سامسۆنگ گالاکسی M30s ساڵی رابردوو دوو وەشانی "4 گێگابایت رام، 64 گێگابایت بیرگە" و "6 گێگابایت رام، 128 گیگابایت بیرگە"ـی رەوانەی بازاڕ کرد. ئێستا ئەم کۆمپانیایە مۆدێلی سێهەمی ئەم مۆبایلەی ئاراستە کردووە کە بریتییە لە: 4 گێگابایت رام و 128 گێگابایت بیرگە. ئەم مۆدێلە نوێیه لەڕێکەوتی 14ـی مارس و بەنرخی 200 دۆلار(180 یۆرۆ) لەلایەن ماڵپەڕی ئامازۆنەوە هاتە بەردەستی بەکارهێنەرانی "هیندی". وەشانی 4 گێگابایت رام و 64 گێگابایت بیرگە نرخەکەی 190 دۆلار و وەشانی 6 گێگابایت رام و 128 گێگابایت بیرگە نرخەکەی 230 دۆلار بوو، بەڵام لەئێستادا ئەم نرخانە کەم بوونەتەوە و وەشانی یەکەم بە 175 دۆلار و وەشانی دووهەم بە 215 دۆلار ئەفرۆشرێت. سامسۆنگ گالاکسی M30s خاوەنی شاشەیەکی 6.4 ئینچییە بە کواڵتی FullHD+Super AMOLED و هەروەها پیلێکی 6000 میلیئەمپێری کە مۆبایلەکە بەتوانستی 15W شەحن ئەکاتەوە. ئەم مۆبایلە بەگشتی 4 کامێرای هەیە کە بریتین لە: کامێرایەکی سێڵفی لەپێشەوە بۆ سێڵفی بە توانستی 16 مێگاپیکسڵ، کامێرای سەرەکی لە پشتەوە بە توانستی 48 مێگاپیکسڵ و هەروەها کامێرایەکی 8 مێگاپیکسڵی UltraWide و لەکۆتاییدا هەستەوەرێکی 5 مێگاپیکسڵی بۆ بەرواردکردنی قووڵایی دیمەنەکان.
سەرچاوە: gsmarena
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure