25/2/2020 08:05 PM

ڕه‌شنووسی یاسای ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی ئاماده‌ ده‌كرێت

به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌شنووسی پێشنیازه‌ یاسای ڕیكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیی سه‌لمه‌ فاتیح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌ هۆڵی لیژنه‌ به‌ڕێوه‌چوو ڕه‌شنووسی پێشنیازه‌ یاسای ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌ هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ركراو ڕاو سه‌رنجی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی له‌سه‌ر وه‌رگیرا.

پێشنیازه‌ یاساكه‌ له‌لایه‌ن ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ ئاماده‌كراوه‌و له‌ 21 ماده‌و هۆیه‌كانی ده‌رچوواندن پێكهاتووه‌و ئامانج له‌ ده‌ركردنی یاساكه‌ ڕێكخستنی ته‌واوی میدیای ئه‌لیكترۆنییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره‌ له‌ داهاتوودا وۆركشۆپ و سیمیناری بۆ سازبكرێت و ڕاو سه‌رنجی كه‌سانی پسپۆڕو ئه‌كادیمی و شاره‌زای بۆ وه‌ربگیرێت به‌ مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و ڕێكخستنی كۆتایی پێشنیازه‌ یاساكه‌.

خاك - راگه‌یاندنی په‌رله‌مان





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved