مامۆستایه‌كی كۆلیجی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی، به‌رهه‌مێكی كتێبی وه‌رزشی ناوازه بۆ فێرخوازان و وه‌رزشكاران بڵاوده‌كاته‌وه‌و داهاته‌كه‌شی پێشكه‌شی خاوه‌ن پێداویستیيه تایبه‌ته‌كان ده‌كات. د.شنه زاهیر مامۆستای كۆلیجی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی و خاوه‌نی بروانامه‌ی دكتۆرا له‌بواری وه‌رزش رایگه‌یاند: له‌پاش هیلاكی و ماندوبوونێكی زۆر توانیم سێیەم پەرتوكم بە زمانی كوردی بڵاوبكەمەوە لەسەر بابەتی (پزیشكی وەرزشی). كتێبه‌كه كۆمەلێك بابەت لەخۆدەگرێت، لەوانە گرنگی پزیشكی وەرزشی، پێكانە وەرزشیيەكان، چارەسەری سروشتی و ئامادەبوونەوە، خۆراك و گرنگی پزیشكی، خۆگەرمكردن و هێوربوونەوەو چەندین بابەتی گرنگی تر‌ى تێدایە كە مامۆستیانی وەرزش، خوێندكارانی كۆلێجی پەروەردی وەرزش، پەیمانگای وەرزشی، وەرشكاران، ئەوانەی خولیای وەرشن دەتوانن سوودمەندبن لەم پەرتوكە كه بریاره له رۆژانی داهاتوو كتێبه‌كه بخرێته ده‌ستیان. شایەنی باسە، سەرجەم داهاتی ئەم پەرتوكە پێشكەشی وەرزشكارانی خاوەن پێداویستی تایبەتی ده‌كرێت. خاك - هه‌رێز جه‌مال
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure