لەگەڵ ئەوەی پەنجەرەی گواستنەوەکانی تۆپی پێی ئەوروپا لە وەرزی زستاندا خەریکە قەپات ئەبێت، لەم بابەتەدا هەوڵ ئەدەین بەشێک لەم پرۆسەیە بخەینە روو. *"ماتێئووس" بە واژۆ کردنی گرێبەستێکی 7 ملیۆن یۆرۆیی هاتە ناو ریزەکانی بەرشەلۆنەوە. *"یانیک کاراسکۆ" بە گرێبەستێکی قەرزی لە "دالیان"ـی چینەوە گەڕاوە بۆ ئەتلێتیکۆ. *یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ رایگەیاند کە "فرانسیسکۆ ترینکائۆ"، یاریزانی یانەی "براگا"ـی بە 31 ملیۆن یۆرۆ تا ساڵی 2025 خستۆتە خزمەت خۆیەوە *"سدریک سوارش" یاریزانی پورتوگالی یانەی "ساوتهەمپتۆن" بە گرێبەستێکی قەرزی پەیوەست بوو بە ریزەکانی یانەی ئارسێنالەوە. *"ریکاردۆ رۆدریگەز"، یاریزانی سویسڕایی، رۆیشتە ناو ریزەکانی یانەی "ئایندهوون"ـی هۆڵەندییەوە. *"دێنی رێز" تا کۆتایی ئەم وەرزە، بە گرێبەستێکی قەرزی تێکەڵ بە یانەی "نیۆکاسڵ" بوو. *"پالکۆ ئالکاسێر" ئەستیرەی ئیسپانیایی یانەی دۆرتمۆند بە گرێبەستێکی 23 ملیۆن یۆرۆیی تا ساڵی 2025 لەخزمەت یانەی "ڤیاریئاڵ"ـدا ئەبێت. *"برۆنۆ فێرناندز" پاش تاقیکارییە پزیشکییەکان گرێبەستی لەگەڵ "مان یۆنایتد" واژۆ کرد. *مارکۆس رۆخۆ" یاریزانی یانەی "مان یۆنایتد" بە گرێبەستێکی قەرزی، رۆیشتە ناو ریزەکانی یانەی "ستۆدیانتس"ـی ئەرجەنتینییەوە. *یانەکەیی "دەیڤید بێکام" لەئەمریکا واتە "ئینتەر مەیامی" رایگەیاندووە کە خەریکی گفتوگۆکردنە لەگەڵ "ئەدینسۆن کاڤانی"، هێرشبەری بەناوبانگی یانەی پاریس سانت جێرمان، بۆ ئەوەی بێتە ناو ریزەکانی ئەم یانەیەوە.
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure