"ئۆهۆرۆ مۆیگای کینیاتا" سیاسەتمەدار و بازرگانێکي "کینیا"ـیە کە ئێستاکە چوارەمین سەرۆک کۆماری " کینیا"ـیە. ئەو وەک یەکێک لە ئەندامانی پەرلەمانی "گاتووندای باشووری" لە ساڵی 2002ـەوە تا ساڵی 2013 رۆڵی بینی. ئێستاکە ئەو یەکێک لە ئەندامان و هەروەها رێبەری پارتی "جۆلیبی" "کینیا"ـیە. بەر لەمانە "ئۆهۆرۆ" لەگەڵ یەکیەتی "ئەفریقا – کینیا" لە پێوەندیدا بوو ئەمە ئەگەڕێتەوە بۆ بەر لەوەی ببێتە بەشێک لە یەکیەتی نەتەوەیی کە یەکێک لەو پارتانەبوو کە لەکاتی هەڵبژاردندا بووە یەکێک لە لایەنگرە سەرەکیەکانی ئەو لە هەڵبژاردنی گشتی ساڵی 2017ـدا. ئەو کوڕی "جۆمۆ کینیاتا"ـیە کە یەکەمین سەرۆک کۆماری وڵاتی "کینیا" بووە و مناڵی چوارەمین هاوسەری "جۆمۆ"ـیە کە ناوی " ماما نگینا کینیاتا"ـیە. "ئۆهۆرۆ" بۆ دووهەمین خولی سەرۆک کۆماری لەمانگی ئابی ساڵی 2017ـدا هەڵبژێردراوە و توانی بە پلەی لەسەدا پەنجا و هەشت سەر بکەوێت. ئەم سەرکەوتنە بەشێوەی فەرمی لە تەلەفیزیۆنەوە لە لایەن "ڤافوولا چیبووکاتی"ـیەوە کە بەرپرسی هەڵبژاردنی سەربەخۆ و بەرپرسی ئەنجومەن بوو راگەیێندرا. هەرچەن دواتر سەرکەوتنی "ئۆهۆرۆ" لە لایەن دادگای باڵا و لە لایەن سەرەکیترین رکابەری خۆیەوە واتە "رایلا ئۆدینگا"ـوە خرایە لێپێچینەوەی بۆ کرا و لەرۆژی یەکی مانگی ئویلوولی ساڵی 2017ـدا خرایە ژێر پرسیارەوە. دادگا ئەم هەڵبژاردنەی ناپەسند لە قەڵەمدا و رایگەیاند کە ئەبێ هەڵبژاردنێکی نوێ بۆ سەرۆک کۆماری لە ماوەی شەست رۆژدا بەڕێوە بچێت.
سەرچاوە: artsandculture
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure