26/2/2020 02:44 PM

ناساندنی وڵاتان-مالیزیا

"مالیزیا" وڵاتێکە لە باشوری رۆژهەڵاتی کیشوەری "ئاسیا"ـدا. ئەم وڵاتە بە سیستەمی یاسای پاشایی فیدراڵ بەڕێوە ئەچێت و پێکهاتووە لە سیانزە ویلایەت و سێ ناوچەی فیدراڵ کە بە "دەریای باشووری چین" لەیەک جیا کراونەتەوە و دوو ناوچەی هاوشێوەی بەدی هێناوە کە بریتین لە " نیمچە دورگەی مالیزیا " و "مالیزیای رۆژهەڵاتی". "نیمچە دورگەی مالیزیا" هەم سنووری وشک و هەم سنووری دەریایی هەیە لەگەڵ "تایلەند" لەگەڵ وڵاتانی "سەنگافوور"  و " ڤێتنام" و ئەندۆنیزیا" تەنیا سنووری دەریایی هەیە. "مالیزیای رۆژهەڵاتی"  سنووری وشک و سنووری دەریایی هەیە لەگەڵ "برۆنی" و "ئەندۆنیزیا" و سنووری دەریایی هەیە لەگەڵ وڵاتانی " فیلیپین" و " ڤێتنام". "کوالالامپوور" پایتەختی نەتەوەیی و گەورەترین شاری ئەم وڵاتەیە لە کاتێکدا کە "پۆتراژایا" شوێنی ناوەندی حکومەتی فێدراڵە. بە ڕێژەی دانێشتووانی نزیکەی 30 ملیۆن کەسەوە "مالیزیا" چل و چوارەمین وڵاتی قەرەباڵغی جیهانە. باشووری ‌خاڵی کیشوەری "ئەوراسیا" کە ناوی " تانگجوونگ پیای"ـە لەناو "مالیزیا" دایە. لەناو ئەو وڵاتانەی کە لە ناوچەی هێڵی ئۆستوا دان "مالیزیا" هەڤدەهەمین وڵاتە کە شوێنی ئەو بوونەوەرە تایبەتانەیە کە بە "ئێندۆمیک" ناوئەبرێت.
سەرچاوەی مێژوویی "مالیزیا" ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدەی زایینی و هەر لەو کاتەشەوە لە ژێر دەسەڵاتی "بەریتانیا"ـدا بووە بەڵام "نیمچە دورگەی مالیزیا" لە ساڵی 1946ـدا لەگەڵ "مالیزیا" یەکیان گرت و بوونە یەک وڵاتی یەکگرتوو.

 

سەرچاوە: artsandculture
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved