دووهەمین شەڕی سەربەخۆیی "ئیتاڵیا" کە هەروەها بە ناوەکانی "شەڕی فەڕەنسا – نەمسا" یان "شەڕی نەمسا- ساردینیا" یان "شەڕی ساڵی 1859ـی ئیتاڵیا" ناسراوە شەڕێک بوو لە نیوان لایەنی یەکگرتوو کە بریتی بوون لە "ئیمپراتۆری فەڕەنسا" و "هەریمی ساردینیا"ـدا کە دژ بە "ئیمپراتۆری نەمسا" لە ساڵی 1859ـدا شەڕیان کرد و کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبوو لەسەر پرۆسەی یەکگرتویەتی "ئیتاڵیا"ـدا. باگراوندی ئەم شەڕە ئەگەڕێتەوە بۆ پەیمانامەی " پلۆمبیێرس" کە لەنێوان "فەڕەنسا" و "ساردینیا"ـدا لە رۆژی بیست و یەکەمی مانگی تەممووزی ساڵی 1858ـدا بەڕێوە چوو کە لەم پەیماننامەیەدا بەڵێن درابوو کە "ئیتاڵیا" لە نێوان "فەڕەنسا" و "ساردینیا"ـدا دابەشبکرێت و بەم جۆرە سوپای "فەڕەنسا – ساردینیا" لە مانگی کانوونی دووهەمی ساڵی 1859ـدا بە ئاکام گەیشتن. لە رێکەوتی رۆژی نۆی مانگی ئازاری ساڵی 1859ـدا "ساردینیا" سوپای خۆی خستە گەڕ و لەم لاشەوە "نەمسا" لە رۆژی نۆی مانگی نیسان دا سوپای خۆی بەڕێخست. لەرۆژی بیست و سێ مانگی نیساندا "نەمسا" ئۆلتیماتۆمی دا بە "ساردنینیا" کە پاشەکشێ بکات بە سوپاکەی و پاش ئەوەی "ساردینیا" وەڵامی ئەم ویستەی "نەمسا"ـی نەداوە لە رۆژی بیست و شەشی مانگی نیساندا شەڕ لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا دەستی پێکرد. "نەمسا" لە رۆژی بیست و نۆی مانگی نیساندا هێرشی کردە سەر خاکی "ساردینیا" و لە رۆژی سێ مانگی ئایاردا "فەڕەنسا" شەڕی دژ بە "نەمسا" راگەیاند. هیرشی "نەمسا" لە بیست و پێنجی مانگی نیساندا پاش ئەوەی "فەڕەنسا" خۆی خستە ناو شەڕەکەوە وەستا. سوپای "نەمسا" لە شەڕی "ماگێنتا"ـدا کە لە رۆژی چواری مانگی حوزەیراندا ڕوویدا تێکشکا و پاشەکشێی کرد بەرەو "لۆمباردی" کە ئەمەش بووە هۆی سەرکەوتنی سوپای "فەڕەنسا – ساردینیا" لە شەڕی "سۆفێرینۆ" لە رۆژی بیست و چوارەمی مانگی حوزەیراندا و لە ئاکامدا بووە هۆی واژۆکرانی پەیماننامەی " ئاگربەستی ڤیلافرانسا" لە رۆژی دووازدەی مانگی تەمموزدا.
سەرچاوە: artsandculture
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure