13/2/2020 01:19 PM

مێژوو-دووهەمین شەڕی "ئەنگلۆ – ئەفغان"

"دووهەمین شەڕی ئەنگلۆ – ئەفغانستان" شەڕێکی چەکداری بوو لە نێوان "بەریتانیا" و  "ئەفغانستان"ـدا لە ماوەی ساڵەکانی 18788 تا 1880. لەو سەردەمەدا ئەم وڵاتە لە لایەن "شێر عەلی خان"ـەوە کە لە زنجیرەی بنەماڵەی "باراکزی" بوو و کوڕی ئەمیری پێشوو واتە "محەمەد خان" بوو، رێبەری ئەکرا. ئەم شەڕە بەشێک بوو لە گەمەیەکی گەورە لە نیوان "بەریتانیا" و "ئیمپراتۆری روسیا"ـدا.

ئەم شەڕە لە دوو قۆناغدا بەڕێوە چوو کە یەکەمینیان بریتی بوو لە هێرشی "بەریتانیا" لە مانگی تشرینی دووهەمی ساڵی 1878ـدا بۆ سەر "ئەفغانستان" کە زۆر بە پەلە سوپای "بەریتانیا" سەرکەوتن و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە " شێر عەلی خان" هەڵبێت. جێگری "شێر عەلی" واتە "محەمەد یاقووب خان" زۆر بەپەلە کەوتە شوێن ئەمە کە هەل ‌و مەرجەکە ئارام کاتەوە و لە رێکەوتی 26ـی مانگی ئایار‌ی ساڵی 1879ـدا پەیمانامەی "گانداماک" واژۆ کرا. "بەریتانی"ـێەکان لە رێکەوتی 3ـی مانگی ئەیلوولدا وەڤدێکیان لە ژێر دەسەڵاتی "سێر لویس گاڤاگناری"ـدا نارد بۆ "کابۆل" بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئۆپراسیۆنێک. بەڵام ئەم ئۆپراسیۆنە بە ئەنجام نەگەیشت و بڵێسەی شەڕ سەر لە نوێ لە لایەن "ئەیووب خان"ـەوە هەڵائیساوە کە لە ژێر فەرمانی "یەعقووب"ـدا ئیش وکارەکانی ئەنجام ئەدا. دووهەمین قۆناغی ئەم شەڕە کاتێک دەستی پێکرد کە سوپای "بەریتانی" لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 1880ـدا لە دەرەوەی "قەندەهار" "یەعقووب خان"ـیان تێکشکاند. ئەمیرێکی نوێ بە ناوی " عەبدول رەحمان خان" لە لایەن "بەریتانی"ـیەکانەوە هێنرا سەر کار و ناچار کرا کە بە پەیمانامەی "گانداماک" پێمل بێت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved