هاوینی ئەمساڵ "میلی بابی" و "لەیدی گاگا" رایانگەیاند کە خەریکی پەردەلادان لە براندی جوانیی خۆیانن. بروان براندی Florence by Mills وگاگاش براندی Haus Laboratories دامەزراند. بەڵام لەم بابەتەدا ئەمانەوێ بڵێین کە تەنها ئەم دوو خاتوونه بەناوبانگه نین کە بەهۆی هۆگری خۆیان به مەکیاج و جوانکاری بازارگانییەکی سەرکەوتوویان دەستەبەرکردووە، لەدرێژەدا لەگەڵ چەند کەسی دیکەش ئاشنا ئەبین. کایلی جەنر: براندی Kylie Cosmetics
ئەم ئەکتەر و چالاکی بواری مۆدێلە خاوەنی سەدا سەدی ئەم براندەیه و بایەخی سەرجەم پشکەکانی 360 میلیۆن دۆلارە. بەناوبانگترین بەرهەمەکانی ئەم براندە بریتین لە هێڵی چاو، رۆژی لێو و هایلایتەر. کیم کارداشیان: براندی KKW Beauty
خوشکی کایلی وایه "کیم کارداشیان وەست"یش هاتۆته ناوە پیشەی جوانکاری مەکیاجەوە ئەم براندەی دامەزراندووە. کیم یەکێک لە سەرمایەگوزارانی کۆمپانیای Kardashian Westـە وکە لە ئێستا باشترین عەترەکانی جیهان بەرهەم ئەهێنێت. میلی بابی براون" براندی Florence by Mills
براون لە 20ـی ئاگۆستی ئەمساڵ لە پەیجی ئینستاگرامەکەی خۆی پەردەی لە براندی فلۆرانس لادا. ئەم خاتوونه ئەکتەرە دانی بەوەدانا کە ئەم پیشەیەی زۆر خۆشئەوێت و دووساڵە سەرقاڵی دامەزراندنی ئەم براندەیه کە لەئێستادا بەرهەمەکانی بریتین لە: جیلی برۆ، کانسیلەر و گیراوەی شۆردنی دەموچاو. لەیدی گاگا: براندی Haus Laboratories
لاینگرانی گاگا پێشتر دامەزراندی ئەم براندەیان پێشبینی کردبوو، بەڵام ئەکتەری فیلمی "ئەستێرەیەک لەدایکبووە/ A Star Is Born" دواجار پشتڕاستی کردەوە کە ئەم کارەی ئەنجام داوە و بەرهەمەکانی ئامادەکراون و لەبازاڕدا دەست ئەکەون. کڕیارانی براندەکەی لەیدی گاگا ئەتوانن لە رێگای سایتی ئامازۆنەوە ئەم بەرهەمانه بکڕن.
سەرچاوە: insider
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure