مۆتۆرۆلا پاش پەردەلادان لەمۆتۆ G8 Play و مۆتۆ G8ـی پلاس لەساڵی رابردوودا، دواجار مۆدێلی سەرەکی ئەم زنجیرەیە واتە مۆتۆ G8ـی خستە روو. مۆتۆ G8 خاوەنی شاشەیەکی 6.4 ئینچی و کامێرایەکی تایبەت بە سێڵفییە بە توانستی 8 مێگاپیکسڵ کە لەسەرەوەی شاشەکە و لەقووڵکەیەکی بچووکدا جێگیر بوووە. ئەم مۆبایلە چیپسێت سنەپ دراگۆنی 665، رامی 4 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایتی لەسەر جێگرکراوە و هاوکات ئەتوانێ پشتگیری لە دوو سیم کارتیش بکات. لەبەشی پشتەوەی ئەم مۆبایلە چاومان بە کامێرایەکی سێ بەشی ئەکەوێت کە تایبەتمەندییەکانی بریتین لە: کامێرایەکی سەرەکی بە توانستی 16 مێگاپیکسڵ، کامێرایەکی UltraWideـی 8 مێگاپیکسڵ و هەستەوەرێکی 2 مێگاپیکسڵی ماکرۆ بە مەبەستی بەراوردی قووڵایی دیمەنەکان. کامێرای سەرەکی ئەم مۆبایلە ئەتوانێ بە کواڵتی 4K و بەخێرایی 30 فرێم لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات. مۆتۆ G8 خاوەنی پێلێکی 4000 میلیئەمپێرییە و پشتگیری لە شەحنکەرەوەی خێرای 10 واتیش ئەکات و بەنسبەت پیلە 3000 میلیئەمپێرییەکەی مۆدێلی G7 پێشکەوتنی بەخۆوە بینیەوە. ئەم مۆبایلە لەلایەن پۆرتی USB-Cـەوە شەحن ئەبێتەوە و پشتگیری لە بلۆتووسی وەسانی 5.0 ئەکات و جەکی هێدفۆنی 3.5 میلیمەتریشی لەسەر جێگیر کراوە. مۆتۆ G8 لەئێستادا بەنرخی 248 دۆلار رەوانەی بازاڕەکانی بەرازیل کراوە و بەم زووانه بەنرخی 233 دۆلار لەبەریتانیاش دەست ئەکەوێت. مۆتۆرۆلا لەداهاتوودا ئەم مۆبایلە رەوانەی وڵاتانی لاتین، ئەوروپا، ئاسیا و ئوسترالیا ئەکات.
سەرچاوە: gsmarena
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure