گه‌رمیانیان كردووه، به هاوینان ده‌چوونه كوێستانه‌كانی كوردستانی ئێران و تاوه‌كو نزیكی سه‌قز ده‌چوون و له زستانیشدا ده‌گه‌ڕانه‌وه تاوه‌كو ناوچه‌ی شاره‌بان ده‌چوون، پاش ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی حه‌ویجه كرا، باس له‌وه ده‌كرێ له ساڵی چل و شه‌شدا خوالێخۆش بوو سه‌عید قه‌زاز موتهسریفی كه‌ركوك بووه هه‌وڵیداوه به‌شێك له خێڵی جافی كۆچه‌ر له‌و ناوجه‌ی حه‌ویجه نیشته‌جێ بكرێ، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رێگه‌ی نه‌داوه، بیستوومه حامید به‌گی جافیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا قائیممهقامی چه‌مچه‌ماڵ بووه هه‌وڵی داوه به‌شێك له خێڵی جافی كۆچه‌ر له ده‌شتی حه‌ویجه‌دا نیشته‌جێ بكرێن، به‌ڵام له سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ی نه‌قڵ كراوه بۆ جێگایه‌كی دوور، ئه‌ویش داوای وازهێنانی كردووه له سه‌ر كاره‌كه‌ی و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه كه‌واته پرۆژه‌ی ئاودێری حه‌ویجه له سه‌ره‌تاوه بۆ نیشته‌جێكردنی خێڵی كۆچه‌ری عه‌ره‌بی بووه، به تایبه‌تی خێڵی عوبێد و جبوور و پاشان هه‌ندێك له دانیشتوانی تكریت و دۆریش له حه‌ویجه نیشته‌جێكراون و په‌یوه‌ندیشیان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی خۆیاندا. له كه‌ركوكدا نوێنه‌ری ناوچه‌ی پارێزگای كه‌ركوك له مه‌جلیسی نیابهی عیراقی‌دا زۆربه‌یان كورد بوون، پاشان توركمان و تاكوته‌راش عه‌ره‌ب هه‌بوون، ئه‌ویش له كۆتایی چله‌كاندا بۆ یه‌كه‌م جار یه‌كێك له سه‌رۆكی خێڵی ئه‌لعوبێد بوو به نوێنه‌ری پارێزگاری كه‌ركوك له ئه‌نجومه‌نی نوێنرایه‌تی عیراق، پێش په‌نجاو هه‌شت زۆربه‌ی زۆری نوێنه‌رانی پارێزگاری كه‌ركوك به تایبه‌تی له خێڵه‌كانی جاف، كاكه‌یی، داوده، تاڵه‌بانی و هه‌مه‌وه‌ند له ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به به‌رده‌وامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی بوون، له‌ناو شاری كه‌ركوكیشدا چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كو شێخ فازڵ تاڵه‌بانی و شێخ فایه‌ق تاڵه‌بانی و شێخ قادری سیامهندسوور، شێخ حوسێنی خانه‌قا و كاكه حه‌مه‌ی خانه‌قا و چه‌ند كه‌سێكی تر ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بوون، ئه‌وه ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه هه‌میشه نوێنه‌ری پارێزگاری كه‌ركوك له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوك و هه‌تا له ئاستی شاری كه‌ركوكیشدا به‌شی زۆریان كورد بوون. یه‌كێك له پیلانه‌كانی به‌عس ده‌ستكاریكردنی یه‌كه‌ی ئیداری كه‌ركوك و بچووك كردنه‌وه‌ی پارێزگاكه بووه، به‌مه‌ش چه‌ند خواستێكی ره‌گه‌ز په‌رستانه‌یان هه‌بووه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورد بووه له پارێزگاكه و به‌تایبه‌تیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه به‌ره‌و نزیكبوونه‌وه له سه‌رژمێری ساڵی 1977، تا ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ستنیشانی كردوون بۆ جیاكردنه‌وه‌ی له كه‌ركوك و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كانیان نه‌خرێنه سه‌ر كه‌ركوك تاوه‌كو به‌و هۆیه ژماره‌ی كورد رێژه‌كه‌ی له كه‌ركوك بێته خواره‌وه و له به‌رانبه‌ردا ژماره‌ی عه‌ره‌ب زیادبكرێ تاوه‌كو سیمای شاره‌كه بگۆڕێ و به‌حساب بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دابڕان و بچووك كردنه‌وه‌یه كوردستانی بوونی كه‌ركوك بسڕێته‌وه و بیكات به شارێكی عه‌ره‌بی. مراسیم جمهوریه رقم 608 استناد الی احكام الماده الخامس فی قانون محافڤات رقم(159) لسنه 1969 المعدل، بنا‌و علی معارچه وزیر الداخلیه. رسمنا بما هو ات:- 1-فك ارتباگ قچائی جمجمال وكلار من محافڤ كركوك، والحاقهما بمحافڤه السلیمانیه 2-فك ارتباڤ قچا‌و كفری من محافڤه كركوك والحاقه بمحافڤه دیالی علی وزیر الداخلیه تنفیژ هژا المرسوم كتب ببغداد فی الیوم الپانی من شهرژی القعده سنه 1395 المصادف للیوم السادس من شهر تشرین الثانی سنه 1975 احمد حسن بكر رئس الجمهوریه. مه‌رسومی كۆماری پشت به‌ستن به بڕیاره‌كانی بڕگه‌ی پێنج له یاسای پارێزگاكان ژماره 159ی ساڵی 1969ی راستكراوه له سه‌ر داوای وه‌زیری ناوخۆ بڕیارمان له سه‌ر ئه‌مانه‌دا: 1-قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار له‌پارێزگای كه‌ركوك لابدرێن و بخرێنه سه‌ر پارێزگای سلێمانی. 2-لابردنی قه‌زای كفری و بخرێته سه‌ر پارێزگای دیاله. پێویسته وه‌زیری ناوخۆ ئه‌م مه‌رسوومه جێبه‌جێ بكات. له‌به‌غدا نووسرا رۆژی شه‌شی یانزه‌ی ساڵی 1975 ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر سه‌رۆك كۆماری عیراق خاكه‌كه‌شی ئه‌نفال كراوه د. جه‌زا تۆفیق تالیب: یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی پارێزگای كه‌ركوكی خۆمان ئێستا هه‌ر ئه‌وه نییه ته‌عریب كرابێ و خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاره‌كه كه كوردن تهرحیلكرابن به‌ره‌و باشوور و ناوه‌ڕاستی عیراق یان به‌ره‌و شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌هۆك ده‌ركراون، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی تریشی بۆ بووه ئه‌توانین بڵێین ئه‌نفالی خاكه‌كه‌شی كراوه‌ن ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی شوێنه‌كانی تره‌وه، ئه‌توانین بڵێین ته‌رحیل و ئه‌نفالی خاكه‌كه‌شی كراوه، كه ئه‌م لایه‌نه‌یان به‌داخه‌وه كه‌متر ئاوڕی لێدراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ئاوڕ له مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال كردن و ته‌رحیل كردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه، پارێزگای كه‌ركوك له كۆندا یه‌كێك بووه له پارێزگا گه‌وره‌كانی كوردستان و عیراق، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی پێش ساڵی حه‌فتاكان ده‌بینین پارێزگای كه‌ركوك كه ئه‌و كاته كراوه به لیوای كه‌ركوك بریتی بووه له قه‌زای كه‌ركوك و قه‌زای حه‌ویجه و قه‌زای دوبس و قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و قه‌زای كهلارو دۆزخورماتوو و قه‌زای كفری. حه‌وت قه‌زا بووه، واته یه‌كێك بووه له لیوا گه‌وره‌كانی ئه‌و كاته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به سه‌ر ئه‌م پارێزگایه‌دا هاتووه یه‌كێك له بچوكترین پارێزگاكانی عیراق و ئه‌توانین بڵێین كوردستانیش. ئه‌م پارێزگایه ئێستا بریتییه له سێ قه‌زا، قه‌زای حه‌ویجه و قه‌زای كه‌ركوك و قه‌زای دوبس، باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ پارێزگایه‌ك هه‌بێ له كوردستاندا ئێستا له سێ قه‌زا پێكهاتبێ، قه‌زای كه‌ركوك پێنج هه‌زار و چوارسه‌د و بیست ونۆكیلۆمهتره، قه‌زای حه‌ویجه دوو هه‌زار و پێنج سه‌دو چلویه‌ك كیلۆمه‌تره، قه‌زای دوبس یه‌ك هه‌زار شه‌سه‌د و هه‌شتاو نۆ كیلۆمه‌تره، كه‌واته هه‌ر سێ قه‌زاكه‌ی ئێستا ئه‌كاته نۆهه‌زار و شه‌ش سه‌دو په‌نجاو نۆ كیلۆمه‌تر، كه‌واته مهساحهیهكی یه‌كجار بچووكی هه‌یه و به‌شی هه‌ره زۆری رووپێیوهكانیان لێ دابڕاندووه، كه ئێمه به‌واته سیاسییه‌كه‌ی ده‌ڵێین ئه‌نفال كراوه، چۆن خه‌ڵكه‌كه‌ی لێدابڕاوه زهوییهكهشیان لێ دابڕاوه، به راستی ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك دا كراوه له سه‌ر ئه‌رز له باقی شوێنه‌كانی تر نه‌كراوه. ئه‌و شوێنانه‌ی له كه‌ركوك دابڕێنراون، بۆ نموونه چه‌مچه‌ماڵ دوو هه‌زار و سێ سه‌د و حه‌فتاو نۆ كیلۆمه‌تره، قه‌زای كه‌لار دوو هه‌زار و سه‌د و یانزه كیلۆمه‌تره، قه‌زای دووزخورماتوو چوار هه‌زار و نۆزده كیلۆمهتهره، قه‌زای كفری دوو هه‌زار و هه‌شت سه‌د و چلویه‌ك كیلۆمه‌تره. ئه‌گه‌ر به‌نیسبه‌ت وه‌ریبگرین ئه‌گه‌ر ئه‌م حه‌وت قه‌زایه جارێكی تر بچێته‌وه سه‌ر كه‌ركوك، مه‌ساحه‌ی كه‌ركوكی كۆن، كه پێش ئه‌وه‌ی عه‌مه‌لیاتی ته‌عریب بكرێت بیست و یه‌ك هه‌زار كیلۆمه‌تر زیاتر بووه، به‌ڵام ئێستا به‌و سێ قه‌زایه‌وه به‌بێ ئه‌و حه‌وت قه‌زایه نۆهه‌زار و شه‌ش سه‌د و په‌نجاو نۆ كیلۆمه‌تره، واته نزیكه‌ی له سه‌دا په‌نجاو پێنجی رووپێوی زه‌وی پارێزگای كه‌ركوك دابڕاوه. ته‌رحیل و ته‌عریب دوو وشه‌ن له‌زاكیره‌ی كه‌ركوكییه‌كاندا ناسڕێنه‌وه به‌عس له رێگای ده‌ستكاریكردنی سه‌رژمێرییه‌كان و ده‌ستتێوه‌ردانی راسته‌وخۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورد چه‌ندین خێڵ و ئاین و ئاینزا و ته‌ریقه‌تی له كورد دابڕی و له ساڵی 1977دا بڕیارێكیان ده‌ركرد به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره و چه‌ندین عه‌شیره‌ت و په‌یڕه‌وكه‌رانی ئاینی جیا جیای كوردستان به عه‌ره‌ب له قه‌ڵه‌م دران و له ناونووسی گشتی 17ی 10ی 1977 دا به عه‌ره‌ب ناونووسیان كردن، له‌وانه‌ش ئێزدییه‌كان، كیكان، گه‌رگه‌ری، شه‌به‌ك، گێژ، ساڵه‌یی، شێخ بزێنی، دیانه‌كانی كوردستان و شێخ و سه‌یده‌كانی كوردستان. كه‌ركوكییه‌ك: من خۆم یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك خزم و كه‌سوكارم له عه‌شیره‌تی داوده، و له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌تی كاكه‌یی، رۆژێكیان ته‌له‌فۆنم بۆ كرا وتیان به‌یانی له نووسینگه‌ی ته‌نزیمی شیمال ئاماده‌به، كه رۆیشتم هه‌ندێك له خزمان و هه‌ندێك له عه‌شیره‌تی كاكه‌یی له‌وێ بوون، نزیكه‌ی بیست خولهك دانیشتین وتیان فه‌رموون، چووین بۆ هۆڵی كۆبوونه‌وه ئێمه دانیشتین و عیزه‌ت دووری هات له‌گه‌ڵ یونس محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د لێپرسراوی نووسینگه‌ی ئه‌و زه‌مانه‌ی سلێمانی و كه‌ركوك و تكریت بوو، له‌گه‌ڵ عه‌تیه لێپرسراوی لقی كه‌ركوك بوو له‌گه‌ڵ پارێزگاری ئه‌و كاته‌ی كه‌ركوك ناوی ئه‌یاد بوو، له سه‌ره‌تای قسه‌كردنیدا عیزه‌ت دووری ده‌ستی كرد به قسه‌ی هه‌ڕه‌شه ئامێز وه‌كو وتی ئه‌گه‌ر ناسنامهكانتان نه‌گۆڕن ئهتانكوژین و ده‌رتان ئه‌كه‌ین، دوایی وتی من چوومه‌ته لای سه‌دام حوسێن، من ئه‌و ئهرزانهتان بۆ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه كه له سه‌ر پرۆژه‌كه‌یه به مه‌رجێك خۆتان بكه‌ن به عه‌ره‌ب، ئه‌گه‌ر خۆتان ناكه‌ن به عه‌ره‌ب ئه‌و زه‌وییانه بۆ ئێوه نییه، ئێوه ده‌بێ له‌و ناوچه‌یه ده‌ربكرێن و ئێوه وه‌ك سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه له خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ بهێنن بیكه‌ن به عه‌ره‌ب. یه‌ك دووانێكمان له‌و كه‌سانه هه‌ستان وتیان ئێمه ته‌ئیدی ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ین و ئه‌و قسه‌یه بۆ ئێمه مهكرهمهیه و ئێمه خۆمان ده‌كه‌ین به عه‌ره‌ب، بهرقییهیهكمان بده‌رێ بۆ سه‌یدولره‌ئیس و له هه‌مان كاتدا منیش ده‌ستم به‌رزكرده‌وه و وتم سهیدولنائیب ئێمه عه‌شیره‌تی داوده و كاكه‌یی و تاڵه‌بانی وا له‌سه‌ر سنوورین له سه‌ر سنووری عه‌ره‌بین و ئێمه هه‌موومان موخلیسین و ئه‌و كه‌سانه‌ین كه‌وا دیارین له ناوچه‌كه‌دا و موخلیسیش به ناسنامه نابێته عه‌ره‌به. ئیتر دوایی له‌گه‌ڵ یونس محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د قسه‌ی كرد و پاشان رووی كرده من و وتی «انت حزر عشیرتهك و انا انتیك قاعه من كوت و عیماره.». منیش ئه‌و كاته كه ئه‌و وای وت دانیشتمه‌وه. ئه‌و مه‌سئه‌لانه كه من ئێستا بۆت باس ده‌كه‌م له‌كه‌ركوكدا چه‌ندین جار به‌سه‌ر ئێمه‌دا. جارێكی تریش بانگكراینهوه كه‌سایه‌تییه‌كانی كه‌ركوكیان بانگ كرد و دیسانه‌وه ته‌كلیفی ئه‌وه‌یان لێ كردین ببین به عه‌ره‌ب و هه‌مان كات هه‌ندێك خۆیان كرد به عه‌ره‌ب و هه‌ندێكیش كه منیشی تێدا بوو ئینكارمان كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ناوچه‌ی خۆمانن و من بانگیانم كرد و دامنیشاندن و قسه‌م بۆ كردن وتم كاكه ئێمه كوردین، ئێمه نابێ ببین به عه‌ره‌ب. نابێ ناسنامه‌ی خۆمان بگۆڕین، به قسه‌ی كه‌س نه‌كه‌ن و هیچ خۆتان تێكمه‌ده‌ن و ناتوانن هیچمان لێ بكه‌ن ئه‌و په‌ڕی تهرحیلمان ده‌كه‌ن، كه‌واته باشتر ئێمه‌ش ده‌چین بۆ ناو كورده‌كان هه‌ر ئه‌وه نییه تهرحیلمان ده‌كه‌ن بۆ ناو كوردی خۆمان. ئیتر ئه‌وانیش به گوێی منیان كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه من بانگیانم كرد له عه‌شیره‌تی داوده و ئامۆژگاریم كردن كه‌سیان نه‌بوونه عه‌ره‌ب، به‌ڵام هه‌ندێك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كرد به عه‌ره‌ب ئه‌وه‌ش به هه‌ڕه‌شه‌بوو. هه‌ندێك خه‌ڵكیش هه‌بوون كه ناویان ده‌نووسرا بۆ ته‌رحیل و ده‌چوون پاره‌یان ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رحیل نه‌كرێن، ئه‌مه‌ی من بۆ تۆی باس ده‌كه‌م له ساڵه‌كانی نه‌وه‌دو سێ وه تا نه‌وه‌دوشه‌ش بوو. ئێمه به هۆی ئه‌وه‌وه كوردبووین ماڵمان رووخا و ده‌ربه‌ده‌ر كراین و هه‌میشه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌عسدا بووین. ئیتر ئاقیبه‌ت روومان كرده كوردستان و نه‌مانتوانی ببین به عه‌ره‌ب. له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه ئێمه‌ی عه‌شیره‌تی داوده په‌نجاو شه‌ش گوند بووین هه‌موو ته‌رحیل كراین، دوایی چووینه دوز و خۆمان كپكرد، به‌ڵام له‌وێش دیسانه‌وه ده‌ستیان كرد به ته‌رحیل كردنمان، له دوزخورماتوو چوارسه‌د و په‌نجا خانوو به (TNT) ته‌ختكرا، دواییش كۆمه‌ڵێكی زۆریان لێ ته‌رحیل كرد بۆ سلێمانی و بۆ شاره‌كانی باشوور و هه‌تا گوشاریان له هه‌ندێك خه‌ڵكی ده‌كرد بۆ شاره‌كانی باشووری عیراق بچن نه‌چن بۆ كوردستان. له نهوهدویهكیش دیسانه‌وه نه‌هامه‌تیی زۆریان به‌سه‌ر هێناین. زۆرمان هه‌وڵدا، ئاقیبه‌ت تهرحیلكراین و ماڵمان تاڵان كرا‌و خانوومان رووخێنرا. كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی كه‌ركوك ناحیه‌ی له‌یلان: ناحیه‌ی له‌یلان له پێشدا دامه‌زرا له گوندی خاڵه بازیانی بوو، ناوی ناحیه‌ی قه‌ره حه‌سه‌ن بوو، پاش ماوه‌یه‌ك نه‌قڵیان كرده له‌یلان، بووه ناحیه‌ی قه‌ره‌حه‌سه‌ن سه‌نته‌ری له‌یلان، ئه‌م ناحیه‌یه‌ی ئێمه به‌ر شاڵاوی ته‌عریب كه‌وت و چی زه‌وی و زارمان هه‌یه هه‌مووی ئیستملاك كرا و هه‌مووی درا به قسمێك له عه‌شایه‌ری عه‌ره‌ب كه له باشووره‌وه هاتبوون و خه‌ڵكی ئه‌م گوندانهشیان هه‌موو ده‌ربه‌ده‌ر كرد، چ به فه‌رمی و چ به نافه‌رمی هه‌موویانیان ده‌ركرد به‌ره‌و روومادی و سلێمانی و هه‌ولێر، به كه‌ساسی و نه‌بوونی و هه‌ژاری كه‌وتنه رێ، پاشان ناحییه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ناویانا گوندی له‌یلانی عه‌سری، پاش ئه‌وه ناحیهكهمان كرا به ئوم ولمعاریك. ژنێك: ئه‌م قوتابخانه‌یه كه كه‌وتوه‌ته ناوچه‌یه‌كی كورده‌وه و هه‌موو قوتابییه‌كانی كوردن، خوێندنیش هه‌ر به كوردی بووه له‌م قوتابخانه‌یه، ئه‌م قوتابخانه‌یه كۆنترین قوتابخانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه، دروستكردنی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1938 به ناوی قوتابخانه‌ی بێكه‌سه‌وه بووه، هه‌ر كه دامه‌زراوه ناوی قوتابخانه‌ی بێكه‌س بووه و خوێنده‌نی به كوردی بووه، دوای ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس هاته سه‌ر حوكم ناوی شوێنه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی گۆڕی و ئه‌م قوتابخانه‌یه‌شی ناونا ئه‌لعه‌تا، له بێكه‌سه‌وه بۆ عه‌تا ناوی گۆڕی. تا دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق به هه‌وڵ و تێكۆشه‌رانی كورد و دراسه‌ی كوردی ناوی قوتابخانه‌كه كرایه‌وه به بێكه‌س كه ناوه ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆیه‌تی و ئێستا به‌كوردی ئه‌خوێنین و قوتابییه‌كانیشی هه‌مووی كوردن. زه‌وی بۆ كورد نییه هاوڵاتییه‌ك: له‌ساڵی 1975 تهخروجم كرد به پله‌ی ملازم تا ساڵی 1981 ئێمه وه‌كو بنه‌ماڵه‌یه‌كی ره‌سه‌ن له شاری كه‌ركوكدا كه باپیره‌ی ئێمه زیاتر له سێ سه‌د ساڵ به‌ر له ئێستا له شاری كه‌ركوك بوون، تا ساڵی 1981 چاوه‌ڕوان بووین ئه‌رز دابه‌ش بكرێ و وه‌كو ئه‌فسه‌رێك ئهرزهم به‌ركه‌وێ، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره عه‌ره‌به‌كان ئه‌رزیان وه‌رگرت كه ئه‌وان به‌سه‌ره‌ش بوایه زۆر له دوای ئێمه‌وه بوون، چه‌ند جارێك موراجهعهمان كرد و ئاخیر جار چووینه كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌فسه‌ران له به‌غدا، وتیان زه‌وی بۆ كورد نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌فسه‌ریش بیت، له‌وێ وتیان بۆت هه‌یه سێ شار هه‌ڵبژێری یان به‌غدا یان هه‌ولێر یان سلێمانی یه‌كێ له‌و سێ شوێنه هه‌ڵبژێره یه‌كسه‌ر زه‌وییه‌كه‌ت پێده‌درێ. به‌ڵگه‌نامه‌كان شاهیدی ئه‌وه ئه‌ده‌ن، كه رژێمی به‌عس له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتیدا چ زوڵم زۆرێكی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی كه‌ركوك كردووه و چۆن ماڵ و حاڵیانی داگیركردوه و ئاواره‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق كردووه و دوای پرۆسه‌ی ئازادی ئه‌و ده‌مه‌ی كه‌ركوك وه‌ك هه‌موو شاره‌كانی دیكه ئازاد كرا كه‌ركوكییه‌كان بێ گوێدانه نه‌بوونی و تێرۆر و تۆقاندن گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه زۆرێك له نه‌یارانی گه‌لی كورد ئه‌مڕۆ لێره و له‌وێ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ به كوردی كردنی كه‌ركوكی كوردستان هاوڵاتیان له شاره كوردییه‌كانی تره‌وه بۆ كه‌ركوك ده‌گوێزنه‌وه، بێگوێدانه ئه‌و راستییانه‌ی وه‌ك رۆژی رووناك باس له ته‌عریب كردنی ئه‌و شاره ده‌كات. د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی: پێویسته سیاسییه‌كانی كورد هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له كه‌ركوك ده‌ركراون و ته‌رحیل كراون بیانگه‌ڕێننه‌وه. زۆرجار له میدیای عه‌ره‌بی ده‌بیستین ده‌ڵێن كورد خه‌ڵكی كوردستانی توركیا و كوردستانی ئێرانیان هێناوه بۆ كه‌ركوك و نیشته‌جێیان كردوون، ئه‌و قسانه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه و میدیاكانی ئێمه‌ش به‌داخه‌وه له ئاستی ئه‌و تۆمه‌تانه‌دا لاوازن، ئه‌وان ده‌بێ ئه‌و مه‌سئه‌لانه روون بكه‌نه‌وه چ بۆ رای عیراقی و بۆ رای گشتی عه‌ره‌بی بێ، روونی بكه‌نه‌وه كه شتی وانییه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه خه‌ڵكی شاره‌كه‌ن كه له ساڵانی چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو تا ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ركراون، ئه‌وانه ژماره‌ی نفووسیان رۆژ به رۆژ زیادی كردووه و منداڵه‌كانیان گه‌وره بوون و كچه‌كانیان شوویان كردووه و كوڕه‌كانیان ژنیان هێناوه ژماره‌یان زیادبووه كه‌واته ئه‌وه حاڵه‌تێكی زۆر زۆر سروشتییه. د. جه‌بار قادر: من پێم وایه ئه‌و ناوچانه، ئه‌و جێگایانه‌ی كه كوردی كه‌ركوكی تێدایه، له داره‌توو و بنه‌سڵاوه و له چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش و... ئه‌وه بۆ خۆی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و قسانه درۆیه، خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌ركوك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان پێیان سه‌یره بۆ نموونه ماڵێك پێش سی ساڵ ده‌ركراوه ژن و پیاوێك بوون و ئێستا كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بوون به‌سێ ماڵ، له‌و سی ساڵه‌دا منداڵیان گه‌وره بووه و ژنیان هێناوه، ماڵیان لێ بووه‌ته‌وه، ماڵێك بووه چوار ماڵ، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پێش سی ساڵ چۆن بووه ئاوا بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مه شتێكه ته‌نیا له به‌عس ده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌وانه‌ی وه‌كو به‌عس بیرده‌كه‌نه‌وه. ئه‌بو ئیبراهیم: دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق هه‌موو عیراقییه‌كان نه‌ك ته‌نیا كورد، ئازاد بووه له مافی نیشته‌جێبوون، ئه‌و سانسۆرانه‌ی رژێمی به‌عس داینابوو، كه هاووڵاتی له‌به‌ر هۆی ئه‌منی و سیاسی له شوێنێك ئه‌به‌سته‌وه، من گومانم نییه، ئه‌كرێت دهماڵێك، بیست ماڵێك، هاتبنه شاری كه‌ركوكه‌وه به‌هۆی كاركردنه‌وه، یاخود به بۆنه‌ی پرۆژه‌ی ئابوورییه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌شێوازێكی مونه‌زه‌م لایه‌نێكی سیاسی، بڵێین خه‌ڵكێك كه‌ركوكی نه‌بێ به شێوه‌یه‌كی مونه‌زه‌م به بڕیارێكی سیاسی له لایه‌نێكی كوردییه‌وه هاتبێت ئێمه به‌رچاومان نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌م شاره له دوای ساڵی 2003ه‌وه هه‌ر كوردی بۆ نه‌هاتووه، ئێمه ئامارمان له‌لایه نزیكه‌ی دووسه‌د و حه‌فتا ماڵ له شاری دیاله‌وه هاتوون به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه ئه‌هلییه‌وه كه له دیاله هه‌یه. ئه‌وان به ناچاری هاتوونه‌ته كه‌ركوك و كه‌سیش به ته‌عریبیان دانانێ، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی كه شه‌ڕی ئه‌هلی شیعه و سوننه‌ی تێدایه روویان كردووه‌ته شاری كه‌ركوك و به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه سه‌یر ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌یوروژێنن هۆیه‌كانی سیاسییه و مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی سه‌دوچل ده‌ركردنی عه‌ره‌ب نییه له كه‌ركوك نه‌هێشتنی ته‌عریبه له كه‌ركوك ئه‌مه جه‌وهه‌ری مه‌سه‌له‌كه‌یه. ئه‌بێ شته‌كان وه‌كو خۆی بگوترێت، چۆن هاوڵاتی عه‌ره‌ب هاتووه‌ته ئه‌م شاره دوای ساڵی 2003و هه‌ندێك توركمانیش له به‌غداوه له‌به‌ر ناله‌باری دۆخی به‌غداوه هاتوونه‌ته كه‌ركوك، ده‌بێت كوردیش هاتبێ، ئه‌م هاتوچۆیه‌ش حرهكهیهكی سروشتییه له هه‌موو وڵاتێكدا هه‌یه به بۆنه‌ی كار و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوورییه‌وه خه‌ڵكانێك رووده‌كه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی كه بواری كاركردن و به‌رهه‌مهێنانی زیاتر تێدایه. ئێمه نه‌مانتوانیوه ئاواره‌كانی خۆمان نیشته‌جێ بكه‌ین عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا: ئه‌و ده‌نگوباسانه هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه، هه‌موو كه‌س ده‌زانێ خه‌ڵكی كه‌ركوك له سه‌رده‌می به‌عسدا تووشی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه و نه‌هامه‌تییه‌كی یه‌كجار گه‌وره بووه، به‌تایبه‌تی له ده‌ركردنی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركوك به كورد وبه توركمانیشه‌وه و زیاتر له سی و پێنج ساڵ بوو خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركوك له شاره‌كه‌ی خۆیان ده‌رده‌كران، كاتێ حزبی به‌عس هاته سه‌ر حوكم چه‌ند گوندێكی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوكی وێران كرد خه‌ڵكه‌كه‌شی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كرد، له‌به‌ر ئه‌وه دوای پرۆسه‌ی ئازادی هه‌لێك ره‌خسا بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه كه خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركوكن و ده‌ركرابوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی باوباپیری خۆیان، ئه‌و خه‌ڵكانه به‌شێكیان توانیویان به‌گه‌ڕێنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا ئێمه نه‌مانتوانیوه پێداویستی ئه‌وان جێبه‌جێ بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه هێشتا خه‌ڵكێكی زۆرمان ماوه‌ته‌وه له ده‌روه‌ی كه‌ركوكن، ئێمه هێشتا نه‌مانتوانیوه ئاواره‌كانی خۆمان له كه‌ركوك نیشته‌جێ بكه‌ین، چۆن ده‌توانین خه‌ڵكی غه‌یری كه‌ركوكی بهێنینه‌وه بۆ كه‌ركوك. كاتی خۆی خه‌ڵكی كه‌ركوك كه ده‌رده‌كرا له‌گه‌ڵیدا ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی ده‌رده‌كرا و ره‌وانه‌ی ئه‌و شارانه ده‌كرا كه خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ ده‌نێردرا، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی دێنه‌وه ره‌گه‌زنامه‌ی شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك یان شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عیراقی پێیه، ئه‌وه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ ئه‌وان خه‌ڵكی كه‌ركوك نییه، به‌ڵكه به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵكی كه‌ركوكن، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌كانیان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه و ئه‌ساسی سجلی ره‌گه‌زنامه‌یان له كه‌ركوك هه‌یه، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به ئینسافه‌وه قسه له سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن بابچن سه‌یری یاریگاكه‌ی كه‌ركوك بكه‌ن، با بچن سه‌یری ئه‌و شوێنانه بكه‌ن كه ئاواره‌كانی تێدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه خه‌ڵكی كه‌ركوك نه‌بن نایه‌نه‌وه له‌و شوێنه خراپانه بژین. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه كه نه‌توانین خه‌ڵكی ئاواره‌ی كه‌ركوك له شاره‌كانی دیكه نیشته‌جێ بكه‌ین ئیتر چۆن بتوانین خه‌ڵكی تر نیشته‌جێ بكه‌ین، من لێره‌وه ئه‌و شته دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌وه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك كوردی غه‌یری كه‌ركوكی نه‌هاتووه‌ته كه‌ركوكه‌وه. هه‌موو پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك به كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كه‌مه نهتهوایهتییهكانی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌وه كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی سه‌دوچل ده‌بینن، ئه‌گه‌رچی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه هه‌موو خواسته‌كانی گه‌لی كورد و دانیشتوانی ئه‌نفال كراوی شاری كه‌ركوك جێبه‌جێ ناكات. به‌ڵام ده‌كرێت وه‌ك چاره‌سه‌رێكی هه‌نووكه‌یی له خزمه‌تی شاری كه‌ركوك و سه‌رجه‌م عیراقدا بێت. د. نوری تاڵه‌بانی: ماده‌ی سه‌دوچلی ده‌ستووری عیراق پێویسته له‌و ماوه‌یه‌ی بۆی دیاری كراوه بۆی جێبه‌جێ بكرێت، هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵێك لایه‌نی ده‌ركی و له ناوه‌وه‌ی عیراقیش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن جێبه‌جێ كردنی ئه‌م ماده‌یه دوابخرێت، به‌ڵام پێویسته له سه‌ر لایه‌نی كوردستانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بدات ئه‌و ماده‌یه له‌و ماوه دیاری كراوه‌ی بۆی دانراوه جێبه‌جێ بكرێت. چونكه دواخستنی ئه‌و ماده‌یه ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی ئه‌و ناوچه‌یه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ماده‌ی سه‌دوچلی ده‌ستووری عیراقی مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوكی دیاری كردووه و بۆیه ده‌بێ ئێمه‌ی كورد سووربین له سه‌ر جێبه‌جێكردنی، ئه‌وه ماده‌یه‌كی ده‌ستوورییه نابێت ده‌ستكاری بكرێت ته‌نیا له ریگای ده‌ستووری عیراقه‌وه نه‌بێ، ده‌ستكاری كردنی ده‌ستوری عیراقیش به‌تایبه‌تی ماده‌ی سه‌دوچل ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نی كوردستانی مافی ڤیتۆی خۆی به‌كار بهێنێ بۆ په‌سه‌ند نه‌كردنی ئه‌و ده‌ستكاریكردنه‌ی ده‌ستوور، چونكه ئه‌گه‌ر بێت و دوو له سه‌ر سێی دانیشتوانی سێ پارێزگا له عیراقدا دژی ئه‌نجامدانی ئه‌و ده‌ستكارییه ده‌نگ بده‌ن سه‌رناگرێت. كه‌ركوكییه‌كان ده‌زانن چۆن كێشه‌ی شاره‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌بێ ئه‌بو ئیبراهیم: ئه‌گه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانی ئیقلیمی ته‌داخول نه‌كات له مه‌سه‌له‌ی شاری كه‌ركوك، كه‌ركوكییه‌كان ئه‌توانن به شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری و دیموكراتی و یاساییه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن، چونكه كه‌ركوكییه‌كان باش كه‌ركوك ده‌ناسن و ده‌زانن چۆن كێشه‌ی شاره‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌بێ دوور له‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و دو‌ریش له وتاری رادیكاڵی شۆڤێنی هه‌ر لایه‌ك بێت. كه‌س به ناوی توركمانه‌كانی كه‌ركوكه‌وه قسه نه‌كات عه‌دنان كه‌ركوكی: توركمان و خه‌ڵكی كه‌ركوك به گشتی پێویستیان به‌وه نییه كه‌س به ناوی ئه‌وانه‌وه لێدوانیان بۆ بدات وه‌كو به‌رگریی، من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ مێژووی عیراق به‌تایه‌تی میلله‌تی توركمانیش باش ده‌یزانێ ئه‌وكاته‌ی رژێمی دیكتاتۆری به‌عسی گۆڕ به‌گۆڕ توركمانی له شاره‌كه‌ی خۆی ده‌رده‌كرد و ده‌یچه‌وسانده‌وه بۆچی رۆژێك له رۆژان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی چ ئیداری و چ سیاسی ده‌وڵه‌تی توركیا موزهكهرهیهكی ئیحتیزازیان نه‌دا به باڵیۆزی عیراق ئه‌و ده‌مه‌ی كه له ئه‌نكه‌ره بوو، ئیستدعای نه‌كرد موزهكهرهیهكی ئیحتیزازی بداتێ و بڵێت ئه‌وه توركمان ده‌چه‌وسێته‌وه و منداڵه‌كانیان ئیعدام ده‌كرێن، ئه‌وه‌مان نه‌بیست، به‌ڵام بازرگانی ده‌كرێت به‌میلله‌تی توركمانه‌وه. میلله‌تی توركمان میلله‌تێكی ئه‌سیله و مێژووی هه‌یه له‌گه‌ڵ میلله‌تی كورد، چاره‌نووسی كورد و توركمان له شاری كه‌ركوكدایه به پێكه‌وه ژیان و به برایانه و پێویستیش ناكات ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر بازرگانی به قه‌زێی توركمانه‌وه بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌م دواییانه له كاربه‌ده‌ستانی سیاسی و ئیداری توركیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه باس له چه‌وسانه‌وه‌ی توركمان ده‌كه‌ن له كه‌ركوك، به پێچه‌وانه‌وه توركمان ئێستا موماره‌سه‌ی حقوقی سیاسی خۆی ده‌كات و موماره‌سه‌ی حقوقی ئیداری و كه‌لتوری خۆی ده‌كات له كه‌ركوك. كورد و توركمان به یه‌كه‌وه له ته‌تبیق كردنی ماده‌ی سه‌دوچل دا كار ده‌كه‌ن و ده‌ست له ناوده‌ست كاری بۆ ده‌كه‌ن بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كان بۆ ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌رحیل شایه‌تحاڵێكی زیندوون، ئه‌و خێڵه عه‌ره‌بانه‌ی له كاتی خۆیدا به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت له شاری كه‌ركوك نیشته‌جێكران ئێستا خۆیان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌ناوچوو ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شار و شاروچكه‌كانی خۆیان. هاتنی ئێمه بڕیارێكی هه‌ڵه بوو عه‌ره‌بێكی هاورده: به نیسبه‌تی فه‌قه‌ره‌ی ماده‌ی 140ئه‌وه بڕیارێكی ده‌ستوورییه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌رچووه كه بۆ ئێمه هاتووه تاوه‌كو بگه‌ڕێینه‌وه بۆ زێدی خۆمان. هاتنی ئێمه بڕیارێكی هه‌ڵه بووه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی پێشووه‌وه، كه نیزامی سه‌دام حسێن بوو. ئێمه‌ش پێمان خۆشه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو خه‌ڵك و كه‌سوكاری خۆمان، له كه‌ركوك ده‌رچین و بچینه‌وه بۆ عه‌ماره یان به‌سرا یان ناسرییه بۆ ئێمه هه‌موو عیراق وه‌ك یه‌ك وایه وڵاتی خۆمانه، به‌ڵام تۆ له ناوچه‌یه‌كدا بی كه‌س و كار و برای خۆتی لێبێ جیاوازه، خۆشتره وه‌كو ئه‌وه نییه له شوێنێك بیت كه‌س نه‌ناسی، ئێمه‌ش پێمان خۆشه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو كه‌سوكارمان. عه‌ره‌به هاورده‌كان مردووه‌كانیان ده‌به‌نه‌وه بۆ باشووری عیراق م. جه‌لال جه‌وهه‌ر: هه‌ندێك خێڵ و تیره و تایه‌فه‌ی عه‌ره‌بی لێره هه‌ن تا ئێستا له كه‌ركوك گۆڕستانیان نییه، ئێستاش عوبێدییه‌كان به تایبه‌تی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان كه یه‌كێكیان لێ ده‌مرێ قه‌ت له ناوچه‌ی كه‌ركوك ناینێژن و ئه‌یبه‌نه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه به هی خۆیان ده‌زانن، مردووه‌كانیان ده‌به‌نه‌وه بۆ تكریت و دۆر و به‌له‌د و ناوچه‌كانی دیكه كه به ناوچه‌ی ئه‌سڵی خۆیانی ده‌زانن، ئه‌وه‌ش ده‌لیلێكه كه ئه‌وان ئه‌م ناوچانه به هی خۆیان نازانن و دڵنیانیین كه لێره ده‌مێننه‌وه. عه‌ره‌بێكی هاورده: ماده‌ی 140 بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی گه‌وره هاتووه له كه‌ركوك به تایبه‌تی و به عیراق به گشتی، ئه‌و ماده‌یه بۆ هه‌موو عیراقییه‌كانه نه‌ك ته‌نیا بۆ كه‌ركوك، به‌ڵام ئێمه كه عه‌ره‌بی هاورده‌ین و له‌لایه‌ن نیزامی پێشووه‌وه هێنراوین، پێمان خۆش بێت یان نا، به‌ڵام به بڕیارێكی تایبه‌ت هاتین، كه بڕیاری ماده‌ی 42 بوو، له مجلیسی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی گۆڕ به‌گۆڕه، به‌ڵێ ئێمه هاتین بۆ كه‌ركوك، به‌ڵام ئێمه به هه‌ڵه هێنراین، ئه‌و بڕیاره هه‌ڵه بوو، ده‌بێ ئه‌و هه‌ڵه‌یه راست بكرێته‌وه و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شاره‌كانی خۆمان، عیراق هه‌موو یه‌كه، به‌ڵام هاتنی ئێمه به‌و شێوه‌یه بۆ كه‌ركوك بڕیارێكی هه‌ڵه‌بووه و له رووی تۆبۆگرافییه‌وه، ده‌نا تۆ وه‌ك عیراقییه‌ك له موسڵ داده‌نیشی، له به‌غدا له سلێمانی. به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی ئێمه‌ی هێنایه كه‌ركوك له‌لایه‌ن نیزام پێشووی سه‌دامی گۆڕ به گۆڕه‌وه بووه، ئه‌وه نه شوێنی ئێمه‌یه و نه زه‌وی ئێمه بوو، ئێمه ناچاركراین هێنراین بۆ كه‌ركوك. ده‌ی وه‌رن ئه‌و هه‌ڵه‌یه راست بكه‌نه‌وه، ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ شاره‌كانی خۆمان و له‌ناو كه‌س و كاری خۆمان و له سه‌ر زه‌وی خۆمان داده‌نیشین. ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێت به پێی ماده‌ی 140 بماننێرنه‌وه بۆ شوێنی خۆمان و له‌وێ زه‌ویمان پێبده‌ن و جێگا و رێگامان بۆ دابین بكه‌ن. هاورده‌یه‌كی عه‌ره‌ب: به نیسبه‌تی ئێمه‌وه خه‌ڵكانێكی عهشایرهین و دابونه‌ریتمان هه‌موو شتێكمان له پارێزگاكانی باشووره، شوێنی ئێمه ئه‌وێیه، ئێمه كه هێنراوینه‌ته ئێره له ناوچه و مه‌مله‌كه‌تی خۆمان دابڕێنراوین، ئێستا من كه‌س وكار و خزمانم له شوێنی خۆم ده‌ناسم، به‌ڵام نه‌وه‌كانمان ئه‌وه‌تا كه‌س وكار و خزمانی خۆیان ناناسن، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شوێنی خۆمان و بۆ ناو كه‌س وكاری خۆمان. هه‌رچه‌ند عیراق هه‌مووی یه‌كه وئینشائهڵڵا له‌ت نابێت و ئه‌من و ئاساییشی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شوێن و زێدی ئه‌سڵی خۆمان. هاورده‌یه‌كی دیكه: عیراق هه‌مووی یه‌كه و كه‌ركوكیش شاری برایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان وئاشوورییه. به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت ماده‌ی 140 جێبه‌جێبكرێ به‌خێراترین كات. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو كه‌سوكاری خۆمان و خزمه‌كانمان له شار و زێدی خۆمان. ئه‌وه‌ش مافێكه له‌مافه‌كانی خۆمان. ئێستا ئێمه له زه‌مه‌نی دیموكراتیداین. ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس نه‌ك عه‌ره‌بی عیراقی هه‌ندێك جار بۆ زیادبوونی عه‌ره‌ب له شاری كه‌ركوكدا هانی هه‌ندێك عه‌ره‌بی وڵاتانی دیكه‌یان داوه بۆ نیشته‌جێبوونیان له‌و شاره به‌ڵگه‌نامه‌كان شاهیدی راستییهكانن. چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك ته‌نیا له سایه‌ی عیراقێكی ئازاد و دیموكراتدایه له لایه‌ن هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق خۆیانه‌وه ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی لهیهكدانهوه سیاسییه‌كانی سه‌رده‌م له ئاستی ئاسته‌نگه‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك ئاسوویهكی به‌رچاو روونیان نییه، به‌ڵام ده‌كرێت رابردووی دروست بووی عیراق به هه‌موو ئاڵۆزییه سیاسییه‌كانی بكه‌ینه رێنماییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كه‌ركوك كه ئه‌مڕۆ ئاڵۆزترین فایلی سیاسی عیراقی نوێیه. هاملتۆن به‌ڵایه‌كی دیكه بوو بۆ كه‌ركوكییه‌كان د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی: به‌داخه‌وه هه‌تاوه‌كو ئێستا، ئه‌م ساته وه‌خته‌ی تێیدا ده‌ژین ده‌بینین چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك و ماده‌ی 140 زۆر زۆر به سستی ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپی ده‌بێ له سه‌ر كه‌ركوك. ئه‌وه‌ی راستی بێت له راپۆرتی هاملتۆندا كه‌ركوك به قومبه‌له‌یه‌ك داده‌نێ و داوا ده‌كات مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك دوابخرێت. من نامه‌وێت بچمه ناو راپۆرته‌كه و هه‌مووی باس بكه‌م، به‌ڵام یه‌ك له خاڵه گرنگه‌كانی باس ده‌كه‌م، مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك به نیسبه‌ت كورده‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له پشتی په‌رده‌وه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، من له‌و بڕوایه‌دام سه‌ركردایه‌تی سیاسی درێغی ناكات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و پێویستیشه درێغی نه‌كات، به‌ڵام كاته‌كه زۆر زۆر دره‌نگه، ده‌بوایه سه‌ركردایه‌تی كورد له ساڵی 2003 وه هه‌وڵێكی زۆر زۆر جیدی بدایه بۆ ئه‌و كه‌ركوكیانه‌ی له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ژین و بیانگێڕنه‌وه بۆ كه‌ركوك و له‌وێ خان‌و وبهرهیان بۆ دابین بكه‌ن و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و شته له ئاستی پێویستدا نه‌بووه، جگه له‌وه‌ش مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی مهرگهزیش ئه‌وه مامه‌ڵه باشه نه‌بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كه‌ركوك و له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی كه‌ركوك، به‌تایبه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی ئیراهیم جه‌عفه‌ری، به‌راستی كاری باشی نه‌كرد بۆ كه‌ركوك، به‌ڵام ئێمه نابێ چاوه‌ڕوانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی بین، به‌تایبه‌تی له‌پاش لادانی جه‌عفه‌ری، پارێزگاری كه‌ركوك كورده، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كورده، ده‌بێ ئه‌وان بۆ خۆیان هه‌ستن به كاره‌كان و ئیشی بۆ بكه‌ن، نابێ له كه‌ركوك ململانێی حزبی هه‌بێ كه‌چی ئێمه له‌خه‌ڵكی كه‌ركوكی ده‌بیستین ململانێی حزبی له‌و شاره‌دا له قیمهدایه. ده‌بێ ئه‌و شتانه كۆتایی پێبهێنرێ و كارێك بكرێ و به‌رنامه‌یه‌كی جیدی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دابنرێ، چونكه دواخستنی ماده‌ی 140 له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه، چونكه ئه‌گه‌ر بێت حكومه‌تی عیراق له زرووفێكی خراپدایه و لاوازه، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ خۆی بگرێته‌وه و به‌هێز بێت ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئێستا به نه‌رمی له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌یكه‌ن ئه‌و كاته من له‌و بڕوایه‌دام قه‌ت قه‌ت به‌و شێوه نه‌رمه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن. د. جه‌بار قادر: راپۆرته‌كه‌ی هامڵتۆن كه ده‌رباره‌ی كه‌ركوك بوو پڕ له مه‌ترسی بوو. ده‌قاوده‌ق ئه‌وه بوو كه توركیا و هه‌ندێك هێزی تری ناوچه‌كه‌دا هه‌ن ده‌یانویست. ته‌نانه‌ت ئێران و سوریاش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌ر ئه‌وه‌یان ده‌ویست. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌بوو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكی ده‌یتوانی بڵێ ئه‌مه راوبۆچوونی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكه، ئه‌مانه ئامۆژگارییه‌ك ده‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌رج نییه وه‌ربگیرێ، به‌س من پێم وایه به‌خشكه‌یی ئه‌و راپۆرته جێبه‌جێده‌كرێ و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو كه‌سایه‌تییه له‌و لیژنه‌یه‌و به‌پشتگیری كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان و ئه‌و هه‌موو كاره‌ی كه كردوویانه هه‌روا راپۆرتێك نییه، به‌ڵكو لهستراتیژییهكهی بووشدا ته‌نیا دیوێكی دراوه‌كه‌ی پیشاندا تا ئێستا دیوه‌كه‌ی تری شاراوه‌یه، مه‌ترسی من له‌وه‌دایه ئه‌و دیوه شاراوه‌یه‌ی هه‌موو ئه‌و خاڵانه بگرێته‌وه كه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه، كه‌ركوكه، مه‌سه‌له‌ی فیدرالییه، مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی داهاته‌كان و كانزاكانه، له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی چاوخشاندنه‌وه به ده‌ستوردا، مه‌سه‌له‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عسه، كه ئه‌مانه هه‌مووی په‌یوه‌ندیان به‌كورده‌وه هه‌یه كه ده‌توانن زیان بگه‌یه‌نن، واته ئه‌مریكا ستراتیژییه‌تێكی هه‌یه رۆژ به رۆژ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێ، له باسی پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی مه‌زنه‌وه بۆ پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی تازه و ئێستا باسی پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی تازه‌ش نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی له ستراتیژیهتهكهی بۆشدا باس ده‌كرا كه مۆدێلێكی دیموكراسی بۆ عیراقی نوێ باسی نه‌ماوه. من پێم وایه خاڵی هه‌ره گرنگ بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه كۆنه‌په‌رسته‌كان له‌و ستراتیژیهتهیان كرد ده‌قاوده‌ق په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، چونكه به‌لای ئه‌وانه‌وه ئه‌وه مه‌ترسی هه‌ره گه‌وره بوو رژێمێكی دیموكراتی و مۆدێلێك له رۆژهه‌ڵاتدا مانای ئه‌وه‌یه ده‌بێ ئه‌وان گۆڕانكارییان به سه‌ردابێ، هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین كه بۆ ئه‌وان زۆر گرنگ بوو ئه‌و ستراتیژییه دژی ئێرانه، دژی هه‌وڵه‌كانی ئێرانه له كه‌نداوه‌دا، ئه‌وه خاڵێكی گرنگه به‌لایانه‌وه، به‌ڵام پێم وایه مه‌سه‌له‌ی دیموكراسیه‌ت و هه‌ڵوێستی توركیا له ستراتیژییه‌كه‌ی بۆش په‌یوه‌ندی به‌كورد و دۆزی كه‌ركوكه‌وه هه‌یه و كۆمه‌ڵێك شتی تریش له‌ئارادا هه‌یه ئه‌گه‌ر پێكه‌وه گرێی بده‌ین، بۆ نموونه راپۆرتی گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه گروپێكی زۆر گرنگه، ئه‌وانه له جێگای خۆیدا له كێشه‌كان ده‌كۆڵنه‌وه و بڕیارده‌رانی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان زۆر گوێ له‌وه خه‌ڵكانه ده‌گرن و بۆ خۆیان زۆر له نزیكه‌وه ئاگادارین، ئه‌گه‌ر ئه‌و راپۆرته له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كه‌ی هامڵتۆن و له‌گه‌ڵ ستراتیژییهتهكهی بۆش و له‌گه‌ڵ وته‌كانی بریمه‌ر له‌كتێبه‌كه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وتار له رۆژنامه‌كاندا كه هه‌موو باس له كه‌ركوك ده‌كه‌ن و قوتكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو قونسوڵیه‌تی به‌ریتانی و ئه‌مریكی له كه‌ركوك، ئه‌مانه هه‌موو به یه‌كه‌وه گرێ بده‌ین من ترسی ئه‌وه‌م له دڵدایه كه پیلان و پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه، گومانی زۆرم هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردابێ، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا تۆ ده‌بێ ستراتیژی خۆتت هه‌بێ و چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بی خۆت بده‌یت به ده‌ست قه‌ده‌ره‌وه به‌ره‌و كوێت ده‌بات، تۆ پرۆژه‌كه‌ت چییه؟ به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی خۆمان به هاورده‌ی عه‌ره‌به‌وه خه‌ریك ده‌كه‌ین، خه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردبین بۆ كه‌ركوك، گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌زا و ناحییه‌كان كه له‌كه‌ركوك دابڕاوه، ئه‌وه مه‌سه‌له‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه. كورد باڵاده‌ست بوو له‌كه‌ركوكدا، كه زمانی كوردی باڵاده‌ست بوو له كه‌ركوكدا، كه شاره‌كه سیمای راسته‌قینه‌ی خۆی وه‌رگرته‌وه، من پێموایه ئه‌و خه‌ڵكه هاورده‌یه خۆی هه‌ست ده‌كات له كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر غه‌ریبدایه و ناچار ده‌بێ بگه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خۆی بكات ئه‌ویش هه‌ر به‌وه ده‌بێ ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێبهێڵێ و بگه‌ڕێته‌وه بۆ زێدی خۆی. د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی: له‌و رۆژنانهدا ئه‌وه ده‌بینین كه قه‌زێی كه‌ركوك بكرێته قهزێیهكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره، به راستی زاڵمای خه‌لیل زاد باڵیۆزی ئه‌مریكایه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه باسی ئه‌وه ده‌كات كه‌ركوك بكرێته مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، باوه‌ڕناكه‌م گوزارشت له بۆچوونی خۆی بكات. یاخود بۆ ئه‌وه ئه‌و قسه‌یه ده‌كات تاوه‌كو بزانێت هه‌ستی خه‌ڵك چییه. له هه‌مانكاتدا ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌رح بكه‌ن تهدمیركردن یاخود به نێوده‌وڵه‌تی كردنی قه‌زێی كه‌ركوك زۆر مه‌ترسیداره بۆ خه‌ڵكی كوردستان، یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قهزێكه له‌وێ زۆر زۆر به سستی ده‌ڕوات، دووه‌م له‌وێ هه‌ر بڕیارێك له سه‌ر كه‌ركوك ده‌رچێ قه‌تعییه، واته گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه. سێیه‌م مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان نوێنه‌ریان هه‌یه له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و نوێنه‌رانه به‌هۆی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه كاریگه‌ریان هه‌یه و لێناگه‌ڕێن كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وه بۆ ئێمه باش نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وه كرا ئێمه چی بكه‌ین باشه؟ ئێمه ده‌بێ شه‌قامی كوردی بجوڵێنین و لێنه‌گه‌ڕێین سه‌ربگرێ، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و به‌ریتانیا زه‌مانه‌تێكی سه‌د له سه‌دمان بده‌نێ، زه‌مانه‌تێك به نووسین نه‌ك به قسه‌ی ده‌می كه ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌ركوك بووه قهزێیهكی نێوده‌وڵه‌تی بیگه‌ڕێننه‌وه بۆمان. دیسانه‌وه ئێمه نابێ یه‌كسه‌ر رازی بین، به دهولیكردنی قه‌زێی كه‌ركوك به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه. جگه له‌وه مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك به ره‌زامه‌ندی هه‌موو كوتله سیاسییه‌كانی عیراق چاره‌سه‌ر بووه، به ماده‌ی 140 كه‌واته پێویست ناكات مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك بكرێته مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی. مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و شاره كوردستانییه زیاتر له لهیهكدانهوهیهك هه‌ڵده‌گرێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی قابیلی قبوڵ نییه، دۆڕاندنی جارێكی تری ئه‌و شاره‌یه كه كورد ئومێدی زۆریان له سه‌ر بنیاد ناوه و هه‌موو بێ ئومێدییه‌ك ئه‌گه‌ری ئاڵۆزبوونی كێشه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌و كات ئوباڵی هه‌موو كێشه‌كان له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و زلهێزانه ده‌بێ كه ده‌یانه‌وێت عیراق به ئاڕاسته‌یه‌كی نادیاردا به‌رن بێ ئه‌وه‌ی پرسی خواسته‌كانی گه‌لی كورد به تایبه‌تی به هه‌ند وه‌ربگرن.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure