"عەرەبستان سەعودی" یان بە شێوەی فەرمی " هەرێمی عەرەبستان سەعوودی" وڵاتێکە لە رۆژئاوای کیشوەری "ئاسیا"ـدا کە لە کۆمەڵێک لە نیمچەدورگەکانی "عەرەبی" پێکهاتووە. بە بەریناییەکی نزیکەی 2150000 کیلۆمەتری چوارگۆشە "عەرەبستان سەعوودی" گەورەترین وڵاتی رۆژئاوای "ئاسیا"ـیە و دووهەمین وڵاتی گەورەیە لە ناو وڵاتانی عەرەبیدا و پێنجەمین وڵاتی گەورەی کیشوەری "ئاسیا"ـیە و دوازدەهەمین وڵاتی گەورەی جیهانە. ئەم وڵاتە لەباکوورەوە لەگەڵ "ئێران" و "ئوردن" دراوسێیە و لە باکووری رۆژهەڵاتییەوە لەگەڵ "کوەیت" دراوسێیە و لە رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ " قەتەر" و "بەحرەین" و " ئێماراتی عەرەبی" و لەباشووری رۆژهەڵاتییەوە لەگەڵ "عەمان" هاوسنوورە و لە باشورەوە لەگەڵ "یەمەن" و بەکەنداوی "ئەقەبە" لە "ئیسرائیل" و "میسر" جیا کراوەتەوە. ئەم وڵاتە تەنیا وڵاتێکە کە هەم لەگەڵ دەریای سوور و هەم لەگەڵ کەنداوی فارسدا لە پەیوەندیدایە و هەروەها زۆربەی خاکەکەشی بیابانە و پڕە لەدەشت و شاخ. لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2018ـدا ئەم وڵاتە لەباری ئابوورییەوە بەهێزترین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە و هەروەها هەژدەهەمین وڵاتی سەرکەوتووی جیهان بووە. "عەرەبستانی سەعودی" هەروەها یەکێک لە گەنجترین وڵاتەکانی جیهانە کە نزیکەی نیوەی جەماوەری ئەم وڵاتە کە رێژەی دانیشتووانی بە 33.4 ملوێن کەس ئەگات تەمەنیان لە خوار 25 ساڵەوەیە. ئەو شوێنەی کە ئێستا پێی ئەگووترێ "عەرەبستانی سەعودی" پێکهاتەیەکە لە چەندین شارستانییەتی جیاواز. بەر لە مێژووی "عەرەبستانی سەعودی" هەندێک بەڵگە بەدەستەوە ئەدات کە یەکەمین چالاکییەکانی مرۆڤ لەم ناوچەیەدا بووە.
سەرچاوە: artsandculture
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure