رۆمانیا وڵاتێکە لەنێوان سێ رێیانی رۆژهەڵاتی و ناوەندی و باشووری رۆژهەڵاتی "ئەورووپا"ـدا جێگر بووە. ئەم وڵاتە لەگەڵ دەریای رەش لەباشوری رۆژهەڵاتییەوە سنووری هەیە و لە باشوورەوە لەگەڵ "بۆڵگارستان" دراوسێیە و لە باکوورەوە لەگەڵ "یوکرانیا" هاوسنوورە و لە رۆژئاواوە لەگەڵ "هانگاریا" دراوسێێە و لە باشووری رۆژئاواییەوە لەگەڵ "سربستان" و لە رۆژهەڵاتیشەوە لەگەڵ "ماڵدۆڤا". کەش و هەوای ئەم ناوچەیە حاڵەتێکی "کیشوەری" یا "ئەورووپی" هەیە. بەرینایی گشتی ئەم وڵاتە بریتییە لە 238397 کیلۆمەتری چوارگۆشە و بەم جۆرە "رۆمانیا" ئەبێتە دوازدەهەمین وڵاتی گەورەی جیهان و هەروەها حەوتەمین وڵاتی قەرەباڵغە لە یەکیەتی "ئەورووپا"ـدا کە نزیکەی بیست ملیۆن دانیشتووی هەیە. پایتەخت و گەوررەترین شاری ئەم وڵاتە ناوی "بۆخارست"ـە و شارە گەورەکانی تری ناویان "کلووج ناپۆکا" و "تیمیسووارا" و "لاشی" و "کۆنستانتا" و "کرایۆڤا" و "براشۆڤ" و "کالاتی"ـیە. رووباری "دانووب" کە دووهەمین رووباری دوورودرێژی "ئەورووپا"ـیە لە دارستانی رەشی "ئەڵمانیا"ـوە دەست پێ ئەکات و ئەڕژێتە خوارەوە بۆ لای باشوری رۆژهەڵاتی و مەودای ئەم ماوەیە 2857 کیلۆمەترەوە و پاش ئەوەی لە دە وڵاتی جۆراوجۆرەوە تێپەڕێ ئەڕژێتە ناو دەشتی "دانووب"ـی وڵاتی "رۆمانیا"ـوە. شاخەکانی " کارپات" کە بە درێژایی "رۆمانیا"ـدا خۆیان ڕاکێشاوە لە باکوورەوە دەس پێئەکەن و دائەگەڕێنە خوارەوە بۆ لای باشووری رۆژئاوایی و هەندێک لووتکەی بەناوبانگییان تێدایە وەک لووتکەی "ماڵدۆڤییا" کە بەرزاییەکەی ئەگاتە 2544 مەتر. "رۆمانیا"ـی مودیرن لە ساڵی 1859ـدا بە هۆی یەکگرتن لە نێوان بەشەکانی "دانووب" واتە دوو بەشی "مۆڵداڤیا" و "والاچیا"ـدا پێکهاتووە.
سەرچاوە: artsandculture
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure