28/1/2020 08:31 PM

چه‌مچه‌ماڵ.. به‌ كۆتايیهاتنی خولێك یادی مامه‌ ڕیشه‌ كرایه‌وه‌

له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ خولی سه‌رتاسه‌ری تیپه‌ میللـیه‌كان كۆتايیهات كه‌ به‌بۆنه‌ی ٣٥ ساڵه‌ی شه‌هیدكردنی مامه‌ ڕیشه‌و هاورێكانی سازكرابوو. 

له‌سه‌ر یاریگای گه‌وره‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ ئاماده‌بوونی هانده‌رێكی زۆرو به‌رپرسانی حكومی و حزبی ناوچه‌كه‌، یاری کۆتایی خولی شەهید مامە ڕیشە له‌نێوان تیپی ئاگرین و پەیڕەو به‌رێوه‌چوو، كه‌ ئاگرین توانی به‌ گۆڵێكی بێ وه‌ڵام یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌و ببێته‌ پاڵه‌وان.

پاش یارییه‌كه‌ش له‌ مه‌راسیمێكی گه‌وره‌ خه‌ڵات به‌سه‌ر تیپه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان و ناوبژیوانان و باشترینه‌كانی خوله‌كه‌ دابه‌شكرا. 

خوله‌كه‌ به‌ به‌شداری چه‌ندین تیپی میللی له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستانه‌وه‌ به‌رێوه‌چوو، ته‌واوی تێچووی خوله‌كه‌ش له‌لایه‌ن به‌شی وه‌رزشی نوسینگه‌ی شێخ لاهور شێخ جه‌نگی دابینكرابوو.

خاك - هه‌رێز جه‌مال








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved