کۆمپانیای سامسۆنگ بەبێدەنگی پەردەی لەسەر نوێترین بەرهەمی خۆت واته مۆبایلی گالێکسی XCover ـی پرۆ لادا. ژومارە مۆدێلی ئەم مۆبایلە SM-G715Fـە و بۆ دابین کردنی وزەی خۆی لە چیپسێتی ئەگزینۆسی 9611 کەڵک وەردەگرێت. ئەم سیستەمە رامێکی 4 گێگابایتیشی لەسەر جێگیر کراوە. ئەم بەرهەمە نوێیەی سامسۆنگ خاوەنی سیستەمی ئەندرۆیدی وەشانی 9ـی "پای"ـە و بیرگەکەی 64 گێگابایتە. ئەم مۆبایلە بیرگەی دەرەکی microSDـیشی لەسەر جێگیر ئەکرێت. مۆبایلی Galaxy XCover Pro خاوەنی شاشەیەکی 6/3 ئینچی LCDـیە و کواڵیتییەکەی HD+ـە و لەسەرەوەی ئەم شاشەیه و لە قوڵکەیەکی بچووکدا کامێرایەکی سێڵفی 13 مێگاپیکسڵی خۆی ئەنوێنێت. لە رووکاری پشتەوەی ئەم مۆبایلەدا کامێرای سەرەکی جێگیر کراوە کە لە دوو بەش پێکهاتووە. هەستەوەری سەرەکی 25 مێگاپیکسڵ و هەستەوەری "ئۆلتراواید/ UltraWide"ـی 8 مێگاپیکسڵ. بەهۆی ئەوەیکە لەگەڵ مۆبایلێکی قایم و پتەو رووبەڕووین، پشتیوانی ئەم مۆدێلە لە ستانداردەکانی IP68 و MIL-STD-810 ئاساییە. وزەی ئەم سیستەمە لەلایەن پیلێکی 4050 میلی ئەمپێرییەوە دابین ئەبێت و تەکنەلۆجیای شەحنی خێرای 15 "وات"ـیش سەپۆرت ئەکات. ئەم مۆبایلە زیرەکە فێبرییەی ئەمساڵدا رەوانەی بازاڕەکانی ئەوروپا ئەکرێت. چاوەڕوان ئەکرێت نرخی Galaxy XCover Pro نزیکەی 500 یۆرۆ بێت.
سەرچاوە: androidauthority
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure