چامەنی خانی یەكێكە لەو ناوەندانەی كە ساڵانێكە بێوچان چالاكی ساز دەكات و تا ئێستا چەندین كتێبی بەچاپ گەیاندووە و بەرهەمەكانی هەموو كتێبی نایاب و ئاست بەرزن، هەر لە رۆمان و چیرۆكەوە تا لێكۆڵینەوەی ئەدەبی، ئەم ناوەندە جیاواز لە ناوەندەكانی دیكە گرنگی بە بەرهەمی خۆماڵی و نووسینی دەقی كوردی دەدات، ئەمش جێگای رێز و بەهەند وەرگرتنە. ئەم ناوەندە توانیوێتی كۆمەڵێك نووسەری زۆر بەتوانا لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە، لەوانە مامۆستا محمەد رەمەزانی، عەزیزی مەحمود پوور، سەید قادر هیدایەتی، فەتاح ئەمیرین كامەران حامیدی... گەلێكی تر، لە نوێترین چالاكیدا چاپەمەنی خانی لە سەقز بەرهەمێكی نوێی بڵاوكردەوە كە بەناونیشانی: كۆشكی بلوورین. ئەم بەرهەمە بابەتی چیرۆك مێرمنداڵانە. لە شێعرەوە بۆ پەخشان: بەرهەمی :ئەحمەد بەهرامی، كاری نیگاركێشی بەرهەمی خەلیل ڕەحیم پوورە و نەخشەساز ئەسرین كاكی وێنەی سەربەرگی بۆ كێشاوە، لەدووتوێی 40 لاپەڕەدا چاپ بووە. شایەنی وەبیرهێنانەوەیە ئەم بەرهەمەش وەكو بەرهەمەكانی دیكەی چاپەمەنی خانی سەرەتا لە رۆژهەڵات بڵاو دەبێتەوە و پاشان دێتە باشوور.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure