لە کاتێکدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، چەندین وڵاتی کشوەری ئاسیا و هەروەها یەک وڵاتی ئەوروپاشی گرتۆتەوە، سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا "دۆناڵد ترەمپ" داوای دابینکردنی دوو ملیار و ٥٠٠ هەزار دۆلاری کردووە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە. ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆشکی سپی ئەم وڵاتەش داوای تەرخانکردنی یەک میلیار دۆلاری کردووە بۆ توێژینەوەی و بەرهەمهێنانی کوتانی ئەم ڤایرۆسە نوێیە. جێی ئاماژە کە هەر یەکە لە وڵاتانی ئەمریکا و کۆریای باشوور، بە مەبەستی بەرگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەم ڤایرۆسە، کەوتوونە هەوڵی کەمکردنەوەی مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانییان.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure