ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کە هەندێک جار زۆر بە سانایی پێی ئەگوترێ ئیمارات، وڵاتێکە کە لە رۆژئاوای کیشوەری "ئاسیا"ـدا لە کۆتایی بەشی باشووری رۆژهەڵاتی نیمچە دورگەی عەرەبیدا لە کەنار کەنداوی فارسداسەقامگیر بووە و لە رۆژەهەڵاتەوە لەگەڵ "عەمان" هاوسنوورە و لە باشوور و رۆژئاواوە لەگەڵ "عەرەبستانی سەعوودی" جیرانە و هەروەها سنووری دەریایی هەیە لەگەڵ "قەتەر" لە رۆژئاواوە و لەگەڵ "ئێران" لە باکوورەوە. سیستەمی بەرێوەبەرایەتی ئەم وڵاتە سیستەمی پاشایی یاساییە و پێکهاتووە لە حەوت ئیمارەت کە بریتین لە "ئەبۆزەبی" و "ئەجمان" و "دووبەی" و "فۆجەیرا" و "راسەل خەیمە" و "شارژە" و "ئۆمەل قۆڤەین". سنووری نێوان ئەم عیمارەتانە زۆر دیار نییە و هۆیەکەشی ئەوەیە کە ئەم ئیمارەتانە پڕن لە ئەشکەوت کە لەناو یەکیانەوە ساز بووە بەڵام لە ئیمارەتێکیترەوە سەری دەرهێناوە. هەر ئیمارەتێک سەرکردەی خۆی هەیە بەڵام ئەمانە گشتیان بەیەکەوە ئەنجومەنێکیان هەیە و لەم ئەنجومەنەدا بەشدار ئەبن و یەکێک لەم حەوت سەرکردەیە وەک سەرۆک کۆمار رۆڵ ئەگێڕێت. لە ساڵی 2013ـدا ژمارەی دانیشتووانی ئیمارات 9.2 ملیۆن کەس بوون کە لەم ناوەدا تەنیا 1.4 ملیۆن کەسیان خەڵکی ئیمارات بوون و 7.8 ملیۆن کەسەکەیتر جەماوەری پەناهەندە و کۆچەر بوون. مێژووی ئاوەدان بوونەوەی ئیمارات ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی کە ئینسان بە ڕواڵەتی ئێستاکەیەوە لە "ئەفریقا" لە ساڵی 125000 بەر لە زایینەوە پەیدا بوو.
خاک_پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure