چاپان نامە (باوی لادێ) بةرهةميَكى ديكةى چاپەمەنی خانیية و لة نووسينى نووسةرى شارةزا و ناسراوى رؤذهةلآت ئازاد سەید ئیبراهیمی. چاپان نامە کتێبکە بۆ ناساندن و وەبیرهێنانەوەی داب و نەریت و ڕەسم و یاسای چینی لادێ و خەڵکی کورد و ئاگایی بەخشی بە خوێنەر و بەردەنگ لەمەڕ پاراستنی فەرهەنگ و کولتووری کوردەواری کە بە هۆنراوەیە و بە دەنگی نووسەریش تۆمار کراوە. لێرەدا هەوڵ دراوە بە زمانی ساکار و بە کێشی بڕگەیی شتەکان بنووسرێتەوە و بە ئەنقەست زمانەکەی لە زاراوەی ناوچەکە و گوندکە نێزیک کراوەتەوە. هەروەها فەرهەنگۆکی ئاوایی کە وشەنامەیێکی کورتی پێکهاتوو لە وشەگەلی تایبەت بە ژیانی لادێیە، لە پاشکۆی کتێبەکەدا چاپ بووە. گەر تۆ بڕوانی لە چاپان نامە خۆت بەدی ئەکەی هەر ئێژی جامە لاپەڕەی ژینە با بتخەمە تۆی خاسە؟ خراپە؟ بزا ئەمە تۆی با ناوی وەکوو لیباسی بهرمان لە لۆی وشەدا بگا بە هەرمان مانەوە بۆ تۆ و سەری ساقی بێ گەر ئێمەش نەماین ئەمە باقی بێ!
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure