هەموو ساڵێک کۆمەڵێک بەرهەمی زۆر و جیاواز لەئۆتۆمبێل رەوانەی بازاڕەكانی جیهان ئەکرێن و هەندێک لەو بەرهەمانە ئەبنە جێی سەرنجی چاودێران و كڕیاران لە ڕووی كواڵتی و نایابی و تایبەتمەندی و نرخەوە. بۆ ساڵی 2019 بەرهەمی كۆمپانیا ژاپۆنییەكان دەنگدانەوە و خواستێكی زۆریان لەسەر بووە و لەریزبەندیی یەكەمی پڕ فرۆشترین بەرهەمەكاندا بوون.
تۆیۆتا كرۆلا "كرۆلا" ساڵی 2019 باشترین و پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی بووە لەجیهاندا و خواستێكی زۆری لەسەربووە بە ئێستاشەوە. "كرۆلا" لەسەردەمی بەرهەمهێنانی یەكەم زنجیرەی تا ئێستا نزیک 50 ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە، بەجۆرێك کە تەنها ساڵی 2019 ، 12 ملیۆن و 363 هەزار و 80 دانەی لە تەواوی جیهاندا لێ فرۆشراوە.
پیكاب فۆرد F-Series
دوای كرۆلای ژاپۆن، فۆردی ئەمریكی، لەپلەی دووەمی پڕفرۆشترینەكانی ساڵی 2019ـدا جێگیر بووە و 10 ملیۆن و 702 هەزار و 34 دانەی لێ فرۆشراوە. تۆیۆتا راڤ 4 جارێكیتر ژاپۆنییەكان بەفرۆشی 9 ملیۆن و 318 هەزار و 52 دانە لەئۆتۆمبێلی تۆیۆتا راڤ4 پلەی سێیەمیان لەپڕفرۆشترینەكانی 2019 وەرگرتووە.
هۆندا سیڤیك –SIDAN SUV & لەپلەكانی چوارەم و پێنجەمدا هەر ژاپۆنییەكانن، ئەویش بەفرۆشتنی 8 ملیۆن و 213 هەزار و 74 دانە لەجۆری قەمەرەی هۆندا سیڤیك، هاوكات فرۆشی 8 ملیۆن و 189 هەزار و 81 دانە لەهۆندا سیڤیك جۆری CR-V SUV
سەرچاوە: kbb
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure