یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند کە لە سبەینێوەی تا ڕۆژی 24 ئازار دەوامی خوێندنگاکان ڕادەگیرێت، بەڵام ئەم بڕیارە زانکۆکان ناگرێتەوە و ئەوان بەردەوام ئەبن لە چالاکی خۆیان. ئەو بڕیارە بە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا هات کە تێیدا بە زۆرینەی دەنگ و بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ پەرەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەم بڕیارەیان پەسەند کرد. هەروەها لە پارێزگای کەرکوک کە تا ئێستا 4 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا ڤایرۆسی نوێ تۆمار کراوە، خوێندن بە تەواویی ڕاگیرا. ئەم بڕیارەش دەرئەنجامی کۆبوونەوەی بەپەلەی پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە و وەکوو خۆیان ئاماژەیان پێکردووە ڕاگیرانی خوێندن لەم پارێزگایە تا کاتێکی نادیارە.
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure