"ئۆتۆ ئێدوارد لیۆپۆڵد" ئەمیری "بسمارک" و دووکی ناوچەی "لیۆنبێرگ" کە ناسراوە بە "ئۆتۆ ڤۆن بسمارک" سیاسەتمەدارێکی مۆحافزەکاری "پرووسی" بوو کە لە ماوەی ساڵەکانی 1860 تا 1890 دەستی بەسەر کاروباری ئەورووپادا گرت. ئەو وەزیری سەرۆک کۆماری "پرووس" و دواتر سەرۆکی کۆنفێدراسیۆنی "ئەڵمانیا" بوو و دواتر بووە سەرۆکی "ئیمپراتۆری ئەڵمانیا". ئەو بووە هاندەری سێ شەڕی کورت، بەڵام رێکوپێک دژ بە "دانیمارک" و "نەمسا" و "فەڕەنسا". پاش سەرکەوتن بەسەر "نەمسا"ـدا ئەو کۆنفێدراسیۆنی باکووری "ئەڵمانیا"ـی لەناو برد و لەجیاتی ئەو "کۆنفێدراسیۆنی باکووری ئەڵمانیا"ـی دامەزراند کە یەکەمین هەریمی نەتەوەیی "ئەڵمانی" بوو و هاوشان بوو لەگەڵ هەرێمەکانی دیکەی ویلایەتی "ئەڵمانیا" کە لە پشت "پرووس"ـەوە ڕاوەستابوون. بە یارمەتی وەرگرتن لە ویلایەتە سەربەخۆکانی باشووری "ئەڵمانیا" توانی "فەڕەنسا" تێکبشکێنێت و "ئیمپراتۆری ئەڵمانیا" و "ئەڵمانی یەکگرتوو" دابمەزرێنێت. بە تەکمیل بوونی دەسەڵاتی "پرووس" لە ساڵی 1871ـدا "بسمارک" توانی بەشێوەیەکی لێهاتووانە لەهاوشانیی دیپلۆماسی هێز کەڵک وەرگرێت و هەلومەرجی "ئەڵمانیا" لە حاڵەتێکی ئاشتیدا رابگرێت. لە روانگەی مێژوونووسی بەناوبانگەوە "ئێریک هاڤسبام" "بسمارک" کەسێکە کە: " وەک کەسایەتییەکی بێوێنە و بێرکابەر دەمێنێتەوە و پاڵەوانێکی کایەی چەند لایەنەی جیهانی سیاسەتە کە نزیکەی بیست ساڵ پاش ساڵی 1871 هەر وەک پاڵەوان ئەمێنێتەوە و گشت ژیانی خۆی تەرخان ئەکات بۆ راگرتنی ئاشتی لە نێوان هێزەکاندا و لەم ئیشە دژوارەشدا سەر ئەکەوێت."
سەرچاوە: artsandculture
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure