شاومی بۆ یەکەم جار پێش رکابەرە چینییەکەی خۆی واتە هواوی کەوت و لەپلەی سێیەمی ریزبەندی گەورەترین بەرهەمهێنەرانی مۆبایلی جیهان جێگر بوو. بەپێی راپۆرتی gadgetmatch، کۆمپانیای شاومی چینی کە لە ساڵەکانی رابردوودا توانیویەتی پەرەسەندنێکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەخۆیەوە ببینێت و رەزامەندی بەکارهێنەرانیش دابین بکات، ئێستا سەرکەوتنێکی گەورەی دەستەبەر کردووە و لەسەرووی رکابەرە دێرینەکەی خۆیەوە جێگیر بووە. کۆمپانیای هواوی کە بەردەوام لەساڵەکانی رابردوودا لەدوای سامسۆنگ لەپلەی سێیەمی ریزبەندییەکاندا بووە، لە مانگی 2ـی 2020ـدا ئەم جێگایەی بۆ شاومی چۆڵ کرد و خۆی لە پلەی چوارەمدا راوەستا. لەدووەمین مانگی 2020ـدا، فرۆشی کۆماپانیای هواوی بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو 70٪ نزم بۆتەوە و گەیشتە 5/5ملیۆن دانه مۆبایل. ئەوە لەحاڵێکدایە کە رادەی فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکانی شاومی لەم ماوە دیاریکراوەدا و سەرەڕای قەیرانی کۆرۆنا تەنها 30٪ دابەزیوە و گەیشتۆتە 6 ملیۆن دانە.
سەرچاوە: gadgetmatch
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure