خواردنە ئۆکرانییەکان لەماوەی چەندین سەدەدا ئاڵوگۆڕی زۆریان بەسەرداهاتووە. وڵاتانی دراوسێ، دۆخی کەشوهەوا، خاکی دەوڵەمەند و هەوڵ و تێکۆشانی دانیشتووانی خۆجێی، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر رەنگاڵەبوونی خواردنەکانی ئەم وڵاتە هەبووە. ئۆکرانییەکان بۆ ئەوەی تامی خواردنەکانیان خۆش بێ، سیر و بەهاراتێکی زۆر بەکاردێنن. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند خواردنی تایبەتیی وڵاتی ئۆکرانیا ئاشنا ئەبین. چیکێن کیف
یەکێک لەو شتانەی کە ئۆکرانیای بەناوبانگ کردووە، "چیکێن کیف/ Chicken kiev"ـە. ئەم خواردنە سادەیە پێکهاتووە لە گۆشتی مریشک و رۆنی کەرە. هەڵبەت بۆ ئەوەی لەکاتی سوورکردنەوەی گۆشتەکە، رۆنەکە نەیەتە دەرەوە ئەبێ زۆر شارەزا بیت ئەگینا ئەو تامە خۆشە دەستەبەر نابێت. سالا
"سالا/ Salo" کە لە ئینگلزیدا بە "سالۆ"ـش بێژە ئەکرێت، لەئۆکرانیا هێمای دەوڵەمەندی و میواندارییە. سالا بەگشتی وەکوو پێش-خۆراک بەکاردێ، بەڵام هەندێک جار وەکو خواردنی سەرەکیش ئەخورێت. ئەم خواردنە بریتییە لە ڤیتامین D و A کە هەردوکیان بۆ چالاکییەکانی مێشک، سیستەمی هەرس و پاککردنەوەی ژەهرەکانی جەستە پێویستن. ئاکرۆشکا
"ئاکرۆشا/ Okroshka" جۆرە سوپێکە کە زیاتر هاوینان دروست ئەکرێت و لەگەڵ گەرمای ئەم وەرزەی ساڵ زۆر ئەگونجێت. بۆ دروست کردنی ئەم خواردنە هەم ئەتوانی "کواس/ Kbass" و هەم ئەتوانی "کێفیر/ Kefir" بەکار بهێنیت کە هەردوکیان تامێکی ترشیان هەیە. بانووش
ناوچە رۆژاواییەکانی ئۆکرانیا کۆمەڵێک خواردنی تایبەتیان هەیە کە لەناوچەکانی ناوەند و رۆژهەڵات زۆر باو نین. "بانووش/ Banush" یەکێک لەم خواردنانەیە کە پێشتر بە خواردنێکی هەژارانە ئەهاتە ئەژمار، بەڵام ئێستا یەکێک لەخواردنە سەرەکییەکانه و لەباشترین رێستۆرانتەکانی ناوچەی "کارپات/ Carpathians" ئاراستە ئەکرێت. بانووش بریتییە لە گەنمە شامی، گۆشتی سوور و پەنیر وهەندێک جار قارچکیشی لێ زیاد ئەکەن.
سەرچاوە: theculturetrip
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure