هەرێز جەمال مامۆستایه‌كی كۆلێجی پەروەردەی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی كتێبێکی وه‌رزشی ناوازه بۆ خوێندکاران و وه‌رزشكاران بڵاوکرده‌وه‌و داهاته‌كه‌شی پێشكه‌شی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان کرد. د. شنه زاهیر، مامۆستای كۆلێجی پەروەردەی وه‌رزشیی زانكۆی سلێمانییە، خاوه‌نی بروانامه‌ی دكتۆرایە له بواری وه‌رزشدا، بۆ ستادیۆم ووتی؛ پاش هیلاكی و ماندبونێكی زۆر سوپاس بۆ خوا توانیم سێیەم کتێبم بەزمانی كوردی بڵاوبكەمەوە بە ناونیشانی (پزیشكی وەرزشی). هەروەها ووتی؛ كتێبه‌كه كۆمەڵێك بابەت لەخۆدەگرێت لەوانە (گرنگی پزیشكی وەرزشی، پێكانە وەرزشییەكان، چارەسەری سروشتی وئامادەبونەوە، خۆراك و گرنگی پزیشكی، خۆگەرم كردن وهێوربونەوە،…..هتد) ، هەرواها کتێبەکە چەندین بابەتی گرنگی تری تێدایە كە مامۆستیانی وەرزش، خوێندكارانی كۆلێجی پەروەردی وەرزش، پەیمانگاکانی وەرزش و وەرشكاران، ئەوانەی خولیای وەرزشن دەتوانن سودمەندبن لەم کتێبە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure