رۆژی رابردوو هەواڵێک بڵاو بۆوە سەبارەت بەوەی کە روسیا لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئەمریکادا پشتگیری لە کەمپەینی ترەمپ ئەکات.بەڵام ئەمڕۆ هەواڵەکان باس لەوە ئەکەن کە روسیا یارمەتی "برەنی سەندرز" ئەدات. بەگشتی پێدەچێ روسیا لەبابەت ئەوەی پشتگیری لە کێ بکات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکادا، یەکلا نەبووبێتەوە. هەندێک زانیاری سەبارەت بە یارمەتی گەیاندنی روسیا بە کەمپەینی "بێرنی سەندرز" لەئارادایە، بەڵام لەهەرحاڵدا کۆشکی سپی ئاگاداری دەستێوەردانەکانی روسیایە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا. "بێرنی سەندرز" لەم بارەیەوە گوتوویەتی: "بەپێچەوانەی دۆناڵد ترەمپ، من ڤیلادمیر پۆتین بە دۆستی خۆم نازانم. پۆتین کەسێکی سەرکوتگەرە و بەتەمایە دیموکراسی لەروسیا لەناو ببات و لەگەڵ حزبە دژبەرەکانی خۆی بەشێوەیەکی توندئاژۆیانە ئەجووڵێتەوە. من بەتەواوی دژی هەوڵەکانی ئەوان هەر دەسەڵاتێکی دەرەکی دیکەم کە دەیانهەوێ فەزای هەڵبژاردنەکانی ئێمه ئاڵۆز بکەن." ئەم کردەوانەی روسیا رێک وەک رووداوەکانی ساڵی 2016ـیە. ئەو ساڵە، ترۆڵە روسییەکان بە بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و پلەتفۆرمێکی وەکو فەیسبووک، سیمای بێرنی سەندرز و هیلاری کلینتۆنیان بەخراپ نیشان ئەدا. هەر بۆیە سەبارەت بەو گرووپە مەجازیانەی کە بەتەمان رێکلام بۆ "سەندرز" بکەن و بەناوی "بێرنی برۆز/ Bernie bros" ئەناسرێن، پرسیاریان ئاراستەی کردووە. ئەو لە وڵامدا گوتی: "هەموومان 2016ـمان لەیادە و ئەو ستەی کە دێتەوە یادمان هەوڵەکانی روسیا و وڵاتانی دیکە بوو بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و دروستکردنی دووبەرەکایەتی لەناو ئێمەدا. من ناڵێم رێک ئەم رووداوانە دووبارە ئەبنەوە، بەڵام ئەگەر دووبارە ببنەوە سەرسام نابم."
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure