ئەبلۆقەی "کاڤنپۆر" بەشێکی کلیلی بوو لەشۆڕشی "هیندستان" لە ساڵی 1857ـدا. هێزی ئابلۆقەدەر گووشاری هێنا و جەماوەری هاوڵاتیانی "کاڤنپۆر" ئامادە نەبوون بۆ وەها ئابلۆقەیەکی بەربڵاو و ناچار بوون چۆک بدەن لە بەرامبەر هێزی شۆڕشگێڕان کە لە لایەن " نانا ساحیب"ـەوە رێبەری ئەکران. لەم لاشەوە ئەوان بەڵێنیان پێدان گەر خۆ بەدەستەوە بدەن ئیزنیان پێ ئەدرێت کە لە رێگای "ئەڵلا ئاباد"ـەوە بە سڵامەت تێپەڕن. هەرچەن تێپەڕ بوونی ئەوان لە "ئەڵلا ئاباد"ـەوە بوو بە کوشتارێکی بە کۆمەڵ و زۆربەی پیاوەکان تێدا چوون. کاتێک کە "کۆمپانیای رۆژهەڵاتی هیندستان" بۆ رزگار کردنی جەماوەر لە "ئەڵلا ئاباد" کەوتنە رێ و توانییان بە "کاڤنپۆر" بگەن نزیکەی 120 ژن و مناڵی "بەریتانی" لە لایەن هێزی سوپاییەوە گیران و دواتر کوژران ئەم رووداوە بە "کوشتاری بە کۆمەڵی بیباغار" ناوبانگی دەرکردووە و تەرمی کوژراوەکانیش دواتر خرانە ناو بیرێکەوە کە لەو نزیکیانە بوو بۆ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک نەمێنێتەوە بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئەم کوشتارە بە کۆمەڵە. پاش دووبارە بەدەستخستنەوەی "کاڤنپۆر" و ئاشکرا بوونی ئەم "کوشتارە بە کۆمەڵە" هێزەکانی "کۆمپانیای هیندستانی رۆژهەڵاتی" دەستیان کرد بە تۆڵە ئەستاندنەوەیەکی بەربڵاو و گشت سەربازە دیل کراوەکان و زۆربەی هاوڵاتیانی ئەو شارەیان کوشت.
سەرچاوە: artsandculture
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure