كاتێك مرۆڤ بۆ ماوەی 30 خولەك بەپێ بڕوات، ئەوا سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە هۆی دووركەوتنەوە لە نەخۆشیيەكان، ئەوانیش: - دەردانی هۆرمۆنی دڵخۆشی زیاد دەكات. - توشبوون بە ئەنفلۆنزاو هەڵامەت كەمدەبێتەوە. - ماسولكەكان دەجوڵێن و خۆراك بە باشی دەگاتە خانەكانی مێشك. - دەروون ئارامدەبێتەوە و ئاستی نیگەرانی كەمدەكات. - چەورییە هەڵگیراوەكانی ناوچەی سك دەستوتێنرێت. - ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیيەكانی دڵ و دەمارەكان كەمتردەبێتەوە. - چالاكبوونی سوڕی خوێن و پارێزگاری لە هاوسەنگی لەش. - دووركەوتنەوە لە دروستبوونی وەرەمی شێرپەنجەی بەتایبەت شێرپەنجەی مەمك. خاك - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure