شەڕی چوار رۆژە شەڕی دووهەمی نێوان "هۆڵەندا- ئانگلۆ" بوو کە شەڕێک بوو لەنێوان هێزە دەریاییەکانی ئەم دوو وڵاتەدا. ئەم شەڕە لە 1ـی جوونی 1666ـەوە دەسی پێکرد و تا ڕۆژی چواری ئەو مانگە درێژەی کێشاوە. ئەمە درێژخایەنترین شەڕی دەریایی بووە لەمێژوودا. هێزەکانی "هۆڵەندا" زەبرێکی قورسیان لە هێزەکانی دەریایی "بەریتانی"ـدا. هێزەکانی "بەریتانیا" تووشی هەڵە بوون و لایان وابوو کە هێزەکانی دەریایی "هۆڵەندا" بە باشی ڕانەهێنراون، هەر ئەم بۆچوونەش تووشی خەسارێکی قورسی کردن. لەم شەڕەدا نزیکەی 10 پاپۆڕی "بەریتانی" نوقم بوون و نزیکەی 1500 کەسیشیان لێ کوژرا، لە نێوان ئەم کوژراوانەدا دوو کەسی گرنگی هێزی دەریایی "بەریتانی"ـش تێدا بوو ئەوانەش "سێر کریستۆفێر مانگس" و "سێر ڤیلیام بێرکلی" بوون جیا لەمانە نزیکەی 2000 سەربازی "بەریتانی"ـش بەدیل گیران. هێزەکانی "هۆڵەندا" 4 پاپۆڕیان نووقم بوو و پتر لە 1550 سەربازیشیان لێکوژرا.
سەرچاوە: artsandculture
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure