27/12/2019 11:12 AM

ئەم ئەکتەرانه بۆ یەک ئاڵقە لە درامایەک 1 ملیۆن دۆلار وەردەگرن+ وێنە

لەم ساڵانەی دواییدا کە رکابەرایەتی بۆ بەرهەمهێنانی دراما زۆر گەرمه، پارەی ئەکتەرەکانیش برزبۆتەوە و هەرچی زیاتر بەرەو پێشەوە ئەڕۆین، ئەکتەرەکان لە شاشەی گەورەی سینەماوە بەرەو شاشەی بچووکی تەلەفیزیۆن کۆچ ئەکەن. لەدریژەدا لەگەڵ چەند ئەکتەر ئاشنا ئەبین کە بۆ هەر ئاڵقە لە درامایەک لانی کەم 1 ملیۆن دۆلار وەردەگرن.

ستیڤ کارل


مووچەی یەک ئاڵقە: 1 ملیۆن دۆلار
درامای: هێزی ئاسمانی
کەناڵ: نێتفلیکس
رێکەوەتی بڵاوبوونەوە: رانەگەیەنراوە
وردەکارییەکان: درامایەکی کۆمیدییە و سەبارەت بەو کەسانەیه کە بەتەمان هیزی ئاسمانی دروست  بکەن کە لقێکی نوێیه لە سوپای ئەمریکادا.

جێف بریجز


مووچەی یەک ئاڵقە: 1 ملیۆن دۆلار
درامای: پیرەپیاو
کەناڵ: FX/ هۆلۆ
رێکەوتی بڵاوبوونەوە: رانەگەیەنراوە
وردەکارییەکان: ئەم درامایه لە رووی رۆمانێکەوە دروست کراوە کە ساڵی 2017 "تۆماس پری" نووسیویەتی و سەبارەت بە ئەفسەرێکی خانەنشینکراوی رێکخراوەی CIAـیە کە 30 ساڵ بەنهێنی ژیاوە.

نیکۆڵ کیدمەن


مووچەی یەک ئاڵقە: 1 ملیۆن دۆلار
درامای: نۆ غەریبی بێ هاوتا
کەناڵ: هۆلۆ
ریکەوتی بڵاوبوونەوە: رانەگەیەنراوە
وردەکارییەکان: ئەم درامایه هاوکاریی دووبارەی نیکۆڵ کیدمەنە لەگەڵ دەرهێنەری درامای "درۆ چکۆ گەورەکان" واتە "دەیڤید ئەی. کلی". کیدمەن لەم درامایەدا رۆڵی بەڕێوەبەریی خەڵوەتگەیەکی پیری ئەگێڕێت.

ریس ڤیترستپۆن


مووچەی یەک ئاڵقە: 1/1ملیۆن دۆلار
درامای: ئاگرە بچووکەکان لە هەموو شوێنێک
کەنەڵ: هۆلۆ
رێکەوتی بڵاوبوونەوە: 18ـی مارسی 2020
وردەکارییەکان: ئەم درامایە لە رووی رۆمانێکی پڕفرۆشەوە بەرهەم هاتووە کە نووسەرەکەی "سەلستی ئینجی"ـیە و باسی رووبەرووبوونەوەی بنەماڵەیەکی تۆکمەیە لەگەڵ دایک و کچێکی سێحراوی کە ژیانیان تووشی ئاڵوگۆڕ ئەکات.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved