توێژەران دەسکەوتیکی گەورەیان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستەبەر کردووە و یەکەم خەریتەی سێ رەهەندی وەرگری ئەم ڤایرۆسەیان بەرهەمهێناوە. توێژەران لەکاتی نەخشەهەڵگرتنەوەی 3 رەهەندیی لەم ڤایرۆسە خەجتیان خستە سەر بەشێک بەناوی "spike protein". ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی ئەم پرۆتینەوە ئەڕواتە ناو خانەکانی جەستەی مرۆڤ و بڵاو ئەبێتەوە؛ کەوابوو بوونەکەی بۆ ژیانی ئەم ڤایرۆسە زۆر گرنگە.
زانایانی زانکۆی تەکساس بە کەڵک وەرگرتن لە پرۆژەی جینەتیکیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە مانگی رابردوو لەلاین توێژەرانی چینییەوە بڵاوکرایەوە، نموونەی وەرگری ئەم ڤایرۆسەیان بەرهەم هێنا و بە یارمەتی مایکرۆسکۆپێکی تایبەت خەریتەیەکیان لە پێکهاتەکەی دروست کرد. توێژەران باس لەوە ئەکەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرەڕای هاوشێوەیی لەگەڵ "کۆرۆناڤایرۆسی سارس"، بە هێزێکی زیاترەوە خۆی ئەخاته پاڵ خانەکانی جەستەی مرۆڤ و "ئەنتی-بادی"ـیەکان ڤایرۆسی سارس ناتوانن لەناوی ببەن. بەگوتەی ئەم توێژەرانه دروستکردنی خەریتەی 3 رەهەندی لە وەرگری ئەم ڤایرۆسە کە ناوی "SARS-CoV-2"ـە، یەکەم هەنگاوە بۆ خێرایی بەخشین بە رەوتی دیزاین و پەرەپێدانی ڤاکسینی ئەم ڤایرۆسە مەرگهێنەرە. ڤایرۆسی کۆرۆنا لەماوەی کەمتر لە دوو مانگدا 70 هەزار کەسی تووش کردووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 2هەزار کەس بوونەتە قوربانی. ئەم کارەساته زیانێکی زۆری بە پێکهاتەی ئابووریی چین و وڵاتی دیکە گەیاندووە. رێکخراوی جیهانیی تەندروستی لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوودا بەهۆی سەرهەڵدان و پەرەسەندنی ئەم ڤایرۆسەوە، "دۆخی نائاسایی" راگەیاند و چەند هەفتە دواتر و هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی ناوی فەرمیی ئەم ڤایرۆسە، گوتی: دروست کردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا 18 مانگ ئەخایەنێت.
سەرچاوە: cnet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure